واز لە هەموو شتێک بێنن ئەو ڕێک خستنە و هەڵبژاردنەی کە کورد سەبتایتڵ دروستی کردوە کە دەتوانی بە دوو جۆر سەیری بکەی بە ڕەشو سپی و ملەوەن بەجدی ئەوە یەکەم جارە شتی واببینم دەستەکانتان خۆشبێت


فیلمەکە پڕە لە وزەی ئەرێنی پڕە لە هیوا بەخشی و توانا زۆر شازە بجدی تایبەت بوو سوپاس👏🏻👏🏻👏🏻👏🏻

خۆشترین و تایبەتییان زنجیرە کە بینیبێتم، من سەرەتا لەبەر کینتۆ یامازاکی سەیرم کرد چونکە ئەکتەری دڵخوازمە بەڵام بەڕاستی تایبەتی تایبەترینەکان بوو. زنجیرەکە لە وەرزی یەکەم و دووەمیدا توانی ببێتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و بەهێزترین زنجیرە. هەموو کارەکتەرەکان زۆر بەباشی ڕۆڵەکانیان پێدرابوو وە زۆریشیانم خۆشویست، بەڵام ئەو کارەکتەری زۆرترین سەرنجی ڕادەکێشام «چیشیا» بوو، ئەو هەموو متمانە بەخۆ بوون و نەشڵەژانەی کە لە یاریەکاندا هەیبوو کەمێک خۆمم تێیدا ئەبینیەوە، کاتێکیش وامزانی مرد ڕێک هیوام لە دەستدا🥲. یەکێک لە جوانترین لایەنەکانی زنجیرەکە کە تەواو سەرسامی کردم، شێوازی وەرگرتنی چیرۆکەکە بوو لە مانگاکە (Manga) و ئەو بەستنەوە بلیمەتانەیەی کە لەگەڵ جیهانی (Alice in wonderland) دا هەیبوو، یادگاری منداڵیشی بە بیرهێنامەوە😭. نووسەر توانیبووی بە شێوازێکی زۆر مۆدێرن و تاریک، جیهانی ئالیس بگۆڕێت بۆ کایەیەکی مان و نەمان. ئەم تێکەڵکارییە کلتوورییە لە کایەی یارییەکان و کارتەکانی پۆکەردا، تام و چێژێکی هێندە تایبەتی دابوو بە دوو وەرزی سەرەتا کە لە هیچ درامایەکی تردا نەمانبینیبوو.🔥 سەبارەت بە وەرزی سێیەم/ گەورەترین کێشەی ئەم وەرزە لە دەستکاریکردنی بێ پاساوی هێڵی کەسایەتیی کارەکتەرەکاندایە، بەتایبەت کارەکتەری ئوساگی. ئێمە ئوساگییەکمان دەناسی کە بەهێز، دڵسۆز و تەواو سەرنج بوو لەسەر ئاریسو. بەڵام لەم وەرزەدا دەبینین پڕۆفیسۆرێک دەپارێزێت کە ناردوویەتی بۆ ناو یارییەکە، لە کاتێکدا هاوسەرەکەی کە لە پێناوی ئەودا هاتووە! ئەم گۆڕانکارییە نالۆژیکییە تەنها بۆ دروستکردنی درامایەکی دەستکردە و تەواو پێچەوانەی کەسایەتی ڕەسەنی ئوساگییە. سەرباری ئەمەش، هێنانە ناوەوەی پڕۆفیسۆر ڕیوجی وەک پردێک بۆ هێنانی ئوساگی، چیرۆکەکەی بەبێ هیچ پێویستییەک ئاڵۆز کردووە. لە کاتێکدا کوڕە جل شینەکە (باندا) خۆی ئاریسوی بانگهێشت کردبوو، زۆر لۆژیکیتر بوو کە ڕاستەوخۆ ئوساگیشی بانگهێشت بکردایە. چاوەڕێی وەرزی سێیەممان دەکرد بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە وەربگرینەوە کە لە دوو وەرزی یەکەمدا دروست ببوون: کێ داهێنەری ئەم جیهانەیە؟ ئامانجی پشت ئەم بۆردەرلاندە چییە؟ بەڵام بەداخەوە، ئەم وەرزە تەنها بووەوە بە دووبارەکردنەوەی یارییەکان. ئەگەرچی یارییە نوێیەکان لە ڕووی بینراوەوە جوان بوون، بەڵام زۆر بە کورتی و بەپەلەپەل باس کران. دروستکەرانی زنجیرەکە دەبوو کاتێکی زیاتر بدەن بەم وەرزە و لە جیاتی تەنها یاری، سەرنج بخەنە سەر لایەنە فەلسەفی و ڕوونکردنەوەییەکەی جیهانی بۆردەرلاند. کۆتاییهاتنی وەرزەکە بە گەیشتن بە ئەمریکا و باسی بوومەلەرزەکەی ئەوێ، مانای ئەوەیە وەرزی تر بەڕێوەیە و روداوەکانی تر لە ئەمریکا ئەبن، کە ئەمەش ناخۆشترین شت بوو بەلای منەوە. سەرنجڕاکێشیی ئەم زنجیرەیە لە تۆکیۆیە چۆڵەکە و لەو کلتوور و شێوازی بیرکردنەوە تایبەتە ژاپۆنییەدابوو کە لە کارەکتەرەکاندا ڕەنگی دابووەوە. گواستنەوەی ڕووداوەکان بۆ ئەمریکا واتە گۆڕینی ناسنامەی کارەکە بۆ بەرهەمێکی بازرگانیی باوی ئەمریکی. چونکە بەبێ کارەکتەرە ژاپۆنییە دڵخوازەکانمان، زنجیرەکە ئیتر ئەو زنجیرەیە نییە کە خۆشمان دەویست. بەڵام بەگشتی، سەرەڕای ئەو کۆمەڵە تێبینییەم لەسەری، هێشتا ناتوانم بڵێم 10/10ی نادەمێ چونکە هیوا دەخوازم زنجیرەکە بەتەواوی لە بیرم بچێتەوە تا دووبارە سەیری بکەمەوە لەسەرتاوە😭 دەستان خۆشبێت ❤️


بەراستی شازبوو ،،،ئەڵقەکانی سەرەتا تۆزێک ناروونە بەڵام لەئەڵقەی ٤و٥ وە زۆر خۆش ئەبێت. وەرگێرانێکی نایابە دەستان خۆشبێت❤️🔥🖤


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.