بە پێجەوانەی ئەوانی تر بەراستی زۆر لام تایبەت و خپشبوو کۆتایەکەشی بەدڵم بوو ❤️🔥

نایاب بەعام ئەو فیلمانەی سەرەتای دوو هەزارەکان تایبەتن چێژ لە سەیرکردنیان ئەبینیت و پەیامێکی جوانیان تێدایە ئەم فیلمەش یەکێکە لەو فیلمانە .

مانادار بوو پڕاو پڕ بوو لە وانەی دایکێک قوربانی زۆری دا لە پێناو خەونی منداڵەکەی و گرینترینیشیان ڕۆڵی دو پارێزەر یەکەمیان بەسۆز و میهرەبان و دووەمیان خۆبەزلزان و چاو برسی 🥹💙

ئەی هاوار ئۆریۆل پاولۆ چی کردووە.، یەکێکە لەو فیلمانەی کە لە یەک کاتدا هۆشیارت دەکاتەوە و دڵت دەشڵەژێنێت!، ئەم فیلمە تێڕامانی ڕاستی و خەیاڵ، تاوان و مەتەڵ، و ئایین و زانست تێکەڵ دەکات بە شێوازێک کە تا کۆتایی فیلمەکە ناتوانی پێشبینی بکەیت چی ڕوودەدات، ئەم فیلمە پرسیارێکی گەورە لە مێشکت دروست دەکات: ئایا ئەوەی دەیبینین بەڕاستی ڕاستە؟ فیلمەکە زیرەکییەکی تیا بەکارهێنراوە لە نێوان راستی و خەیاڵدا وات لێدەکات گومان لە هەموو شتێک بکەیت،، بەجدی کۆتاییە جیاوازی هەبوو دوای تەواو بوونی فیلمەکەش، چەند خولەکێکت پێویستە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکە لە مێشکدا ڕێک بخەیتەوە،، بێ دوودڵی بینەری بن🔍🔥🔥❤️🔥

هیچ هەستێک بەوە بەراورد ناکرێ کە لە کاتی منداڵی بۆ یەکەم جار بینیم ئەو چێژەی پێ بەخشیم بەڕاستی نایابە 🖤

تایبەت بوو هەموو هەڵەیەکی ئێستا پەیوەندی بەو ژینگەیەوە هەیە کە تێیدا گەورە بوویتە لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤایەتی هەر لە دڵیدا مابۆوە 🥹❤

Dilwale ئەو فیلمەی کە هەرچەند سێری بکەم لێی بێزار نابم فیلمەکانی Shah Rukh Khan هەمووی تایبەتن ڕۆڵگێرانەکانی نایابە بەتایبەت کاتێک لەگەڵ Kajol ڕۆڵ ئەبینی نایاب تر ابێ

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026