بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەڕاستی شاکارێکی سینەماییە وە لە هەمان کاتدا دەرکەوتنێکی زۆر جیاوازە بۆ ڕۆبێرت داونی ڕاستە فلمێکی ئاکشنە بەڵام جیاوازە لەوانی تر وە ئەم فلمە بە هیچ شێوەیەک جێگەی ڕەخنە نیە هیوادارم سێری بەشی یەک بکەن بۆ تێگەیشتنی زیاتر وە ئەگەر بەشی سێ دابنێن ئەوا زنجیرە فلمێکی بێ هاوتا دەبێت

بەڕاستی لێی بێزار نابیت فلمێکی چێژ بەخشەک بەهێزترین فلمی ئاکشنە کە تا ئێستا بینیبێتم

زنجیرەیەکی تایبەتە دوای سێرکردنی زنجیرە ڤایکینگ پێوست ئەکا سێری ئەوەش بەکەیت شایەنی ٩ لە١٠

فیلمێکێ شازبوو لەسەر شەنس و ئەو پەندەی دەڵێ ئەوەی بۆ گوکەر هەڵدەکوێ بۆ ڕاوکەر هەڵناکەوێ ڕێک لەم فیلمدا هەیە بەڵام ئایا سود لەم شەنسە وەردەگرن یانیش تەماح سەریان دەخوات ، بینەری بن ماندوو نەبن شازبوو

یەکێك لە پڕ چێژترین فیلمەکانی مێژووی گۆگۆری، وە یەکێك لە مەزنترین فەرماندەکان یانگ-مان چوون. دەستان ❤️🔥خۆشبێت

بەندیخانەی ئەلکەتراز کەوتۆتە سەر دوورگەی ئەلکەتراز لە سانفرانسیسکۆی کالیفۆڕنیا ،، سەرەتا وەک بەندیخانەیەکی سەربازی خزمەتی ئەکرد لە ساڵانی 1868,,,,,,,,, دواتر دەک بەندیحانەیەکی فیدڕاڵی لێهات لە ساڵی 1933,,,,,,,,,,,,, ئەلکەتراز وەک پارێزراوترین زیندانی جیهان ناسێندرا لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک توانای هەڵهاتنی نەبوو لەو زیندانە،، لە دەوروبەری ساڵانی 1960 سێ پیاو سەرکەوتووبون لە هەڵهاتن لەو زیندانەدا، بەهۆی ئەمەش بەندیخانەکە لە ساڵی 1963 بە یەکجاری داخرا،،،،،،، ئەم فیلمە باسکردنی ئەو ڕووداوە دەگێڕێتەوە بەبێ زیادکردنی هیچ دیمەنێکی درۆ لەفیلمەکە ،، زۆر بە جوانی چیرۆکە ڕاستیەکە دەگێڕێتەوە بۆ بینەر،،،،،،، تەنانەت لە چیرۆکە ڕاستیەکەدا کەلە سەرێکی ساختەیان درووست کردووە ئەبینین لەم فیلمە ئەوەش هەیە،،،،،،، بە کورتیەکەی بە تەواوی و بەهەموو وردەکاریەکانەوە چیرۆکەکە کراوەتە فیلمێکی سینەمایی سەرکەوتوو،،،،ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکانیش نایاب بوو دەرهێنەریش کارێکی مەزنی ئەنجامداوە،، بە گشتی یەکێکە لە فیلمە بەچێژەکانی کلینت ئیستوود و یەکێکە لە باشترین فیلمە زیندانیەکان

جوانترین فلیم بەجدی ئێما واتسن و دان ستیڤن جوانترین رۆل دەبینن بژین بەردەوام بن🔥💞

یەکێک لە باشترین فلمەکان بەجدی دووبارە نابێتەوە بیرۆکەکەی زۆر جوان و سەرنجراکێشە♥️😍

هەندێکجار ئەکرێت فیلمێکی ئەکشن و تاوانکاری لە زۆر فیلمی درامی چیرۆکەکەی قۆڵتر و پەیامەکەی باشتر بێت ،، ئەم فیلمە بەشی پێنجەمە لە زنجیرە فیلمی (چیرۆکی پۆلیسی) ، لە بەشی یەک تا چوار فیلمێکی ئەکشن و کۆمیدی و سەرکێشیە ، بەڵام لە بەشی پێنجەم و شەشەم ئەبێتە فیلمێکی تاوانکاری و هەستبزوێن و ئەکشن ، جگە لەوەی هەر شەش بەشەکەی چیرۆکی پۆلیسێکە کە جاکی نازدار ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات،،، گرنگترین شتی ناو فیلمەکە تۆڵەکردنەوەیە ، وە هەروەها پەیامێکی دیکەی فیلمەکە لە دەستنەدانی هیوایە و بڕوابوونە بۆ بەدیهاتنی شتە باشەکان و کۆڵنەدانە ،،، هاوکات لە زۆربەی فیلمەکانیدا جاکی شان ڕۆڵی کەسێکی کۆمیدی و سەرکێشیکەر دەبینێت ،، بەڵام لەم فیلمەدا جاکییەکمان بینی کە دونیای بەسەردا ڕووخاوە و پاش ئەو ڕووداوانەی بەسەریدا دێت تووشی بێهیوایی دەبێت ، هەر بۆیە پێم وانییە کە ئەکتەر بە یەک ڕۆڵ بەسترابێتەوە بەڵکو ئەتوانێت چەندین ڕۆڵی جیاواز ببینت،،،،، لە کۆتایدا ئەم فیلمە لای من باشترین ڕۆڵگێڕانی جاکی شانە کە پێم وابێت ئەو ڕۆڵگێڕانەی لەم فیلمە هەیەتی لە ڕیزی ڕۆڵگێڕانە باشەکانە .

ئەگەر هیچ ئومێدێکت لە ژیان نەماوە پێشنیار ئەکەم سێری ئەم فلمە بکەن بەڕاستی نایابە جێگای هیچ ڕەخنەیەک نیە وە فێرمان دەکات کە هەرگیز کۆڵ نەدەین چوونکە لە هەر ساتێکدا بێت لەوانەیە بگەیت بە ئامانجەکەت لە ژیاندا

فلمێکی نایابە بۆ ئەو کەسانەی کە زانیاری تەواوەتیان نیە لەبارەی جەنگی جیهانی دووەم وە کۆتای هاتنی

ئەمە زنجیرەیەکی سادە نیە پرە لە نهینی بە دوری مەزانن لە داهاتودا جیهان توشی ڤایرۆسێکی ئاوابێت

كاتێك جدیات و كۆمیدیا یەك ئەگرن ..تەبعەن ھەر شاكارێكی وای لێ دەرەچێ... كە نوسینی “based on a true story”ئەبینیت ئەوەنەی كە فیلمەكە بە چێژتر ئەكات
