بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
نازانم بەچی جۆرێ وەسفی ئەم دارامایە مێژوویە بەکەم

هەر لە 1888 کە یەکەم فلیم دروستکرا هەتا ساڵی 2021 هەموو بەقوربان ئەم فلیمە بێت هەرچی دەرهێنەر هەیە نەک بە 200 ساڵ بە هەزار ساڵیش ناتوانن فلیمێکی وا دروست بکەن زمان لە ئاستی ئەم فلیمە لاڵ دەبێت پێت وەسف ناکرێت بە ئەمە دەڵێن یەکی ناو هەزاران ئەو فلیمە کە بۆ هەمیشە لەی من تۆپ یەکە وە ئەفەرین بۆ ئەو ئەکتەرانە و ئەو دەرهێنەر بە تایبەتی دەرهێنەرەکە کە لە 66 ئەم فکرە زەخمانەی بۆ هاتووە

خۆۆۆشترین زنجیرەیە دوو ساڵە چاوەڕێی ئەکەم سپاس بۆخوا هات😍دەستی هەموو کارمەندانی کورد سەبتایتڵ خۆشبێ❤

بەشی ۲ مردنی زۆرێکیان بوو بەڕاستی چاوەڕان نەکراوبوو

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی 250کانی مێژوو یەکێکە لە جوانترین فلیمەکانی ڕۆبن یەکێکە باشترین فلیمەکانی دەربارەی قوتابخانە باسی قوتابخانەوە و کێشەی هەر زەکار و خۆشەویستی خۆشەویستی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر یان خۆشەویستی بۆ کارەکەت بەڕای من وا پێویستە کارەکان بە خۆشەویستی بکرێت چونکە زیاتر سەرکەوتن بە دەست دەهێنی وەک لە سەپاندنی بە زۆر وە شتێکی تر لە فلیمەکە باس لە تێکوشانە بۆ ئامانجەکەت جا خۆشەویستیە یان کاری هونەریی یان هەوڵدان بۆ خۆ سەپاندن ....هتد ئامانجەکەت هەر چیەک بوو هەوڵی بۆ بدە وە شتێکی تریش کە لە مردنەکەی نێڵ بۆمان دەردەکەوێت ئەوەی کە دورکەوتنەوە لە بەهرەکانی خۆت واتا ئەو بواری کە تێدا باشی وە نەبوونی ئامانج دەبێتە هۆی شکست زۆر جار خۆکشتنی لە دوادێت دەسی ستافە بەڕێزەکەتان خۆش بۆ ئەم بەرهەمە جوانە

یەکێکە لە نایابترینەکانی 2021 ڕۆڵگێڕانە مەزەنەکەی نیکۆلەس سەرسامت دەکات وە چیرۆکێکی شاز ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس لە خۆشەویستی دەکات چ خۆشەویستیکە خۆشەویستی بۆ ئاژەڵ بە پوختی خۆشەویستی بۆ هەر شتێک بێت هەر جوانە خۆشەویستی چ بۆ ئاژەڵ چ بۆ ڕەگەزی بەرامبەر چ بۆ شتێکی بێ گیان بێت هەر هستێکی تایبەتە وە خۆشەویستی واتا دڵسۆزی

کۆتا بەشی ڕامبۆ کە بڵاوکرایەوە بەڕاستی شازە بەهیوای ئەوەی بەشی یەک و دوو وسێی شی دانەن بۆ زیاتر تێگەیشتن

بەرایی من یەکەمین فلیمی هەلهاتنە لە زیندان کە تا ئیستا بینیبێتم ناوازەیە بینەربن پەشیمان نابنەوە

یـەکـێک لەباشترین فێلمەکانی لیۆناردۆ پەیامیکی جوانیشی لەخۆ گرتووە کاتەکەی زۆرە بەڵام فێلمکی مانادارو چێژ بەخشە دەستتان خۆش بۆ وەرگیرانی ئەم بەرهەمە جوانە

هەر وەک هەموو کارەکانی مارڤێل ئەمەش شتێکی زۆر ناوازەیە ، و بە ڕاستی ژێرنووسێکی زۆر باشی بۆ کراوە

یەکێکە لە ناخۆشترین فلیمەکان تا ئێستا بینیبێتم دەسی ئەو بشکێ کە ئەم فلیمەی دەرهێناوە ئەکتەرەکەش سواڵی بکردایە ئەم فلیمەی دەرنکردایە بۆیە پێشنیارم ئەوەیە ئەگەر بینەرێکی حەز بە ژمار و بیرکاری ناکەیت سەیری ئەم فلیمە مەکە هیچ خۆشنبوو فلیمەکە بەڵام دەسی ستافە بەڕێزەکەتان خۆش بێت ماندوو نەبن

یەکێکی تر لە نایابەکانی وڵ جوانترین پەیامی ناو فلیمەکە هاورێیەتیە

یەکێک لە بەهێزترین فلیمەکانی سمس تا ئێستا بینی بێتم وە بە بیرمە یەکەم فلیمی وڵ بوو کە بینیم

بەڕاستی بەچێژ بوو بە تایبەتی سینەماتۆگرافیەکەی، فیلمێک بەڕاستی شایەنی سێرکردنە
