بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
شاکارێکی ئیسپانی بەراستی نایابە، فیلمێک کە وا لە مرۆڤ دەکات بە ڕووداو و دیالۆگی سەرنجڕاکێش چەمکەکانی خۆشەویستی، سۆز، دادپەروەری، تۆڵەسەندنەوە و سزا بخاتە ژێر پرسیارەوە، و وایان لێدەکات جارێکی دیکە بپرسن مرۆڤ دەبێت ژیانی لەسەر چی بەسەر ببات. چاوەڕوانی فیلمێکی قوڵم نەدەکرد کە پەیامێکی هەبێت کە بیەوێت بیدات. چاوەڕوانی فیلمێکی تاوانکاری کلاسیک بووم، وە تاکە شتێکی بێ درۆ لە فیلمەکەدا چاوەکانیانە. چاوەکانیان بکوژبێ، عاشق بێ، خەمبار بێ، دڵخۆش بێ، توڕەی بێ ،هەموویان دەبەخشن. فیلمەکەم بەدڵ بوو تابڵێی چێژبەخش بوو.

١٢ کارەکتەری سەرەکی، ٣ بۆ ٤ کارکتەر کە بۆ خولەکێک دوان دەرکەوتن، یەک ژوور و توالێتێک، کاتژمێرێک و نیو، توانی 8.9 بەدەست بێنێت (هەرچەندە پێوەر نییە)، توانی ببێت یەکێک لە باشترینی مێژوو!!!

Katie Douglas بەراستی ئەکەتەرەکی زورجوان و زیرەکە، بینەری فیلمی level 16 بن کە ئەو رولی سەرەکی دەگێرێت

نییە و ناشبێت لەو فیلمە خۆشتر ١٠\١٠❤️🔥، کۆتایکی چاوەروان نەکراو و ناخ هەژێن🥺😓، دەستتان خۆش بەراستی شایەنی سەیرکردنە👀💕.

بەجدی تایبەت بوو شایەنی خەڵاتی ئۆسكار بوو پەیامێکی زۆر جوانی لە پشت بوو.


باڕاستی چەند وەسفی کەم هەر کەمە زۆر زۆر تایبەت کریستۆفەر نۆڵان فیلمەکانی شازننننن
