Interstellar

515,864
169 خولەک
English
8.6
72%
74%

داهاتووی زەوی لە نێوان چەندین کارەساتی نادیار ماوەتەوە لەوانە وشکە ساڵی و کەمی خۆراک. تەنیا یەک ڕێگا هەیە کە پاراستنی مرۆڤایەتی دڵنیا بکاتەوە ئەویش: گەشت کردن بەناوی ئەستێرەکاندا و دۆزینەوە نوێیەکانی کونی ڕەش. دوور لە هەسارەی زەوی ڕێگا بە گروپێکی کەشتیوانی ئاسمانی دەدەن بۆ ئەو شوێنانە بچن کە پێشتر کەس بۆی نەچووە بۆ دۆزینەوەی هەسارەیەک کە لەوانەیە لەبار بێت بۆ مانەوە و درێژەدان بە بوونی مرۆڤایەتی. جگە لەوە چیڕۆکی ژیانی کچێک باس دەکات دوور لە باوکی کە بۆ دۆزینەوەی هەسارەیەک گەشتی کردووە.

بودجە:165 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2014-11-07
داهات:675 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Legendary Entertainment
دەرهێنەر:Christopher NolanChristopher Nolan
پێداچوونەوەکان
نە
2 ساڵ پێش ئێستا

چێژبەخشە

1
بەدڵبوون
Dy
14 رۆژ پێش ئێستا

ناوازە گەورە جوان

یـ
11 مانگ پێش ئێستا

ئەیهاوار یەعنی ناتوانم یەک کەلیمەم پێ نیە بۆ وەسفی ئەم فیلمە بەبێ هیچ قسەیەک من 100/10 ئەیەمێ.❤🔥

