کورە سڵاو لە خاکو خۆڵ و مەردایەتی تان ٥ ڕۆژە دەگەڕێم دەستم ناکەوێ لێرە بە سوتفە دەی بینم 😂😍🖤

وەکوو ئەنەمەیشن زۆر جوانە ، بەڵام دیزنی فێرمان دەکات کە چۆن شاشەی ڕاستییەکامان لێ دەشارێتەوە، چوونکە راستیەکان زۆر ترسناک و خەمناکە.

دەڵێن : ئەگەر پیاو جگەرە بکێشێت سیەکانی لەدەست دەدات، بەڵام ئافرەت شەڕەفی لەدەست دەدات … هەردووکیان هەمان هەڵەیان کردووە بەڵام باجی ئافرەتەکە قوڕسترە، بۆ؟ مەگەر پیاو شەڕەفی نیە تا لەدەستی بدات؟ بەداخەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا وایە، کاتێک دوو مرۆڤی ڕەگەز جیاواز هەمان هەڵە دەکەن هەمیشە ئەوەی تاوانبارە ئەوەیە کە ئافرەتە، لەکاتێکا کە هەردووکیان مرۆڤن، دەبێت ئەم جیاکاریە لە جیلی داهاتوو نەمێنێت، خۆزگە هەموو گەنجێکی ئەم جیلە سەیری ئەم فیلمەی دەکرد، لەپێناو درووستکردنی جیلێکی یەکسان لە داهاتوودا. ئاکتینگی ڕاشمیکا بەجۆرێک جوانە کە ناچارت دەکات لێی ورد ببیتەوە، بەجۆرێک هەستەکانی دەردەبڕێت وەک ئەوە وایە لە بەرامبەرت بێت و سەیرت بکات، بەڕاستی پێرفێکتە.


چاوەڕێم بکە ..💔 ئەو کۆتاییەی هەرگیز لەبیری ناکەم دەرهێنەر ڕەحمی بەبینەر نەکرد نازانم دەرهێنەرانی کۆریا چ کێشەیەکیان لەگەڵ کۆتایی فیلم و دراما هەیە 😐💔 47 ساڵ 🥹🥀


بەڕاستی نایابە😍 جوانترین شت وەفای پیرە مێردەکە بۆ هاوسەرەکەی✨

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.