نێری وا بۆچی باشە ، من ئەو جۆرە کەسانە ببینم مەحاڵە شتێکی لێ نەکەم !💀 (خراپ نەبوو بەس رێک وەک ڕاستی نەبوو) بەس شتەکە سەیرەکە ئەوەیە ئەو نێرە هەر پیر نەدەبوو 😂

باشترین و خۆشترین زنجیرە فیلمە کەتا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی هەر سێ بەشی لەیەک تایبەتر و خۆشتر بوون، بە بەلاش ١٧ ئۆسکاری وەرنەگرتووە

بەجدی ئانەبێڵ یەکێکە لە زنجیرە فیلمە هەرە تایبەتەکان. بەماوەی 2 ڕۆژ هەرسێ بەشەکەیم بینی یەک لە یەک تایبەتتر چیرۆکەکەی زۆر خۆشە ئاکتینگ ترسناکی گشتی شازە شاز شایەنی بینینە😍 سوپاس بۆ دەستەی وەرگێڕان

ڕێک خۆشترین زینجیرە بوبێ سەیرم کردووە لە پارەوە دوو جار هەر هەشت سیزنەکە تەواو بکەم نایابترین زینجیرە بووە کارئەکتەری دەیمن و بۆنی و کارۆڵاین و ئێلینام زۆر زۆر بە دڵ بوو دەستی kurdsubtitleش خۆشبێ بۆ ئەو کارە نایابەی کردوویانە😍

سەرەتا وامزانی hacksaw ridge باشترین فیلمی جەنگیە بەڵام دوای ئەوەی سەیری ئەم فیلمە نایابەم کرد ڕای خۆم گۆڕی و ئەمە باشترین فیلمی جەنگیە کە تائێستا دیتبێتم وە یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ژیانم.

جوانترین فیلم لە هەموو تەمەنم بینیبێتم، هەم تراژیدی و هەم کۆمیدیا ئەبینیت.

یەکێک لە دوو دڵخوازترینم 🤍 گەر حەزت لە the 100 و the maze runner ـە ئەکید ئەبێ سەیری ئەمە بکەیت


شازززز شازززز نازانم چی بڵێم لە مێشک و خەیاڵت ئەمێنێ سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە زۆر سوپاس بۆ ستافە بەڕێزەکەی ئێوەش لەش ساغ بن ❤

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026