“ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت و هەموو پیسیەکانی ئەم شارە خاوێن دەکاتەوە” تڕاڤس یەکێک لەنایابترین فیلمەکانی ڕۆبەرت دینیرۆ شایەنی سەیرکردنە🖤


ھەموو ئەو درامایانەی لە ڕۆمانەوە وەر ئەگیرێن تایبەتن...ئەگەر حەزت لە ڕق بۆ خۆشەویستیە سەیری بکە...دەستی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت لەشتان ساخبێ


زۆر زۆر تایبەتە🥹🫶🏼 حەزم نەدەکرد تەواو بێت، دوو ئەڵقەی سەرەتا زۆر جیاواز بوو لە ناوەڕۆکی دراماکە وە کۆتاییەکی جوانی هەبوو. شایەنی سەیرکردنە❤️✨


فیلمێکی خۆشبوو خراپنەبوو کۆتاییەکی باشی هەبوو دەستان خۆش بۆ ژێرنووسەکەی

زۆر تایبەت بو بەڵام ئەبوایە سیناریۆی فلیمەکە وابوایە بینەر نەتوانێ پێشبینی بکات کە ئەوە کچیەتی بەس شایەنی سێر کردنە ❤

زۆر تایبەت بوو ، بۆ ئاشقانی ئاکشن دەرەجە یەکە ، بەڵاام دیمەنی خوێناوی زۆرە

فیلمێکی زۆر پێویستبوو بۆ تەواوبونی ئەو چیرۆکەی زنجیرەکە بەجێی هێشتبوو، بەڕای من زۆر نایاب بوو 😍

بەجدی بە دڵم بوو ڕێك تەواوكەر وام هەست نەكرد پێویستی بە بەشی دوو بێت بەڵام ڕێك تەواوكەر بوو سپاس بۆ ژێرنووس

فیلمی Shawshank گومانی تیانییە یەکێکە لەباشترین فیلمەکانی مێژوو له سەرەتای فیلمەکە کەمێک بێزارکەرە بەڵام کۆتاییەکەی شاکارە، ئەم فیلمە چەندین پەیام لەخۆی ئەگرێت، لەم فیلمەدا پەیامی ئەوە دەداتە بینەر کەنابێت مرۆڤ هیچکات بێ هیوا بێت لەژیان بێجگە لە پەیامی هاوڕێیەتی ڕاستەقینە، تیم ڕۆبنس و مۆرگن فریمان ڕۆڵێکی نایابیان بەرجەستە کردووە بەڵام بەڕای من ئەبوایە "The Godfather" لە ڕیزبەندی یەکەم بوایه لە 250 باشترین فیلمی مێژوو🖤

تا بڵێی فیلمێکی بێمانایە هیچ پەیامێکی نییە جگە لە کوشتن و بڕین و ترس خستنە سەر بینەر بێمانایە کڵاونێک بەبێ هۆکار خەڵک بکوژێت دەرهێنەر ئەبوایە لەبەشی یەکەم ئاماژەی بەوە بکردایە ئاخۆ بۆ ئەم کڵاونە ئاوا خراپەکارە ئامانجی چییە لە کوشتنی خەڵک ئینجا بێجگە لەو درۆیانەی کە تیایەتی لەبەشی یەکەم کڵاونەکە خۆی کوشت بەڵام دواتر زیندووبوویەوە لەبەشی دووەم سێینا بە شمشێر ملی کڵاونەکە ئەپەڕێنێ کەچی دواتر لە سکی ڤیکتۆریا دێتە دەرەوە، ئەکرا نایابتر دروستبکرایە، بەهەرحاڵ فیلمێکی زۆر قێزەونە و شایەنی نییه دوو سەعات بەدیار ئەم فیلمە بێمانایە دانیشی، دەستان خۆشبێت بۆ ژێرنووسکردنی ئەم فیلمە🖤

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026