لەدوای زنجیرەی (band of brother) بەڕاستی ئەمە ناوازەیە وردەکاری مێژووی و قسەی بەنرخ شایەنی سەیرکردنە گەر دەترسی لەوەی کاتت بەفیڕۆ دەڕوات لەجوانی ئەم فیلمە پڕ مانا و مێژووی .......!

ڕاستە کاتەکەیزۆرە بەڵام کوالێتیەکەی و چیرۆکەکەیشایەنی سەیرکردنە نایەبە بەو وردەکاریەوە

فلیمێکی خۆش بوو خراپ نەبوو بەس درێژکرابوە نازانم من تێنەگەشتم لە فیلمەکە یان هیچ مانای نەبوو

🔹یێکێک لە خۆشتڕین دڕاماکی کوری ، لێکۆلەرە باوکەکە جوانتڕین ڕولی هەبوو....🥹💖2024/3/4

باشترین فیلمی دەیڤد فینچەر وەکو دەرهێنەر وە باشترین فیلمی بڕاد پیت. شایەنی بینینە 💯

هیوا چەمێکێکی پێویستە بۆ مرۆڤ،هیواگەرای وات لێ ئەکات ژیان بەردەوام بکەی و بەبێ ئامانجێکی دیاریکراو، بەڵام هیوا بەستراوەتەوە بە باوەڕ، باوەڕ بوون بە خوا هیوا دروست ئەکات و ئامنجێکشت بۆ دروست ئەبێت، ئەگەر باوەڕت نەبوو هیواگەرای بوونی نامنێنێت ئەچێتە قاڵبی هیچگەرای و پوچگەرای و ڕەشبینی، هیوا و باوەڕ شتێکی لکاون بەیەکەوە، هەر یەکەیان پێوسیتیان بەیەکە بۆ بەردەوام بوون، ئەگەر هیوات بە باوەڕەکەت هەبێت ئەوە بزانە ژیانێک ئەژیت کە لەوانەیە زۆربەی دانیشتیوانی ئەم سەر زەمینە وا ناژین و نوقم بوون لە هیچ و پوچی،هیوا و باوەڕ بە خوای گەورە ژیانت قەشەنگ ئەکات…،یەکەم فیلمی تارکۆڤسکیمە بینەری بم بەڵام بەجدی هۆگری خۆی کردم لەیەکەم فیلمەوە،پێموایە بە یەکێک لە جوانترین فیلمۆگرافیەکان تێپەڕ ئەبم،لەم فیلمەیە باس لە سێ کەس ئەکات سێ کەسەکە بریتین لە: نوسەرێک و زانای فیزیای و ڕاوچیەک، ئەم سێ کەسە بەدوای شوێنێک ئەگەڕێن ئەو شوێنە هیواکان تێدا یەتە دی، لەو ماوەیەیە ئەوەنە باسی مرۆڤایەتی و هیوا و چڵێسی و خۆناسین..هتد ئەکرێت، لەم فیلمە پەیامەکەی ئەوەنە قووڵە و جوانە هەر حەزەکەی بەدیاریەوە دانیشی، هەر دیالۆگ و مانایەکی قووڵی هەیە، ئەوە هەر باسی سینەماتۆگرافی و فیلم گرتنەکەی هەر ناکرێت ئەوەنە قەشەنگە، هەموو شتێکی ئەم فیلمە جوان و بێوێنەیە.


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026