بی
5 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەم فیلمە باس لە لە گەڕانی کۆمەڵە زانایەک ئەکات بۆ نیشتیمانێکی نوێ بۆ ژیان بەهۆی ئەوەی زەوی چیتر بۆ مانەوە دەست نادات، قەیرانی خۆراک و نەبوونی بەرووبومی پێویست بۆ ژیان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین و کێشەیەک لەدوا یەکەکانی زۆری دانیشتوان، لە ژیانی جووتیارێکەوە دەست پێدەکات و دۆخەکە ئەخاتە بەرچاو بە ناوی (کوپەر)کە پێشتر فڕۆکەوان بووە و حەزی بۆ چوونە ناو بۆشایی هەیە، کچەکەی بە ناوی (مۆرف) لە تەمەنێکی بچوکدایە بەڵام حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە و زانست و دۆزینەوەی نیشانە نادیارەکانە. بە ڕێکەوت کوپەر ئەچێتە یەکێک لە بنکە نهێنیەکانی ناسا لەوێ پرۆفیسۆر براندی دوای گێرمەو کێشێکی زۆر و شیکردنەوەی ئەوەی کە ئەیانەوێ مرۆڤایەتی ڕزگارکەن کوپەر قایل دەکەن کە قوربانی بە خۆی بدات بۆ ئەم کارە. با بگەڕینەوە بۆ پێش ئەم گەشتە، دەزگای ناسا هەڵدەستێت بە ناردنی زنجیرەیەک کەشتوان بۆ دەرەوەی کۆمەڵی خۆر واتە دەرەوەی گەلەئەستێرەکەی خۆمان، زۆر دوور لەناو قوڵایی بۆشایی ئاسمان کە ١٢ هەسارەی لەسەرە کە ئەگەری ژیان هەیە لەسەری، ئەم گەشتە بە ناوی ( lazarus)ەوەیە، ٩دانە لە هەسارەکان بێ کەڵکن بۆ ژیان،٣ دانەکەی تر کە ئەگەری هەیەبە کەڵک بێت بە پێی قسە و زانیاری نێردراوەی کەشتیوانەکانی سەری کە بەدەست دەزگاکە گەشتوەتەوە ئەم سێ هەسارەیە بە ناوی کەشتیوانەکانەوە ناونران بەناوی(د.مان ، د.میلەر، د.ئیدمۆند). پاش ماوەیەکی زۆر ئەم تیمەی تر کە کوپەر کچەکەی پرۆفیسۆر براندی تێدایە لەگەڵ چەند زانایەکی تر ئەم گەشتە ئەکەن بە ناوی(endurance) بۆ زانین و پشکنینی هەریەکێک لەو سێ هەسارەیە. ئەو نەخشەیەی کە دارێژرابوو بریتیبوو کەوەی کە هەسارەکە بدۆزنەوەو تەواوی مرۆڤایەتی بگوازنەوە سەری، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر قورس بوو بەهۆی هێزی کێشکردن و زۆری بارستایی، بەپێی هاوکێشە فیزیاییەکان، پڕۆفیسۆر پەیمانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیدا تاکاتی گەڕانەوەیان، بەڵام بێگومان بەوەدا ڕانەگەشت و نەیتوانی بەڵکو ئەمە درۆیەک بوو، لەکاتی سەرنەکەوتنی نەخشەی یەکەم نەخشەیەکی تر هەبوو کە ئەویش بریتی بوو لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تازە لەسەر هەسارەکە لە ڕێگەی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هێلکەی پیتراوی مرۆڤ گەشەپێکردنی لەوێ لەکاتی دڵنیا بوون لە هەسارەکە، لەسەرەتاوە هەر ئەمە ئامانجی پڕۆفیسۆر بوو. بلاک هۆڵ(کونە ڕەشەکان) ئەو ناوچانەن کە هێزی کێشکردن تیایدا زۆر بەهێزە و هێچ شتێک تەنانەت ڕووناکیش دەرباز نابێت تیایدا، نازانرێت لەنویدا چی هەیە یاخود لەودیویەوە چی ئەگوزەرێت، لێرەدا ئەو بلاکهۆڵەی کە باسکرا(Gargantua)بوو، کە وەک ڕێگەیەک بەکارهێنرا بۆ گەشتن بە گەلەئەستێرەکەی تر . تووشی چەندین ڕووداو و لەدەستدان ئەبن، لەلایەک خەمی ئەو ئەرکەی کە پێیانسپێردرابوو کە بیگەیەننە جێ لەلایەکی تر خەمی گەڕانەوە و بەتایبەتیش کوپەر بۆ لای منداڵەکانی. ئەکرێت ئەمە گرینگترین بەشی پیشاندراوی فیلمەکە بێت کە باس لە هەستەکانی مرۆڤ ئەکات کە چۆن پاڵت ئەنێن بەرەو ئەو شتانەی کە ئەمانەوێن، گرینگ نییە چەنێک هەوڵ بەیت کە بیشاریتەوە یاخود مەنتیقی نەبێت ئەوە ئەو هەستی جۆشویستن یان حەز لێبوون یاخود ڕقلێبوونەوەیە کە پاڵنەرن بۆت. کوپەر بڕیاری ئەم گەشتەی نەیا لەبەر ئەوەی کە ئەم ئەو توانایەی هەبوو لەبەر حەزی زۆر لە مێژەی بوو بۆ چوونە ناو بۆشایی ئاسمان وە ئەو ڕقەشی بەرامبەر ئەم دۆخەی خەڵک کە هەیبوون، وە بڕیاری گەڕانەوەشی لەبەر ئەوە نەبوو کە پێویست بوو وە ئەبوو بگەڕێتەوە لەبەر ئەو هەستەو سۆزە زۆرەی کە هەیبوو وە ئەو بەڵێنەش کە دابووی بە کچەکەی، وە مۆرفی کچیشی هێندە وابەستوی بوو لە لایەنی ڕووحیەوە کە لە نیشانەو هێماکانی باوکی تێ ئەگەشت بە ئاسانی، یان د.مان ئەو کارانەی کە کردنی لەبەر ئەو هەستانەی ناخی بوون کە چەند لە تەنیایی و دوور لە خەڵک ئەترساو وە بۆ ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی کە ئەیویست بیانگەڕێنێتەوە،هەروەها د.براند نە لەبەر باوکی نە لەبەر هیچ شتێکی کە نەبوو کەبەد خۆشویستنی بوو بۆ ئیدمۆند کە وای کرد بلیۆنەها میل ببڕێت تا بگاتەوە پێی لەسەر ئەو هەسارەیە بوو نەشی ئەزانی ئایا ماوە لە ژیاندا یاخود نا، وە پێی وابوو زۆر شت هەن لە پشت هەستەکانەوە کە نازانین چۆن لێکیان بەینەوە، هەرواشە لە زۆری خۆشویستنت بۆ کەسێک یان شتێک نازانی چۆن باسی کەیت یاخود گوزارشت لە هەستەکەت بکەی بەرامبەری، پێتوایە وشەکان کەمن لە ئاستیا و حەقی تەواوەتی خۆی پێنادەیت، ئەمە ئەو دۆخەیە کە هەست و سۆزەکانت زاڵ ئەبن بەسەرتدا ڕێرەوی ئەقڵت بەدەست دڵتەوە ئەبێت هەست ئەکەی بڕیارە ڕاستەکەیە کە یاوتە. گەڕان بۆ سەر هەسارەکان دەست پێ دەکات، لێرەوە وردی ناکەمەوە با چێژەکەی لەدەست نەیەیت، تەنها ئەو شوێنە نەبێت کە کوپەر پاش جیابوونەوەی لە د. براند و تارس دەچێتە ناوی کە ناودەبرا بە (tesseract) ناوچەیەکی شوشپاڵوی چوار ڕەهەندییە کە بەسترابوو بە کاتەوە کوپەر ئەیتوانی چرکە بە چرکەی ڕابردوو و داهاتووش ببینێ و پەی پێ ببات و پەیوەندیش دروست کات، بەهۆی ئەوەوە ئەتوانێ بگات بە کچەکەی و یارمەتی ئەدات لە تێگەشتن لە هێزی بلاک هۆڵ و چارەسەرکردنی هاوکێشەی هێزی کێشکردنلەلایەن مۆرفەوە، بەمەش ناوچەکە تەسک ئەبێتەوە و دیار نامێنێ ، بەمەش لە کۆتایدا قوربانی دانەکەیان بەهەدەر نەچوو، ئە شوێنەش کە دەردەکەوێت لەوکاتەی کوپەر بە ئاگادێتەوە خولگەی زوحەلەو تەمەنی ١٢٤ ساڵە بەهۆی جیاوازی ئەو کاتەی کە تێپەڕییوە لە بۆشاییدا، مۆرفی کچی چیتر گەنج نییە و زۆر پیر بووە و نەوەکانی لە چواردەورین کە کووپەر دێت. ئەم فیلمە فیلمێکی زانستی و خەیاڵی تێکەڵکراوە بۆ ڕوونکردنەوەی کات وە جەخت لەسەر یاسا فیزیاییەکان ئەکاتەوە وە هەروەها ڕونکردنەوەی دۆخی سروشت و ئاستەنگییەکان و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆی ئەگەر مەحاڵیش بن.وە لە دەرهێنانی (کریستۆڤەر نۆلان)ە. لەنیا مەسعوود

Interstellar

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026