بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
هیوا لەژیانی مرۆڤەکاندا گرینگترینە وەلێ من زۆر گرینگی بە هیوا نادەم پێم وایە گەر هیچ هیوایەک بۆ ژیانیش نەمابێ مرۆڤ هێشتا ئەرکێکی ئەخلاقییە لەسەری کە بژی ئەم فیلمە نیشانمان دەدات کە هیوا هەندێ جار دەکرێ کوشندەبێت وەک هیواکەی برۆکس بۆ مانەوە لە زیندان ، هەندێ جار دەکرێ مرۆڤ بتوانێ ئومێدی لەسەر هەڵچنێت وەک هیواکەی ڕێد بە تێگەشتنی من ئەم فیلمە لە چوارچێوەی سێ پەیامدا خۆی دەبینێتەوە نە دەستبەرداری هیوابە نە بهێڵە ئەوەندە بگەیتە لوتکەی هیوا بەخشین و خۆبەستنەوە بەشتێکەوە کە لەناکاوێک لە لوتکەکە بەربیتەوە و بگەیتە ترۆپکی بێهیوایی و ئەمەش وات لێبکات دەستبەرداری ژیان ببیت نە بهێڵە غەدرت لێبکرێت و بەهەر شێوازێک بێت خۆت ڕزگار بکە

چۆن وەسفی بکەم ؟ خۆشم نازانم مرۆڤ لە کۆتایی زنجیرەکەدا تەنها تێڕامانی لەوە بۆ دەمێنێتەوە کە لەخۆی بپرسێت باجی درۆ چییە ؟ ئەگەر سەیری چێرنۆبڵت نەکردووە چاوەڕوان مەبە تەنها سەیربکە و چێژ وەربگرە لە چرکە بە چرکەی ئەوشتانەی ڕوودەدەن بە دیقەتەوە سەیرکە و هەموو خۆت ببەرە ناو ئەم زنجیرەیەوە ئەمە مێژووە کە هەڵەیەکی مەزنی مرۆڤایەتیمان نیشاندەدات لەپاڵ جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەمدا چێرنۆبڵ کارەساتێکی دیاری دیکەیە کە مرۆڤاییەتی بەسەر خۆیدا هێناوە لەو سەدەیەدا ، لەکۆتایدا منیش لێتان دەپرسم باجی درۆ چییە ؟

ئۆی ئۆیییی ناوازەیە بەجدی زۆر دڵخۆشم کە دووبارە توانیم سەیری بەرهەمی فیلمە دڵخوازەکەم بکەم واو

باشترینی مێژوو کاریگەری لەسەر هەموو شتێک هەیە لە دوای مۆندیالیش یەکلاییی کردەوە کە باشترینی مێژووە لە نێو جیهانی تۆپی پێدا 🐐 زنجیرەکەش نایابە وەک خۆی🔥🐐

بەڕاستی فلیمێکی زۆر خۆشبوو شایەنی سێرکردنە لە یەکەم بەشیەوە تاکوو ئەم بەشەی,جۆن کریمەر دڵنیام ئەوانەی لەبەشی یەکەم سێریان کردووە ڕقیان لێیە بەڵام لە بەشەکانی کۆتای بۆت دەردەکەوێت جۆن کریمەر بۆ ئەم کارانە دەکات.وە هیواداریشم بەشی تازەشی بێت کە ئەم فلیمە چێژبەخشە هەتا ئێسا بۆتە یادگاریەک کە هەرگیز فلیمی واخۆش,ئاڵۆز لەبیرناکرێت... i want to play game


هەمیشە لە شوێنێک کەسێک هەیە دڵخۆشە بەوەی کە تۆ لەدایک بووی 🖤 هەمیشە کەسێکی جوانبە لە ژیانی کەسانی تردا میهرەبان بن.

واو،بەڕاستی ئەگەر سێری یەک ئەڵقەی بکەی ناتوانیت وازی لێبێنی تا هەموو ئەڵقەکان تەواو نەکەی.

زۆر شاز دیارە،ئەگەر سێرت نەکردوە،بێ دودڵی سێری بکە👍تکایە زوتر ئەڵقەکان دابنێن❤

بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە … بەڵام لە دیماریای کەمە 🥺
