بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەکرێ بڵێم هەمان چێژی بەشی یەکەمی پێ نەبەخشیم ، کەمێک لام ئاڵۆز بوو،ڵەگەڵ ئەوەی لە ڕووی نواندن و چیرۆکەوە باش بوو ،، بەڵام بە ڕای من دوورە لە ئاستی بەشی یەکەمەوە،،،بەشی دووەمی باوکی ڕۆحی جەخت لە مایکڵ کۆرلیۆن دەکاتەوە کە چۆن دەبێت بنەماڵەی کۆرلیۆنەکان بەڕێوە ببات و جێی ڤیتۆ کۆرلیۆنی باوک بگڕیتەوە ،، لە لایەکی دیکەشەوە باسی منداڵی و گەنجی ڤیتۆی باوک دەکات کە چیکردووە تا گەیشتووەتە ،، ئەو ئاستە،، لە کۆتایدا ناتوانم بڵێم نایاب بەڵام فیلمێکی باش بوو ،، ئەوەی زۆر سەرنجی ڕێکیشام و بەدڵم بوو نواندنەکەی دی نیرۆ بوو

بەڕاستی فلمێکی نایابە یاخوود با بڵێین ئەنیمەیشن کە باس لەوە دەکات ژیانت هەرچۆنێک بێت کۆڵ نەدەیت وە زیرەک بە لە هەڵبژاردنی کەسەکان و خۆت ڕا بێنە لەو ژیانەی تێیدا دەژیت بە دوور بە لەو کەسانەی کە هیوا بە شکستت دەخۆن

چیرۆکێکی زۆر لاواز و منداڵانە کۆتاییەکی بێتام و ئەسڵەن ترسناک نەبوو ئێوەش ماندوو نەبن 🌹

ئەوە ١١ەمین جارە سەیری دەکەم و لەگەڵی دەگریم بەجدی مردنی تۆنی ئازارم دەدات 😭💔

کاتێک شتێکی خراپ ڕوودەدا لەژیانمان و دەڵێن خۆزگە کات بگەڕێتەوە تا باشترینم بکردایە ، لەم فلیمەدا کاتیش دەگەڕێتەوە بەڵام شتەکان باشـنابن بەڵکو هەرجارێک و لەپێشتری خراپتر دەبێ ئەم فلیمە تەقریبەن هاوشێوەی)memento2000)بوو دەستانـ خۆشبێ و ماندوو نەبن

یان من نازانم سەیری فیلم بکەم یان ئەوە زۆر بێ تام و بێ مانا بوو


فلمێکی تایبەت و جێش بەخشبوو بەڕاستی جوانترین کاری وەرێگارنی بۆ کروا سەرکەوتوبن کورد سەبتایتڵ

زۆر شازە دەستان خۆش ئێوە هەمیشە لە پێشەنگی کەناڵەکانیترن ❤❤

فیلمێک لێوان لێو لە ڕۆمانسیەت و سەرکێشی بەبەشداری ئەکتەری گەورە کایت هارینگتۆن و ئیمیلی براونینگ

(پەیوەندیەکەمان نەگەشتە هیچ ئەنجامێک) بینەری ئەم فیلمە بن چیرۆکێکی خۆشەویستی جیاواز ئەبینن

وەسف ناکری لە خۆشیەکەی بۆ بینینی ڤیدۆکەش وەسف ناکری بەتایبەتی سکۆت😍

زینجیرەی کۆری بێ و لە بەرهەمهێنانی نێتفلێکس بێ بێگومان شازز ئەبێ لە هەموو رویەکەوە ئەڵقەکانی سەرەتای زۆر خۆش بوو تا دەهاتیش کارەکتەرەکان زیاتر دەچۆ ناو دڵمانەوە بەڵام مردنی زۆر تیدابوو بەرای من پێویستی بەو هەموو مردنە نەدەکرد ئەبێ لە سیزنی دووەم لی چیۆنگ-سان زیندوو بێتەوە چونکە بێ ئەو زنجیرەکە هیچ تامێکی نامێنی 🤍

پێشەکی نوسینەکە سپۆیڵێکی بچوکی تێدایە،، ئەگەرچی جەنگ و چیرۆکە ڕاستیەکانی جەنگ لە سینەمادا بەدڵمانەو فیلمی باش و چێژبەخشی لێ بەرهەمدێ،، بەڵام جەنگ لە ڕاستیدا قوڕبەسەری و ماڵوێرانی چەندین خێزان بە دوای خۆی دەهێنێ،،،،چیرۆکی فیلمی ڕزگارکردنی سەرباز ڕایەن چیرۆکێکە باس لە چەند برایەک دەکات کە بەیەکەوە دەچنە ناو جەنگی جیهانی بۆ پاراستنی خاک و نیشتیمانیان ،، لە نێوانیاندا تەنها یەک برایان دەمێنێتەوە ئەوانی تر ئەبنە قوربانی جەنگەکە ، کۆمەڵێک سەربازی ئەمریکی هەوڵدەدەن تا ئەو تاقە برایەی ماوەتەوە لە ژیان بیگەڕێننەوە لای دایکی ،،،،چیرۆکەکە تا ئێرە لەم فیلمە سینەماییەدا چیرۆکێکی چێژبەخشە ،،بەڵام ئەگەر بە واقعەوە گرێی بدەینەوە ئەبینین کارەساتێکی گەورەیە دایکێک هەموو کوڕەکانی ڕەوانەی جەنگ بکات و تەنها کوڕێکیان بگەڕێتەوە ڕۆژانە دەبینین دایکێک ئەگەر مناڵەکەی لە دەست بدات نەک خودی خۆی بەڵکو بۆ دەوروبەر و ئەو کەسانەشی هەواڵەکە دەبیستن شتێکی ناخۆشە جا تۆ ئەم چیرۆکە بهێنە بەرچاوی خۆت دایکێک هەواڵی کوژرانی کوڕە گەنجەکانی پێ بگات دەبێ چ هەستێک بێت!!!! ئەمە پێی دەڵێن نەفرەتیەکانی جەنگ چەندەها سەرباز کوژران و چەندەها خێزان ماڵوێرانکران کەچی تا ئێستاش باسی چەند سەرکردەیەکی جەنگەکە دەکرێت وەک دیالۆگێک لە فیلمی ترۆی دەڵێت ،،،،،،سەربازەکان چەند ئازابن مێژوو تەنها باسی سەرکردەکان دەکات،،،، لە کۆتایدا ئەکید ئەم فیلمە یەکێکە لەو فیلمانە ناوازانەی کە ژانەری جەنگ و سینەما شانازی پێوە دەکات ،، ستیڤن سپیلبێرگ وەک چۆن لە فیلمی لیستەکەی شیندلەر ژیانی جولەکەکان و لە فیلمی empire of the sun ژیانی منداڵێک لە جەنگ باس دەکات ، ئەوها لەم فیلمەش باسی ژیانی خێزانەکانی سەربازانی جەنگی جیهانی دووەم دەکات

هەمیشە گێلەکان خۆشتر ئەژین و بیرکردنەوەیان ئاسودەتر تاژیرتر بیت و زیاتر بزانی ژیانت قورستر و بیرکردنەوەت ئاڵۆزتر بۆیە گەر زیرەکیش بیت باشترە لەزۆر بواری ژیان خۆت بدەی لەگێلی ! فیلمێکی خۆشـبوو ماندوو نەبن
