بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەجدی زۆر تایبەتە بڕوا ناكەم شتی وا دوبارە بێتەوە😍 دەستان خۆش بۆ ماندوبوونتان🤍

بەجدی بێ حەل بوو ئەبووو زووتر سەیرم کردایە هەتا بڵێی چێژبەخشە

کە فیلمەک هیچ نییە برێن هیچ نییە ئەو هەموو مەدحکردنە چییە؟! بەلاش وەختم بەوەی با فیرۆدا 2/10

هم باش بوو خۆش بوو یانی شایەنی سەرکردنە بەڵام هەستەکەم زیاتز قێزەونە وەک لەوەی ترسناکک بێتت بەڵام لە چێژەکەی کەم ناکاتەوە تەبعەن،سپ بۆ ژێرنووس

ئەو فلمەی ڕێڕەوی سینەمای گۆڕی فلمێک هەر لە چیرۆکو نواندنەوە هەتا بگرە لە ڕێکخستنی جلووبەرگی ئەکتەرەکان و مەیکئەپەکانیانەوە لە ساوند ئیفێکت و سینەماتۆگرافیەوە تایبەتە ئەو فلمەی پێویستە هەموو سینەما دۆستێک بینەری بێت و بێ دوو دڵی بڵێ باشترینی مێژوو ئەکتەرەکان لەم فلمەدا کارێکتەرێکی ئایکۆنیان درووست کردوە کە لە هەموو دیمەنێکا چاوەڕێی باشتر و باشترین دەکەیت ئەو فلمەی کە هەموو جارێک سێری دەکەیتەوە گوێت لە دیالۆگێکی شاهانەی تر دەبێت چۆن لیۆناردۆ دەڤێنشی ڕێڕەوی هونەری گۆڕی وە هەروەها چۆن بیت هۆڤن ڕێڕەوی مۆسیقای گۆڕی فلمی باوکی ڕۆحیش بەهەمان شێوە ڕێڕەوی سینەمای گۆڕی و دیوێکی تری بە هۆڵیوود دا.

فلمەکە تایبەتە ڕاستە بەڵام بە دەیان فلمی تر هەیە شایەنی تۆپ یەک بێ بەڵام ئەم فلمەش بێبەش نیە لە بەهێزی چیرۆکەکەی وە ئەدای ئەکتەرەکان بێگوومان شایەنی سەیر کردنە

وەڵا خۆشبوو بە جدی لەسەرەتاوە زۆر خۆشبوو بەڵام کاتێک هاتە کۆتایەکەی بە جدی تایبەت تر بوو، بەڵام پێشم وانەبوو ئەلێکس خیانەت کات 🙄

وەكو فیلم ڕەخنەی لێناگیرێ لەهەموو ڕویەكەوەشازە حەقی تەواویش بەسوڵتان دراوە بەڵام بێگومان وەك هەمیشە چەواشەكاری لەچیرۆك كراوە بەتایبەتی ڕێكەوتنەكە وادەری دەخەن كە ناچار بەڕێكەوتن كراون وە گەر وانەبا دەستیان لەخەڵكی ئاسای نەدەپاراست ئەسڵی نیە زۆر بەئاسانی شاری قودس فەتح دەكرێ نە دیل دەكوژرێ نەكەنیزەگ دەگیرێ ڕێگە ئەدرێ حیبادەتی خۆیشیان بكەن بەئازادی تەنانەت لەناو مزگەوتی ئەقساش وەخەڵك سەرپشك دەكرێ لەمانەوە یان ڕۆیشتن دواتر ئەو دیلانەی ئازاد دەكرێن لەگەڵ خەڵكە ئاسایەكە دەچنە قەڵایە لەشاری عەكا كاتائەوكات نەگیرابو دواتر ڕیچارد بەسوپایەكەوە خۆی دەگەیەنێتە ئەو قەڵایە و شاری عەكا داگیر دەكەنەوە نزیكەی60 هەزار مسوڵمان قەتڵ و حام دەكەن لەوشارە سوڵتان دوبارە ئەوشارەش ڕزگار دەكاتەوە ئینجا ڕێكەوتن دەكەن، درۆیەكی تریش ئەوەبو بانگ بە ئازادی ئەدرا ئەوەش ڕاست نەبو.

نازانم ئەنیمییە کان بۆ ئەوەندەکەمن جاخۆ شنین،ئەم ئەنمییە زۆر ئالوزە هەروەها چاوەری زیاترم لیئەکرد😒

