بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
مایکڵ ئەو کوڕە بوو کاتێک بوە سەرۆکی بنەماڵەی کۆرلیۆنەکان زاواکەی خۆی کوشت و لە ماوەیەکی کەمدا بڕیاری کوشتنی سەرکردەکانی پێنج بنەماڵەکەی شاری نیویۆرکی دا ،، چ لە بەشی یەکەم یان دووەم مایکڵ کەسایەتیەکی بە ڕوخسار ئارام بوو بەڵام لە ناخەوە ڕق و کینەی زۆری لە دڵ بوو .... هەرچەندە ڕای زۆر هەیە بەڵام بەڕای من مایکڵ شکستی هێنا لەوەی وەک باوکی کاروبارەکانی کاری مافیایی تێکەڵی خێزان نەکات ،، وەک لەبەشی یەکەم بینیمان دۆن کۆرلیۆنی باوک کاروبارەکانی خۆی بەڕێ دەکرد بێ ئەوەی خێزانەکەی بخاتە مەترسییە.. بەڵام ئەم خاڵە لە مایکڵ تەواو پێچەوانە بوو ،،،، ئەوەی لە بەشی سێیەم بینیمان کوشتنی کچەکەی مایکڵ تەواو کاری کردە سەر دەروونی مایکڵ بە جۆرێک لە هیچ ڕووداوێک لە هەر سێ بەشی فیلمەکە بەو شێوەیە مایکڵمان نەبینی .. بە هەرحاڵ ئەم بەشەیان تا ڕادەیەک کەم و کوڕی هەبوو بەڵام خاوەن کۆتاییەکی باش بوو...

هەرچەندە فۆڕێست مرۆڤێکی ئاسایی نەبوو کەمێک ناتەواوی لە مێشکی هەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆر باشتر لە کەسانی تر ماناکانی ژیانی دەزانی و زۆر لە کەسانی تر عاقڵتر بوو !! هاوکات لەم فیلمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤێکی وەهاش خۆشەویستی کچێک لە دڵیدایە ،، بۆیە مەرج نییە هەر ناتەواویەک لە جەستە یان لە مێشک هەبوو هەموو مرۆڤێک ئەگەر جارێکیش بێت لە ژیانیدا عاشق دەبێت .... دەستان خۆش فیلمێکی بەمانا بوو ڕۆڵی تۆم هانکسیش ناوازە بوو

فلیمێک کە ئەو باتە ئەو دنیایەی خۆی تیایە فلیمێک کە هەموو گیانو بیروو هۆشت بۆ لای خۆی ڕائەکێشێ بەڕاستی ناوازەیە و هیوادارم بەشەکانی تریشی هەروەک ئەمبێت ،،،،، بیروو هۆش بۆلای خۆی ڕاکێشێت و هەست بەکات نەکەیت …. تایبەتە دەستان خۆشبێت ،،،،،

کاتێک دارستان پڕ دەبێت لە گیانەوەری کێوی و دڕندە ئاگرێکی پاککردنەوە دلنیایی و سروشتیە بۆ یەکسانی بەلام ئایا ئەم ئاگرە دادپەروەرانە دەبێت بۆ پاداشتی هەمووان ، بێگومان نەخێر دادپەروەرانە دەبێت بۆ ئەو کەسانەی بە برسیتیەکی ماددی بونەتە تاوانبار ، یەکێک لە باشترین فیلمەکانی جیهانی دیسی و کۆمیک دەستپێکێکی نایاب بۆ باتمان ، فیلمێک هاوبەش بەواقیع و پالەوانێک دوور لە چەمکێکی خەیالیانە بەشێوەیەکی کردەیی دەست بە گۆران و جلەوکردنی دادپەروەری هێنانەدی گۆران دەکات سەرەتا لە خۆی بە زالبون بەس ترس و ئاراستەکردنی و دواتریش بۆ کۆمەلگایەک کە تەواو نغرۆ بووە بە ترس لە ڕاستی ژیان و مانەوەیان لە دەوری بازنەیەکی بێ ترس لە خراپە و تاوانکردن ، هەبونی ئەم هەموو ئەکتەرە ناودارانە و ڕۆلگێرانە نایابانە جیاوازتر فیلمەکەیان بە چێژتر کردبوو بۆ بینەر ، شایەنی بینینە

ژیانی واقعی خێزانی ئەمریکی لەم فیلمەدا دەبینرێت ،، بە ڕاستی پێویستە سوپاسی خوای گەورە بکەین کە ئەهلی ئیسلامین و لە وڵاتێکی ئیسلامیدا دەژین ،،، ڕەنگە زۆربەمان هیوامان بخواستایە تاکێکی ئەمریکی بین بە خۆشمەوە بەڵام دوای بینینی ئەم فیلمە تەواو واقعی وڵاتانی ڕۆژئاوام بۆ دەرکەوت ،، ڕەنگە هەموو خێزانێکی ئەمریکی بەو شێوەیە نەبێت بەڵام ئەم فیلمە تەواو واقعی وڵاتەکەی دەرخست .. با بە کورتی بیبڕێنمەوە ئەگەر ئەتانەوێت بزانن ژیانی خەڵکی ئەمریکا چۆنە بینەری ئەم فیلمە بن

