Once Upon a Time in America

122,477
229 خولەک
English,Italian,French
8.4
86%

فیلــمێکی نایاب و بەهێز , یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو , کە بــاسی کێــشــە مافیایەتی و تاوانکاری و ســۆز و خۆشــەویستی و سێــکس و دەســتدرێژی و هاوڕێــیەتی و برایەتی دەکــات لە ســەدەی بیـستەمدا 

بودجە:20 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:1984-06-01
داهات:5 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:The Ladd Company logoThe Ladd Company
دەرهێنەر:Sergio LeoneSergio Leone
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
ah
6 مانگ پێش ئێستا

بە جدی شاکارە فیلمێکە باس لە سەردەمی کۆنی ئەمریکا دەکات کە چەتەو مافیاکان شەقامەکانیان بەڕێوەدەبرد و یاسایان بۆ دادەنا باس لە کۆمەڵە منداڵێک دەکات کە کۆمەڵەی خۆیان دروست دەکەن و دەبن بە مافیا و کۆمەڵەکەیان لەسەر دروشمی برایەتی دادەمەزرێت و بەڵێن دەدەن بەڵام دوای ئەوەی کە گەورە دەبن و هەر یەکەو هەوڵ بۆ دەسەڵات ئەدات خیانەت لە یەکتری ئەکەن و کۆمەڵەکەیان تێک دەچێت وە ئەکتەری بەناو بانگ و شاکار (ڕۆبێرت دی نیرۆ) کە هەر فیلمێک ئەوی تێدابێت بێ دودڵی سەیری دەکەم وە کۆتا فیلمی دەرهێنەری مەزن (سێرجیۆ لیۆن) ڕاستە کاتەکەی زۆرە بەڵام بۆمن کاتەکەی کەمیش بوو خۆزگە زیاتر بوایە! وە بەو وتەیەش سەرسامبووم لە فیلمەکە ( گەنجێتی و بەهێزیت بە شمشێرێک لەناو دەچێت)!

1
بەدڵبوون
پە
2 ساڵ پێش ئێستا

لە سەدەی بیستەمی زاینیدا لە ئەمریکا دەسەڵاتدەران زۆربەیان مافیاکانی سەر جادە بوون مەبەستم لە حوکمی وڵاتەکە لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە نیە بەڵکو مەبەستم لە ئاسایشی کۆڵان و شەقامەکانی جادەکەیە، برایەتی و ناپاکی لە کۆمەڵە مافیاکاندا کێشە هەرە سەرەکی کۆمەڵەکان بووە چونکە ڕەکابەری کردن لە پێناو دەسەڵات گرتن و بوون بە گەورەی کۆمەڵەکە شتێکی فرە شاز بووە بەلایانەوە بۆیە زۆربەی کۆمەڵە مافیایەکان بەهۆی ناپاکی کردن لە خودی برای خۆیان لەناوچوون، فلیمی سەردەمانێک لە ئەمریکا ناوەڕۆکی ئەمریکامان پشان ئەیات لە سەدەی بیستەمدا وە زۆریش بە جوانی پشانمانی ئەدات، کۆتا فلیم( سێرجۆ لیۆنی)بوو کە دوای ئەو فلیمە دوای ساڵانێک کۆچی دوای کرد،کۆتا فلیمی باس لە چەند مناڵێک دەکات چۆن ئەکەونە کاری مافیایەتی و ئەشبن بە مافیاو کۆمەڵەی خۆیان ئەبێت، کە لە نێو ئەو منداڵانەدا چەمکی برایەتی لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوو تاوەکو گەورە بوون و فامیان کردوە دەستیان کرد بە خیانەت لە یەکتر کردن و ناپاکی کردن لە دروشمی برایەتی کە سۆز و خۆشەویستی بۆ یەک وەک برایەک ئەوەیان لە ناو برد، خامۆشیان کرد، فلیمێک کاتەکەی ٤ سەعات و ١١ دەقە بێت ئەکرێت وشک بێت بۆ بینەر و بێزاری بکات بەڵام ئەم فلیمە یەک چرکەساتێکی وشک نەبووە بۆم، سینەماتۆگرافی و ئاکتینگ و دیاڵۆگ و چیرۆک لە لوتکە بوون،تاکە خاڵی لاوازی فلیمەکە دیمەنی نەشیاوە بەڵام بۆ ئەو کاتە خاڵی لاوازی بووە ئێستا نا ،چونکە زۆر فلیم هەن کە ناسراون بە فلیم ئەگینا فلیم نین پڕن لە دیمەنی نەشیاوی بێمانا و هیچ، فلیمەکە لە هەموو ڕوویەکەوە فرە بێ وێنەیە ، دەستی ئێوەش خۆش بێت.

با
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

تەنها گەورە کراوێکە و هیچی تر

od
2 ساڵ پێش ئێستا

زۆر نایابە

Once Upon a Time in America

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026