مانهوایەکی زۆر خۆشە چاوەڕێی بەشی نوێم پەشیمان نابنەوە سەیریکەن زۆر خۆشە❤


زۆر تایبەتە و کۆتا یەکەی دەکەوێتە سەر ئەوەی چۆن بیر دەکەیەوە واتا نێرۆ ئایا ئەنجیلۆی کوشت یان ئازادی کرد و بە ئارامی ژیا؟✨💫


چیاوا زۆۆۆۆۆۆررر خۆشە بە تایبەت chemistry نێوانیان درامایەکی زۆۆۆرر شازە وییوییی مردم بۆوا جواننن 😭😭😭😭😭😭



درامایەکی نایاب بوو وە شایەنی سەیرکردن بوو، دەستان خۆش بۆ ژێرنووس کردنی 🌷


سەرنج ڕاکێشترین و ئاڵۆزترین ئەزموونی ژیانم بوو هیوادارم دەرهێنەران و نووسەرانی فیلمەکە لە وەرزی پێنجا کۆتاییەکی شایەن بە زنجیرەکە بە بینەرەکان بەن نەک کۆتاییەک کە شایەن بەو ئاڵۆزی و پرسیارە بێشوومارەکانی مێشکمان نەبێت


کەسایەتیی ئامێلی: ئامێلی کچێکی تەنیا، خەیاڵاوی و تا ڕادەیەک گۆشەگیرە کە لە منداڵییەوە بەهۆی ساردیی خێزانەکەی لە جیهانی واقیعی دابڕاوە. ئەو جیهانێکی خەیاڵیی بۆ خۆی دروست کردووە و لە بری پەیوەندیی ئاسایی، بە ڕێگەی سەیر و نهێنی هەوڵ دەدات کارێگەری لەسەر ژیانی خەڵکی تر دابنێت. لە لایەکەوە ئامێلی وەک «فریشتەیەک» دەردەکەوێت کە یارمەتی خەڵک دەدات (وەک چاککردنی ژیانی پیرەمێردە کوێرەکە یان تۆڵەکردنەوە لە سەوزەفۆڕشە بێڕێزەکە)، بەڵام لە لایەکی ترەوە خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەقینە و دروستکردنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ خەڵک دەترسێت جوان ترین فلیم دەرەوەی هۆلیوود تائێستا بینیبێتم

بەجدی زۆر تایبەتە هەروەها دوو ئەکتەری دڵخوازمیمی تیایە هەرچەندەکە ئاڵقەکانی سەرەتایە بەڵام زۆر نایابە دڵنیام خۆشیش ئەبێ😍


کۆتای بە دڵی بینەرە بەس هیچ لە چیرۆکی خۆشەوسیتی ناچێ تاک لایەنە بوو سفر

تێناگەم کریستۆفەر نۆلان ئەم شاکارانەی لەکوێوە بۆ هاتووە 🔥 شاکارەکانی هین مێشکێکی ئاسایی نیە.....

ئەمە بەجدددیەتی😭😭😭😭 دوو ئەکتەری شاززززز رۆڵگێرانێکی شاززز هەمو شتێک نایابە😭💕💕 دوای ئەو هەموو ساڵە بینینەوە سۆنگ کانگ و لەگەڵ جونگ یوون ناتوانم باوەڕ بە تایبەتی ئەم درامایە بکەم🎀🥹😭 زۆر تامەزرۆت ئەکا بۆ ئەلقەی دواتر چرکەی دواتر بەجددددی تایبەتە😭🥹🎀💕🫶🏻


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026