زۆرێک پێیان وایا کە زنجیرەی منداڵانە بەڵام نازانن چەند بە چێژ و پڕ مانایە .. دەرەجە یەک

سەرەتا دەست خۆشی لە ستافەکە دەکەم🤍👏🏻زۆر خۆش و تایبەت بوو بەڵام لە کۆتایدا هەموو شت دەگۆرێت کاتێک ئەلڤێس بێمنەت دەبێت🙄فلیمێکی لەسەرخۆ و ئارام بوو

حلی نییە، بۆ هەموو کەسێک نیە، چونکە مرۆڤی سادە لەزۆر شتی تێناگات و لە ڕوانگەی خۆیەوە بڕیاردەدات، بەڵام لەڕووی تاوانکاریەوە زۆر تایبەتە، نەک جارێ شایەنی دووجار سەیرکردنە


Flmeky nayaba basy rastaqinay zhyani chatayy daka ka la rastyawa zor nzika

بەشی دوو پێویستی بە تێگەشتن هەیە کە خوشکی گەورە خوشکی بچوکی توشی نەهامەتی کرد بۆ ئەوەی خودی خۆی بدۆزێتەوە و کار لەسەر خودی خۆی بکات وەک کەسێک کە خاوەن هێزێکی سەرو سروشتیە بژی، نەک وەک کەسێکی ئاسایی بژیەت. (کورتەیەک لە تێگەشتنی من) لە کۆتاییا، نایاب نایاب...

فلمێک پەیامێکی زۆر جوان دەگەیەنێت ئایا بەندینخانە مرۆڤەکان چارەسەر دەکات؟ نەخێر زیاتر دەروونیان تێکدەدات یەکێکی تر لە شاکارە مەزنەکانی ستانلی کوبریک شەیەنی بینینە


یەکێکی تر لە شاکارەکانی ستانلی کوبریک. بەڕاستی ناوازە بوو شایەنی بینینە.

بەرای من دەبوو ئەم فیلەم درێژتر بوبا نەک کورت

ئەگەر ئەم فیلمە تەنیا ئەم بەشەی هەبێ و بەشی تری نەیەت بەرای من شایەنی سەیر کردن نابێ چونکا کۆتاییەکەی دەبێ مانای ئەوە بدات بەشی دووەم دێت چێژی لێ ببینن

شاکارێکی تری دەرهێنەری مەزن ستانلی کوبریک. ئەو شاکارەی ڕێچکەی سینەمای گۆڕی بۆ هەمیشە. تاکە شت کە بەدڵم نەبوو لە فلمەکە ئەوەبوو کە فلمەکە زۆر خاوە دەنا لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر بێ کێشە بوو.

لە ژیانم بروا ناکەم ٢ جار سەیری هیچ فلێک و زنجیرەیەکی بۆلیودم کردبێت هەتا بە پێچەوانەوە رقیشم لێی بووە، ئەم فلیمەم بینی کە زۆر وەسفیان ئەکرد ئەترسام سەیری کەم و ئەو ٢ کاتژمێرە بەبەلاش بروا، بەڵام بەجدی نازانم لە کوێوە دەسکەم بە وەسف کردن و چۆن کۆتایی پێبێنم، لە چیرۆکەکەیەوە ؟ لە گەیاندنی پەیامەکەیەوە ؟ لە مانای راسگۆیەوە ؟ لە کوێوە دەسپێبکەم ؟ فلیمی هۆلیود و کەی دراماشم زۆر بینیەوە بەراستی هیچیان وەک ٢ کاتژمێری ئەمە تایبەت نەبوون لە روی چیرۆک و گەیاندنی ئەو پەیامە جوانانەی بۆ بینەر، لە سەرەتایەکەوە بینەر بە چاویکی بەبەزەی سەیری فلیمەکە دەکات بەڵام لە کۆتایەکەی ! یانی وشەیەک هەیە کە دەلێن وەسف ناکرێ بەجدی ئەمە بۆ ئەم فلیمە وتراوە، بینەربن وەسف ناکرێ❤️🔥


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026