بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فلمێکی تایبەت و بێوێنە لە چەشنی کۆمێدی و خەیاڵی و خێزانی شایەنی بینینە👍

فیلمێکی زانستی خەیاڵی و تاڕادەیەڪ فانتەزی، چیرۆکێکی جوانی هەبوو سەرەتایەکی پڕ دیمەن و ئینێرجی وە کۆتاییەکی زۆر زۆر جوان و بێوێنە، لەڕووی ساوندتراک و میوزیڪ بێحەل بوو دیالۆگەکان مانادار بوون ئەکتەرەکان ڕۆڵەکانیان بە جوانی گێڕا بە تایبەت کیانو ڕیڤس و جێنیفەر کە هەردووکیان لەهەر فیلمێک هەبن ئەو فیلمە تایبەت ئەکەن، من چێژم زۆر لێبینی نمرەی 8/10 ی پێدەدەم شایەنی سەیرکردنە.

باشترینی مێژوو بەڵام بەڕاستی کۆتاییەکەی ناخۆش بوو نەدەبوو بەو شێوەیە با دێنێریس ئاوها گۆڕاو مردنەکەی زۆر زۆر ناخۆش بوو

“ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت و هەموو پیسیەکانی ئەم شارە خاوێن دەکاتەوە” تڕاڤس یەکێک لەنایابترین فیلمەکانی ڕۆبەرت دینیرۆ شایەنی سەیرکردنە🖤

ھەموو ئەو درامایانەی لە ڕۆمانەوە وەر ئەگیرێن تایبەتن...ئەگەر حەزت لە ڕق بۆ خۆشەویستیە سەیری بکە...دەستی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت لەشتان ساخبێ

زۆر زۆر تایبەتە🥹🫶🏼 حەزم نەدەکرد تەواو بێت، دوو ئەڵقەی سەرەتا زۆر جیاواز بوو لە ناوەڕۆکی دراماکە وە کۆتاییەکی جوانی هەبوو. شایەنی سەیرکردنە❤️✨

فیلمێکی خۆشبوو خراپنەبوو کۆتاییەکی باشی هەبوو دەستان خۆش بۆ ژێرنووسەکەی

زۆر تایبەت بو بەڵام ئەبوایە سیناریۆی فلیمەکە وابوایە بینەر نەتوانێ پێشبینی بکات کە ئەوە کچیەتی بەس شایەنی سێر کردنە ❤

زۆر تایبەت بوو ، بۆ ئاشقانی ئاکشن دەرەجە یەکە ، بەڵاام دیمەنی خوێناوی زۆرە

فیلمێکی زۆر پێویستبوو بۆ تەواوبونی ئەو چیرۆکەی زنجیرەکە بەجێی هێشتبوو، بەڕای من زۆر نایاب بوو 😍
