نایابە وە لەهەمان کاتدا چیرۆکەکەی پڕە لە شتی شاراوە ئەتوانم بڵێم ئەم بەشەیان لە هەموو فلمەکانی تری لارا کرۆفت خۆشتر بوو


مامم دەیوت ووشەی نێو کتێبەکان دەتوانن ئاشتی بەرپا بکەن و پێشی بخەن ، منیش راستەوخۆ بڕوام پێکرد ، بەلام دواتر ژیان بە ناساندنی راستیە تراژیدیەکانی وانەیەکی تری پێدام ، تێناگەم ئێمەی مرۆڤ لەبەر چی بەرامبەر چی لەگەل یەکتری شەر دەکەین ! کوشتار دەکەین ! پێش ڕودانی جەنگ گەر سەربازی هەر بەرەیەک پرسیار لەخۆی بکات هۆکارێکی لۆژیکانەی نییە بۆ جەنگ ، ئەوەی دەمرێت خاوەن کەسێکە خۆشی دەوێت خاوەن کەسێکە چاوەرێی دەکات خاوەنی کەسێکە چاوەرێی داهاتویەکی لێدەکات بە پێکەوەبون بەلام بەداخەوە جەنگ هەموو ئەوانەمان پێ لە یاد دەباتەوە ! لەگەل بەرپابوونی جەنگ رۆژی گەشی ئاسمانەکان بە تاریکاریی خۆلەمێش و ئاگرەکانی جەنگ رەش و تەماوی دەبن و چیتر سروشتی نابن ! بە جیاتی چریکەی بالندە و شنەبایەکی ئارام گوێبیستی هاواری مندال و پیر ئەبین ، هەر لەگەل بەرپابونی جەنگ گشت خۆشی و جوانی و گشت بەهایە ڕەوشتی و مرۆڤبونەکانمان ون ئەکەین ، خەریکی یەکتر کوژی دەبین لەسەر پوچترین هۆکار کە خۆشمان نازانین چییە ! قوربانیەکانی دوای جەنگ تەنیا مندال و دایکەکانن ئەوانەی لەبەرەی جەنگدانین بەلام قوربانیدەرە راستیەکەی جەنگن ! فیلمێکی زۆر نایاب بوو چیرۆکێکی زۆر تراژیدی و پەیامداری هەبوو تەنیا سەیرکردنی ئەم فیلمە بەسە بۆ تێگەشتن لە نەهامەتی جەنگ و یەکتر کوژی لەسەر بنەمای ئاین و جیاوازی رەگەز و نەتەوە ، بە بینینی ئەم فیلمە چاک تێ ئەگەیت کوشتارەکان و لاشە کەوتوەکانی جەنگ تەنیا قوربانیەکی بەرچاون لە ئەنجامی درۆ و گەندەلی بەرپرس و تاکەکان کە هەلیانگیرساند ، بەلام کارەساتی راستەقینە پاشماوەی جەنگە لەسەر دەرون و ژیانمان بە جۆرێک کە خۆی تێکەل بە ژیانە کۆمەلایەتی و خێزانیەکانمان دەکات ، دەکرێت جەنگ دوای تەواوبونی مەترسی و خراپیەکانی دەست پێبکات خراپیەک کە نەتوانی لەگەلی بژی یان مامەلەی لەگەل بکەیت ، دواجار ئەبێ رۆژێک مرۆڤەکان تێبگەن جەنگ هیچ نیە بۆمان غەیری لەناوبردنی خۆشەویستی و شکۆ و رێز و شیرازەی مرۆڤبونمان ، هیچ شتێک بەقەت بەیەکەوەبونمان مایەی گرنگی نیە ، شایەنی بینیە ئەم شاکارە تراژیدیە

بێگومان یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی مێژوو ، شایەنی ڕەیتینی زیاتر بوو ، وەسف ناکرێت ئەو چیرۆکە ئەو ڕۆڵگێڕانە بێ کەم و کورتی بووووو

فلمێک تا تەواو نەبێت ناتوانی لایبەریت ئەبوایە ڕەیتینیگی زۆر لەوە زیاتر بوایە کە پێی دراوە. دەسی ستاف خۆش بێت بۆ ژێرنووسکردنی

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026