بهجدی فلمه نه گاڵته ههموو ئهكتهره شهڕهكهره بهناوبانگهكان لهناو فلمێكدان و بهشێوهی تیمن بهجدی ئهوه فلمه دهستان خۆش بێت یاخوا زۆر زۆر تایبهت و بهچێژ بوو🔥💯

بەجدی زۆرتایبەت بوو بەس ئەوەنەبوو زوو کۆتایی پێهات دەبوو ڕووداوەکان تۆزێ درێژتر با ، بەس بەجدی شازززززز بوو 🤍

چاوەرێی شتێکی زۆر زەخمم دەکرد بەس نەمزانی ئاوایە ٢ سەعاتم لە ژیانم کووشت ، شایەنی ئەو باسکردنە نەبوو هەر بێ مانایەکەی لە رادەبەدەر بوو .

فیلمێکی تری ناوازەی کریستۆفەر نۆڵان بوو بێگومان یەکێک ئەبێ لەو فیلمانەی کە دووبارە سەیری ئەکەمەوە🌟

خۆم ھەواداری فیلی كۆری و یابانی... نیم، بەڵام سەیری ئەمەیانم كرد بەجدی شاز بوو

زۆر زنجیرەیەکی بە چێژە بەجدی بەردەوام بن لەسەری دەستان خۆش بێت زوو زوو پۆستی کەن ئەڵقەکان

باشبوو بەس بەداخۆ نەدەبوو کۆتایەکەی بەمشێوەیە بێت بێجەوی کردم کۆتایەکەی f****

bajdi zor badaxawa bo aw shtanay la sarata rwyan da balam aw zerakeay bwa hoy kotayy henani keshakay bzhit.

ڕەخنە لەم زنجیرە ناگرم وە ئەم زنجیرە یەکێکە لە باشترین زنجیرەکانی ژیانم بەڵام بەڕای من زنجیرەی Oz زۆر باشترە لەم زنجیرە وە هەموو ئەو زنجیرانەی سەبارەت بە زیندانە. وە هیوادارم زنجیرەی Oz لە ماڵپەڕە کوردیەکان ژێرنوس بکرێت من ناجار بوم بە ژێرنوسی ئینگلیزی سەیری بکەم بەڵام پێویستە ئەوکەسانەی کە حزبە زنجیرەی لەم شێوە باس لە زیندانە دەکات سەیری بکەن لە بەر ئەوەی زۆر تایبەتە دەسخۆش.. وە ئەم زنجیرەی شکاندنی بەندینخانە یەکەم زنجیرە بو کە سەیرم کرد

چی فیلمێک بوو خوایە گیان! چەند بە تامەزرۆییەوە سەیرم ئەکرد! ئەمە دەرهێنەر چ کارێکیکردووە؟ چ ئیلهامێکی بۆ هاتووە؟ چ چیرۆکێکی نووسیوە؟ ئەکتەر تۆم هانکس چ نواندنێکی کردووە؟ چ ژیاننامەیەکمان بۆ ئەگێڕێتەوە؟ هەر بە ڕاستی شایەنی ئەوەیە لە باشترینەکانی جیهان بێت. ساوندتراک و میوزیک بێحەل، ئەکتەر و ڕۆڵگێڕان پێرفێکت، دەقەکانیان ناوازەبوون، پڕاوپڕ لە وردەکاری و کاری جوان. هەندێک لە دەقە پڕ لە ئینێرجیەکان: "Life is like a box of chocolates. You never know what you're gonna get." "My mama always said, 'Stupid is as stupid does.'" "Run, Forrest, run!" "I'm not a smart man, but I know what love is." "Sometimes, I guess there just aren't enough rocks." "Mama always said you got to put the past behind you before you can move on." "My mama always said, dying was a part of life. I sure wish it wasn't." "Lieutenant Dan, ice cream!" "I don't know if we each have a destiny, or if we're all just floating around accidental-like on a breeze. But I think maybe it's both. Maybe both is happening at the same time." چیە تا ئێرە هاتووی چاوەڕێی نمرە ئەکەیت؟! هەر عەیبە باسی نمرە بکەیت یەک و دووی لێمەکە یەکسەر سەیری بکە، ئەگەر پێشتریش بینیوتە دووبارە سەیری بکە پەشیمان نابیتەوە.


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026