بەداخەوە زنجیرە فیلمێک ئەوەنە باش بهێنی لە کۆتاییدا تێکی بدەیت💔 بە گشتی باشبوو کاتنێس زۆر بە چێژی کردبوو بەڵام کۆتاییەکەی تێکی دا خۆزگە سەیری ئەم بەشەم نەدەکرد 7/10

ڕۆڵگێرانێكی نایابی ڤیكی ئاگر بوو! فیلمەكە خۆشبوو بەس ئەو ئەشكەنجەدانەی كۆتایی ھیچ خۆش نەبوو، دەستان ساغ

بەڕاستی ناوازەیە چیرۆکە ناوازەکەی و کاستە قایلکەرەکەی باشتریانکرد، نهێنی فیلمەکە لە دەیان فیلمی گەورەی نهێنی باشتربوو 😍

لە هەموو بەشەکان باشترە و بەچێژترە سام و جێنیفەر زۆر تایبەتیان کردبوو 9/10🖤

ڕوداوەکانی زۆر چاوەڕوان نەکراو بوون بۆ کەسێ خیانەت نەزانێ بەڵام ئەبێ بزانی کەس ئامادە نیەە خۆی بکاتە قوربانی بۆ تۆ بە گشتی فیلمێکی چێژ بەخش بوو

ماوەیەکی زۆر دەبێ فیلمی وام نەبینیوە ، تەبعەن ئەمە زیاترە لە فیلمێک چونکە بەجۆرێک باس لە چەندین کۆبونەوەی نهێنی کەسە بەناوبانگەکان دەکات کە تێیدا چەندین کاری نابەجێ و پیس ئەنجام دەدەن ، تۆم کروز بۆ ئەم ڕۆڵانە زۆر گونجاوە ، بەجۆرێک فیلمەکەی بەچێژتر کردبوو بەڵام بەداخەوە دیمەنی نەشیاوی زۆر بوو ، ئەوەش لە باشی فیلمەکە کەم ناکاتەوە، دەستان خۆش بۆ ژێرنووسکردنی هەر بمێنن

زۆر زۆر خۆشبوو خۆزگە تەواو نەئەبوو😭💖، بەس داخی ئەوەم لێیەت ئون گیۆل ئەو هەموو هەوڵەی دا بۆ ئەوەی یی چان بپارێزێ و توشی ڕووداوەکە نەبێ کەچی ئاخریەکەی هەر توشبوو 💔

Wow Wow هێشتا چێژی خۆی لە دەست نەداوە کاتێک منال بووم لەگەڵ باوکم سێرم ئەکرد ئەو نمایشەی ڕۆما و برایان زۆر سەرسامی کردم بەتەواوی چێژم لە سەرکێشی ابینی بە ئۆتۆمبێل بس لەبەر اوە من خۆزگەم اخواست کور بومایە 😂 دووبارە نایاب تایبەت چێژبەخش وەک بەشی یەکەم زۆر شاز بوو Paul Walker و Tyrese Gibson ڕۆڵێکی نایابیان هەبوو

بەڕاستی زنجیرەیەکەی زۆر تایبەت بوو نازانم چۆن وەسفی بکەم لە خۆشی زنجیرەکە بەس کۆتایی ڕعمی بە بینەر نەکرد زۆر ناحۆش بوو بەڕاستی بەداخەوە زۆر خۆش ئەبوو کڵاوسیش لەناو زنجیرەی legacies هەبوایە، دواتریش دەستی یەکە بە یەکەی ستافی کوردسپتاتڵ خۆش بێ بۆ ئەو کارە جوانەی کردیان❤❤

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026