چوار سوارچاکەکە سەرلەنوێ دەردەکەونەوە، و لەلایەن بلیمەتێکی تەکنەلۆژیاوە بە ناچاری ڕادەسپێردرێن بۆ ئەنجامدانی ئەستەمترین دزیی خۆیان تا ئێستا
شیکردنەوەی فیلمی "ئێستا دەمبینیت" مەبەستی سەرەکی ئەم فیلمە ئەوەیە پێت بڵێت زۆرجار ئەوەی بە چاو دەیبینیت هەموو ڕاستییەکە نییە و مرۆڤەکان زۆر بە ئاسانی فریو دەخۆن کاتێک سەرنجیان بۆ لایەک ڕادەکێشرێت تا ڕاستییەکە لە شوێنێکی تر بشاردرێتەوە و ئەم فیلمە دەیەوێت بڵێت ژیان پڕە لە فێڵ و تەڵەکە و ئەو کەسانەی وا دەزانن زۆر زیرەکن زۆرجار لە هەمووان زیاتر فریو دەخۆن چونکە ئەوان تەنها سەیری ئەو شوێنە دەکەن کە نواندنکارەکان دەیانەوێت و مەبەستێکی تری ئەم فیلمە باسی دادپەروەرییە و نیشانی دەدات کە چۆن ئەم گروپە پارە لە دەوڵەمەندە دزەکان دەستێنن و دەیدەنەوە بە خەڵکی هەژار و ئەمە وەک تۆڵەکردنەوەیەکە لەو سیستمەی کە مافی هەژاران دەخوات و لە کۆتاییدا فیلمەکە پەیامێکی زۆر سادەی هەیە و دەڵێت تا "زیاتر نزیک ببیتەوە و ورد ببیتەوە کەمتر دەبینیت" چونکە ڕاستی زۆرجار لەبەر چاوتە بەڵام ئێمە بەدوای شتی سەیر و ئاڵۆزدا دەگەڕێین و سادەیی ڕاستییەکە دەپەڕێنین و ئەمە وێنەیەکە بۆ هەموو ژیانمان کە تێیدا هەندێک کەس لە پشت پەردەوە یاری بە هەست و هۆشمان دەکەن و ئێمەش تەنها چەپڵەیان بۆ لێدەدەین بەبێ ئەوەی بزانین چی لە دەوروبەرمان ڕوودەدات و مەبەستەکە ئەوەیە فێری گومان بیت و باوەڕ بە هەموو شتێک نەکەیت کە چاوەکانت دەیبینن چونکە چاو زۆرجار درۆزنە و پێویستە بە عەقڵ سەیری ڕووداوەکان بکەیت تا ڕاستییەکانت لێ ون نەبێت و ئەمە ئەو شتەیە کە فیلمەکە دەیەوێت پێت بڵێت چونکە ژیان ڕێک وەک ئەو نمایشەیە و ئەوەی براوەیە تەنها ئەو کەسەیە کە دەزانێت ڕاستییەکە لە کوێدا شاراوەتەوە نەک ئەو کەسەی تەنها سەیری نمایشەکە دەکات
تەواو یانی ئەم فیلمە لە وەسف دەرچوە تەنها ئەوەنە ئەڵێم هەرکەسێک ئەم پێداچوونەوەی من دەبینی پێشنیارت بۆکەم ئەم شاکارە سەرنجڕاکێشە لە دەست خۆت مەدە بڕواکەن چێژی فیلمی جادوو ڕێک لێرەیە 🔥🔥 " هێشتا هیچ شتێکت نەبینیوە "
| 2011
| 2023
| 2018
| 2021
| 2014
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی