The Great Dictator

39,674
125 خولەک
English,Esperanto
8.4
93%

بیست ساڵ دوای جەنگی جیهانی یەکەم نەتەوەی تۆمانیا شکستی هێنا ، هاینکڵ بوو بە دیکتاتۆر و داگیرکەری شارەکەسەرتاشێک کە لە جەنگی جیهانی یەکەم بەشدار بوو توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە بوو لەشەڕ بۆیە لە نەخۆشخانە مابووەوەکاتێک کە دەرچوو چەوساندنەوەی گەڕەکە جولەکەکانی ئەبینی، ئەم گەڕەکە جولەکەیە لەدەست چەوساندنەوە ڕزگاریان بوو بەهۆی فەرماندە چولتز کە سەرتاشەکە لە شەڕ ژیانی پاراستبوو، بەهۆی هەبوونی لێکچوون لە نێوان هاینکڵ و سەرتاشەکە چەند هەڵەیەک ڕووئەدات و سەرتاشەکە شوێنی هاینکڵ ئەگرێتەوە

بودجە:2 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1941-03-07
داهات:11 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Roy Export Company Establishment
دەرهێنەر:Charles Chaplin
بەرگ:
پێداچوونەوەکان
ديلمان ئاسۆ
2 ساڵ پێش ئێستا

شاکارى سەردەمى خۆى

باوان
2 ساڵ پێش ئێستا

وتارەکەی کۆتایی فیلمەکەی جوان کردبوو، ئەبێت لە مەبەستی فیلمەکە تێبگەی

پە
3 ساڵ پێش ئێستا

دووبارە و سەدبارە سەلمێندرا کە سینەما دەتوانێت کاریگەری گەورە لەسەر هەر بابەتێک جێبهێڵێت. فیلمی دیکتاتۆری مەزن یەکەم فیلمی دەنگی چارلی چاپلین لە سەرەتاکانی جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوکرایەوە بە دیاریکراوی لە ساڵی 1939 جەنگی دووەمی جیهانی دەستیپێکرد و ئەم فیلمە لە ساڵی 1940 بڵاوکرایەوە هەندێ زانیاری هەیە کە سەرەتا نەیانهێشتووە فیلمەکە بڵاوبێتەوە بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی دەنگدانەیەکی باشی هەبوو تێچوی دوو میلیۆن دۆلار و داهاتی پێنج میلیۆن دۆلار بوو ئەگەر هەر لە پۆستەری سەرەکی فیلمەکەوە سەیر بکەین دیارە کە تەعلیق لە هیتلەر و حکومەتی ئەڵمانی دەدەن لە فیلمەکە چارلی چاپلین بە دوو ڕۆڵ کە هەرچەندە لە ئێستادا زۆر ئەکتەری تر هەن کە دوو ڕۆڵیان هەبووە بەڵام لەو سەرەمەدا شتێکی نوێ بووە جگە لەوەش دوو ڕۆلی زۆر جیاواز ڕۆڵی دیکتاتۆرێک و ڕۆڵی سەرتاشێکی جولەکەی هەژار جیا لەوەش خۆت دەرهێنان و نوسەر و ئاوازدانەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکە بیت ئەمە بە کێ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! دەکرێت بێگومان چارلی چاپلین ئەم فیلمە دەسپێکێکی باش بوو بۆ کۆمیدیای ڕەش چونکە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە سیاسەتی ئەڵمانیای نازی و هیتلەر دەگرێت بێگومان لە بەر ئەوەی چارلی تا ڕادەیەک شێوەی لە هیتلەر نزیکە بۆیە ڕۆڵێکی نایاب و گونجاوی گێڕا ئەوەی لە فیلمەکەدا تا ڕادەیەک بە دڵم نەبوو ئەو کاتە بوو کە ڕۆلی چارلی بوو وەک دیکتاتۆرەکە کە ڕەنگە هەڵەکە لە من بێت چونکە هەموومان چارلیمان لە بەرهەمەکانیدا بە کەسێکی هەژار و کۆمیدی ناسیوە تا دیکتاتۆرێک بەڵام ئەوە توانای ئەکتەرەکە دەگەیەنێت کە دەتوانێت ڕۆڵی جیاواز بەرجەستە بکات وتاری کۆتاییش پێویست ناکات قسەی لە سەر بکەم ئەگەر بکرێت بینەری فیلمەکەش نەبن بە پارچە ڤیدیۆیەک ئەو وتارە ببینن و ئەو قسە زێڕینانە ببیستن لە کۆتایدا بێگومان بەرهەمەکانی چارلی شایەنی سەیرکردنن ئەم فیلمەش وەک فیلمەکانی تری نایاب بوو

ئاکۆ باڤاری
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمێکی نایاب لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ یەکەم جار گوێم لە دەنگی چارلی بوو بەڕاستی دەنگێکی کاریگەری هەیە وە هەروەها بەڕاستی کۆتایەکەی وتارێکی زۆر کاریگەر و بەهێزی دا وە زۆر بە ڕوونی دیارە کە تانە و تەشەر لە هیتلەر دەدەن تەنها ناوی هیتلەر و ئاڵاکەیان گۆڕیوە

The Great Dictator

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025