زنجیرەیەکی زۆر چێژبەخشە وە ڕوداوەکان پێشبینی نەکراون,پێشنیاز ئەکەم لە شەوە ساردەکانی زستاندا سەیری بکەن بەڕاستی چێژێکی وای هەیە کە هەرگیز هیچ زنجیرەیەکی تر ناتوانێ دووبارە ئەوچێژەت پێببەخشێتەوە. 💔......WINTER IS COMING

ڕۆکی یەکێکە لە باشترین فیلمەکان کە لە هەموو ژیانمدا بینیومە. چیرۆکێکی زۆر باشە کە چۆن بۆکسێنەرێکی نزم لە چەقۆوە دەچێتە دەوڵەمەندی. دیمەنەکانی شەڕکردن سەیرکردنیان خۆشە و کارەکتەری سەرەکیش خەیاڵییە. سیلڤێستەر ستالۆن دەیزانی چی دەکات. وە ئەم فیلمە بە دڵنیاییەوە شایەنی باشترین وێنە بوو لە خەڵاتی ئۆسکار

ئەگەر لێم پرسن لە کۆیی هەموو ئەو فیلمانەی بینیوتە کامەت زۆر لا چێژ بەخش و جوان بوو ناوی هیچ فیلمێکم نەیەتەوە یاد ئەمەمم دێتەوە یاد حەز بەوە ناکەم فیلمێک لە فیلمەکانی تر جیابکەمەوە بڵێم بەس ئەمە شاز بوو بەس بە جدی ئەمم لا جوانە😍

فیلمێکی زۆر خۆشە بەڵام ھیچ ترسناک نیە بەڕای من ، شایەنی سەیرکردنە چێژ بەخشە.

ئەتوانم بڵێم خۆش بوو بەڕاستی بەڵام تۆزێ درێژیان کردەوە و بە عام زۆر چێژم لێ بینی و خۆشم ھەواداری ھیتلەرم لە ڕاستیا کوردیش سەر بە نەژادی ئاریەکانە

هەر درامایەکی کۆری کچ گوتی خۆشە ئەوە بزانە ئەکتەری سەرەکی قۆزە سەباەرەت بە زنجیرەکە زنجیرەیەکی ئاساییە..... فیفتی فیفتی 💙👋🖤

بەڕاستی نایابە هەرسێ بەشەکەی بە تایبەت هەڵبژاردنی ئەو کەسە بۆ کارەکتەری جۆن ویک

زۆر جوانە بە جدی بە کەمی حەزم لە فیلمی کۆمیدییە، بەس ئەمە زۆر جوان بوو هەموو کەسێک پێویستە سێری بکات لەم دۆخە ڕوکەشگەرایەیی ئێستا مرۆڤایەتی تیا ئەژیت.

ئـەهاوار خوای ئەمە بەجدیەتی هیچی نەهێشتەوە بۆوتن بەڕاستی شاکارە. سپاس کوردسەپتایتڵ🤍

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026