حەوت تاوانە سەرەکیەکە (چڵێسی -چاوبرسی-تەمبەڵی - شەهوەت-خۆبەزلزانی -حەسوودی -تووڕەیی) ئەمە حەوت تاوانە سەرەکییەکەی شاکاری سێڤن بوون کە بکوژێک لە ڕێی ئەم تاوانانەوە بووە یەکێک لە داواکراوترین بکوژەکان ،،، دوو لێکۆڵەر یەکیان گەنج و یەکیان بەتەمەن هەوڵدەدەن بۆ گرتنی ئەم بکوژە و لێگۆڵینەوە لە تاوانەکان دەکەن ،،، ئەمەیان سپۆیڵە ((( لەو حەوت تاوانە شەش تاوانی یەکەم بکوژەکە ئەنجامیدا کە هیچکام لە تاوانەکان نیشان نەدران ،، تاوانی شەشەم یاخود کوشتنی شەشەم ئەو تاوانە بوو کە هاوسەری لێکۆڵەرە گەنجەکە لەلایەن بکوژەکەوە دەکوژرێت ،،، لە کاتی دەستگیرکردنیدا بکوژەکە دەڵێت کە حەسوودی بە ژیانی لێکۆڵەرە گەنجەکە بردووە بۆیە هاوسەرەکەی کوشتووە ،، هەر بۆیە تاوانی شەشەم ناونراوە بە حەسوودی ،،،،،،،، تاوانی حەوتەم تاکە تاوان بوو کە لە فیلمەکە نیشان درا کاتێک لێکۆڵەرە گەنجەکە دەزانێت هاوسەرەکەی کوژراوە تۆڵە لە بکوژەکە دەکاتەوە و دەیکوژێت واتە تاوانی حەوتەم کوشتنی بکوژەکە بووە لە لایەن لێکۆڵەرەکەوە هەر بۆیە تاوانی حەوتەم بە توڕەیی ))))ناونراوە بە هۆی لێکۆڵەرەکەوە لە بکوژەکە



ئەکرێت چ ئەم فیلمە چ فیلمی فۆڕێست گەمپ جەخت لە ژیانی گەنجێک بکەنەوە کە بە مێشک تاڕادەیەک ناتەواوە ،، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دڵپاکن و زۆر لە خەڵکی باشترن.... ئەم فیلمەش هەمان پەیامی فۆڕێست گەمپە کە ئەکرێت کەسێکی گێلیش خۆشویستنی ئافرەتێک بکەوێتە دڵیەوە و مانای خۆشەویستی بزانێت ،،، ئەگەر چی کارەکتەری سەرەکی هەردوو فیلم لە لایەن خەڵکەوە بە کەسێکی کەم عەقڵ ناودەبرێن بەڵام خاوەن دڵێکی پاکن و دەڕواننە جوانیەکانی ژیان.... ئەم فیلمە جەخت لە ژیانی گەنجێک دەکاتەوە ،،، ڕەزا کە کوڕێکی گەنجی دەستپاک و دڵپاکە لە ناو شارەکەی بە ماتۆڕێک کاری گواستنەوەی خەڵک دەکات بۆ ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە ،، کاتێک کاری گواستنەوە بۆ مامۆستایەکی ئافرەتی گوندێک دەکات ڕۆژانە هاتوچۆ بەو مامۆستایە دەکات کە لە یەکەم بینینەوە عەشقی بوو و کەوتە خۆشویستنی ،،، ڕۆژانە بەردەوام دڵی بۆ مامۆستاکە زیاتر لێدەدات و زیاتر خۆشەویستی دەچێتە دڵیەوە ،، بەڵام کاتێک مامۆستاکە شوو دەکات گەنجەکە حاڵی خراپ دەبێت ،،، ئەمە مانای خۆشەویستی ڕاستەقینەیە ،، کەسێکی لە ناخی دڵیەوە خۆشویستووە دوای ئەو بەو شێوەیە حاڵی خراپ دەبێت ،،،، بێگومان فیلمەکە بەو چیرۆکە سادەیەوە چەندین پەیامی لە خۆ گرتووە ،، بێگومان یەکێکە لە فیلمە باشەکانی وڵاتی ئێرانە و شایەنی سەیرکردنە

بەڕاستی شازترین فلیم بوو شازی ڕۆڵگێڕان شازی دەرهێنەر🖤🙌
