فیلمێکی پڕ لە شتی چاوەروانەکراوبوو دەستتان خۆشبێ بۆ ژێرنووسکردنی ئەو فیلمە ناوازەیە👏👏

خۆشەویستی دلخۆشت ناکات بە خیانەت ، بەلکو دلخۆشت دەکات بە ڕاستی ، لەوانەیە بیستنی ڕاستیش زەحمەت بێت ، بەلام ڕاستی هاوسەرگیریەکەت پاک و خاوێن دەکات ! فیلمێکی ناوازە بوو بیرۆکەیەکی جیاواز و بابەتێکی دیاری کۆمەلگای پێبکا بە پەیامەکانی ، چیرۆکی فیلمەکە بینەر بە دوو ئاراستەیا ئەبات ، بەلام کۆتایەکەی تەواو یەکلاکەرەوەیە بۆ بینەر ، چیرۆکی فیلمەکە دوو بابەتی زۆر جوانمان بۆ شی ئەکاتەوە یەکەمیان پیاوان چیان لە هاوسەرەکانیان ئەوێ ؟ ئایا ئەو شتەی ئەیانەوێ بۆ هەمیشە دەیانەوێت بە خۆ سەپاندن بێت ؟ ئەوەی دەیانەوێت خۆشەویستیەکی راستەقینەیە ؟ بەی بۆ ئامادە نین قوربانی و کات بەو خۆشەویستیە بدەن ؟ گەر واشبوو و بەدلی ئەوان ڕێی کرد ئەی ماف و ژیانی ئافرەتەکە و ئازادیەکەی لە کوێدایە ؟ دووەمیان خۆشەویستی چۆن بونیات ئەنرێ ؟ لەسەر بنەمای ناڕاستی بنیات نر تا چەند خۆی دەگرێت تا چەند پتەوە ؟ تا چەند لەدوای ژیانی هاوسەرداری پەیوەندی و لاوازیەکانی رابردوت سەبارەت بە سۆزداری دێنەوە ڕێت ؟ هۆکاری خیانەت و دروستبونی کۆی وەلامەکان لە نێو ئەم فیلمەدان ، جوانترین بابەتی سایکۆلۆژی و دەرونی کە لەم فیلمەدا جێی کراوەتەوە ئەویش روبەروبونەوەی واقیعە تاریکەکانی ژیانی هاوسەرداریە کاتێک ئەوەی رابردویەک و پەلەیەکی رەش و شاراوە بوە لەسەر ژیانت بەشێویەکی راستەوخۆ روبەروی ئەبیتەوە تەواو تراژیدیانە لێرە فیلم کراوە ، بەلام دواجار خۆشەویستیەکی راستەقینەی بێ خەوش بناغە بۆ دانراو لەسەر ڕاستی و پتەوی تەواو ئەو بابەتانە خاڵی ئەکاتەوە ، وەک لە دیالۆگێکی فیلمەکەیا ئەلێت ، بە بێ بناغەیەکی بەهێز درەخت ناتوانێت گەشە ناکات ، ناتوانێت خونچە بگرێت ، ناتوانێت جوان بێت ! شایەنی سەیرکردنە

فلیمێکی یەکجار ناوازە بەس بریا لۆرێنس ڕۆڵی پیاو خراپی نەبینیایە

هەر بە جدی ئەو بەشە یان زۆر تایبەت و چێژ بەخش بوو لە چاو بەشەكانی پێشوو زۆر ناوازە بوو شایەنی سەیر كردنە شایەنی باشترینە كۆتاییەكەی زۆر خۆش بوو دەستی ئێوەش خۆش بێت ماندوو بوون 🖤🔥

شایەنی بینینە. فیلمێکی تا بلێی چێژ بەخش و تایبەت بوو دەستی وەرگێر و ستافیش ساخ بێ

فلیمێکی نایاب لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ یەکەم جار گوێم لە دەنگی چارلی بوو بەڕاستی دەنگێکی کاریگەری هەیە وە هەروەها بەڕاستی کۆتایەکەی وتارێکی زۆر کاریگەر و بەهێزی دا وە زۆر بە ڕوونی دیارە کە تانە و تەشەر لە هیتلەر دەدەن تەنها ناوی هیتلەر و ئاڵاکەیان گۆڕیوە

یەکێکە لە باشترین فلیمە ئاکشنەکان بەڕاستی ناوازە بوو وە بەڕای من دێڤید ڕۆڵێکی جوانتر دەگەڕێ وەک لە پاوڵ

ئای لە جۆنی دیپ بەڕاستی فیلمەکانی ناوازەن ئەم بەشە کارێکی زۆر جوانی بۆ کراوە لەڕوی تەکنیکی و کامێرا و دەرهێنانەوە نایابە شایەنی سەیرکردنە

یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو بەڕاستی قەت بێزار نابیت لە تەماشاکردنی یەکێکە لەو فیلمانەی کە تەمەنت بە زایە ڕۆیشتووە ئەگەر تەماشات نەکردبێ

دەستان خۆش بێت بەس بەڕاستی شایەنی وەرگێڕان نیە چیرۆکێکی زۆر بێمانای هەیە کاری ئەم زنجیرانە بەس تێکدانی مێشکی هەندێک مرۆڤی هەرزەکارە وات لێئەکات بەس بیر لە شتی بێمانا کەیتەوە لەیەکەمی دەستپێکردنیەوە وشەی سێکس و شتی قۆڕ و بێمەعنا لەسەر زمانیەتی وە لە دیمەنێکیشا سوکایەتیەکی زۆر بە کلتور و دابونەریتی خۆیەکات کە وا لە مرۆڤ ئەکات بیر و ڕای بگۆڕێت سەبارەت دابونەریتە جوانەکانی گۆمەڵگاکەی بەڕاستی هەموو ئەو کاتەی پێم بەخشی بە زیایە ڕۆشت وە دووبارە دەستان خۆش

باشترین فیلمی گەشتی کات بەڕای من بۆ ئەوانەی کە ئەیانەوێت بەشێوازێکی سادە لە گەشتی کات بگەن و فیلمێکی لەو شێوەیە لە ١٩٨٥ شایەنی بینینە

ئه وجوره فليمانه زور خوشن زور به لام چيروكه كانى زوربه ى دوباره ن

باشبوو فلیمێکی وەسەت بوو ڕۆبێرت سەرەڕای ئەو تەمەنە زۆرەی کە هەیەتی ڕۆڵێکی زۆر جوان دەگێڕێ

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026