بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
هەر بە یادی منداڵی سێرم كرد چیرۆكركری تایبەتە وە كەمێك لەم حوكمەتەی ئێمە ئەچێت بە هەر حاڵ چێژی خۆی هەییە

من کە منال بووم ئاشقی پیتەر پان بووم ئێستاش غیرەی لێکەم 😂 تایبەترین ئەنیمەیشن اێستاش بەیادی منالی سێرم کرد هەمان چێژی هەبوو🥹♥️

بەراستی تامو چێژێکی زۆری هەیە باشترین فلیمی ئاکشنە و تۆپ یەکە لای من ئەم فلیمە شاکارە خەڵک کە ئەیانەوێت دەستبکەن بە سەیرکردنی فلیم و زنجیرەی زۆر یەکەم فلیم لە جۆن ویکەوە دەست پێدەکەن بەڕاستی فلیمێکی شاکارە و سێری بکەن پەشیمان نابنەوە بە دەست و چاوی هەمووتان خۆش بێت 🖤.

هەرچەن لە ڕیزبەندیەکە لە جێی خۆیەتی بەڵام کارێکی وایان کردووە کە ژانەرەکەی کورتەی فیلمەکە و بەرگ و ترایلەر و هەر شتێکی تری کە ئەیبینی لەسەر ئەم فیلمە بەو جۆرە نییە کە بە جوانی لە سەرەتاوە تا کۆتایی سەیری بکەی وە بگرە لە کۆتا چرکەکانی کۆتایی فیلمەکەش باوەڕ بەوە ناکەیت کە سەیری چیت کردووە بۆیە خۆم ئێستاش هەر لام سەیرە کە چۆن ئەم فیلمە دروست کراوە چۆن چیرۆکەکەی بۆ دارێژراوە بۆیە نەک هەر پێشنیاری سەیر کردنی بکەم پێتان ئەڵێم سەیری بکەن تا درەنگتر نەبووە خۆم بیرم نایەت چەنێکە سەیری فیلمێکم کردبێ هێندە چیرۆک و ڕووداو و کاریگەری بەهێزی هەبووبێ. "یاسای یەکەم بە هیچ جۆرێک دەربارەی یانەکە بە کەس مەڵێ، یاسای دووەم بە هیچ جۆرێک دەربارەی یانەکە بە کەس مەڵێ،" یاسا...

زۆر نایاب بوو بەڕاستی شاکارەکی دروست کردیە زاک سنایدەر دەقە بە دەقەی ئەو فیلمەی وەی لێکردم زیاتر تامەزرۆی مدیمەنی پاشی بم

[ Shooter (2007) ] بەڕاستی فیلمێکی چێژبەخش بوو یاعنی لە هەموو ڕوویەکەوە شاز بوو بێوێنە بوو هەر لە نیو سەعاتی یەکەم من چێژم لێبینی زیاتر لە دەیان فیلمی تر چونکە ژانەری دڵخوازی من بوو نیشانە شکێن ئاکشن کوشتن و بڕین پلان دانان هتد.. بەڵام ئەوەی کە زۆۆۆر سەرنجی منی ڕاکێشا ئەو ئەکتەرە بەتەمەنە بوو کە ڕۆڵی چەک درووستکەرەکەی ئەبینی یاعنی هەرچەند ئەملا و ئەولا بکەیت بە مانای کەلیمە پێرفێکت بوو ئەو ڕۆڵە و ئەو ئەکتەرە هەرچەندە کەمتر لە پێنج خولەک بەدەرکەوت بەڵام فیلمەکەی دەوڵەمەند کرد بەجددی، من نمرەی تەواوی پێئەدەم شایەنی سەیرکردنە.

بە جدی نازانی چۆن وەسفی ئەم شاکارە بکەیت ئەڵقە بە ئەڵقەی ئاگر حەماسەت بەڕاستی زنجیرەیەکی تا بڵێی ناوازە لەڕووی چیرۆکەوە میوزیک ئاکتین ی و سینەماتۆگرافی شەڕەکانی کارەکتەرەکانی هەموو شتێکی ١٠/١٠ absolute cinema 🤚🙂✋!

چ هەستێکە چەند ساڵێک پێش ئێستا تەواوم کردوە ئێستا هاتۆتەوە بەر چاوم خۆشترین دراما لە هەموو کاتێک Always and forever 🥰🥰🥰🥰

گەر ڕاست بدوێین فیلمەکە بەدڵی بینەر نییە مەگەر بیەوێت لە دەرهێنەر و کاری هونەری تێبگات بۆیە ئەگەر لێی تێنەگەیشتی تکایە دوای سەیرکردنی فیلمەکە پرسیار لە زیرەکی دەستکرد بکە بۆ ئەوەی تێبگەیت ئینجا دەزانیت چ بەرهەمێکی مەزنە.

سپۆیڵە !!! لەو تایپەبو. کە من حەزم لێیە کۆمیدی و نهێنی بەڵام چیڕۆکی مناڵانە بوو بەتایبەت باوکی وێنسدەی و خۆشەویستەکەی هیچ نەبوو ئەتڕ وت فیلمی هیندیە . بەس گەر بێ ئیشی سەیری بکە . بۆ ئینگلیزی باشە 😂

شاز بوو بەس پرسیاری بەجێهێشت ، پێم وانییە کۆتایی هاتبێ ئەگەری هەیە بەشی نوێی بەرهەم بهێنرێت

بەس کات کوشتنە ، سیناریۆیەکی بێسەرو بەر ، ڕووداوەکان زۆربێ مانان و بەس پشتگیری یەک لایەن دەکەن ، گوناحە کاتی پێبکوژی

بەجدی نایاب بوو بەراستی تایبەت بوو رۆلەکەی harold ناسراو بە بۆید رۆلێکی زۆر جوانی گێرا زنجیرەیەک پرلەچژ و هەست بزوێنو ئالۆز تامەزرۆی سیزنی چوارم هەموو ئەکتەرەکانی خۆشەیستن بینەرەکانی لە زنجیرەی برێکینگ باد زیاترە وەلا ئافەرم🤍
