باس لەوە دەکات کە چۆن ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی "بۆستن گڵۆب" دەستیان کرد بەئاشکراکردنی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان لەلایەن قەشەکانەوە کە دواتر بووە باسکراوترین بابەت
ئیشی میدیاکار زۆر گەورە و پیرۆزە میدیا ئەو ئامرازەیە ڕووبەڕووی هەموو فکرە سەقەتە باوەکان ئەبێتەوە، ئەگەر سەیری سپۆتلایت بکەن ئینجا ئەزانن میدیای کوردی چەنە ڕسوایە، میدیای ئەمڕۆ هەمووی لە هەوڵی مەشغوڵ کردنی خەڵکیە بە چەند شتێکی پڕوو پووچ و بێمانا سپۆتلایت ئەرک و مەسئولیەتە ڕاستەقینە و گەورە و پیرۆزەکانی میدیاکارانمان نیشان ئەدات، میدیاکاری مەزن ڕووبەڕووی هەموو زوڵم و ستەمێک ئەبنەوە جا لەژێر هەر ناوێکا ئەو بێ ئەخلاقی و عەقڵ شووشتنەوەیە بکرێ، لەژێر ناوی کلتور و عادات و تەقالید بێ یان نەتەوە بێ یان چەندین شتی تر لەم فیلمە باسی بەشێکی کەم لەو بێ ئەخلاقیانە ئەکەن کە لەژێر ناوی دینەوە ئەکرێ، لەناو کوردا هەزار بێ ئەخلاقی هەیە لەژێر ئەو ناوانە ئەکرێ، لەژێر ناوی دین و کلتور و تەقالید کەچی میدیای کوردی ئەو شتانەی فەرامۆش کردووە خەڵکی بە شتی بێمانا و پڕوپووچ مەشغوڵ کردووە ناهێڵن خەڵک بزانێ لەناو چ عەقڵ شووشتنەوەیەک و گواوێکا نقوم بوون، دایالۆگێکی زۆر زۆر جوانی تیایە کە هەموو جار قسەکەی فرۆیدم بیر دێنێتەوە کە ئەیوت "دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی فێڵ و تەڵەکە لەو کۆمەڵگە و میللەتانە بکرێت، کە زیاد لە حەد وابەستەن بە دین و پیاوە ئایینیەکانەوە" جا ماشاللە ئێمە لە منداڵیەوەش مەلامان لێ ئەکەن بە خوا...................................................................... دایالۆگی فیلمەکەش ئەمە بوو "کاتێک تۆ کوڕێکی هەژاری لە خێزانێکی هەژار، ئاین بەهایەکی گەورەی هەیە، وە کاتێک قەشەیەک گرنگیت پێ دەدات، ئەمە شتێکی گەورەیە، کاتێک داوات لێدەکات پەڕاوەکان کۆ بکەیتەوە یان زبڵەکە فڕێ بدەیت، هەست بە تایبەتمەندی دەکەی، وەکو ئەوەیە خواوەند داوات لێ بکات، بۆیە لەوانەیە نامۆ بێت کاتێک نوکتەیەکی نەشیاوت بۆ دەکات، بەڵام ئێستا ئێوە نهێنیەکتان هەیە پێکەوە، بۆیە قبوڵی دەکەیت، دواتر گۆڤارێکی پۆرنۆگرافیت نیشان دەدات، تۆش قبوڵی دەکەیت، قبوڵ دەکەیت و قبوڵ دەکەیت .... تاوەکو ڕۆژێک دێت داوات لێ دەکات ڕەحەتی بکەیت یان سێکسی دەمیی بۆ بکەیت، ئەوەش قبوڵ دەکەیت چونکە وا هەست دەكەیت لە تەڵە دایت، لەبەر ئەوەی ئەو دەستی بەسەردا گرتووی، ئێ چۆن داوای خواوەند ڕەت دەکەیتەوە، وانیە ؟ ببینن ئەمە تەنها دەسترێژیەکی فیزیکی(جەستەیی) نیە، هەروەها دەسترێژیەکی ڕۆحییشە، وە کاتێکیش قەشەیەک وات لێ دەکات باوەڕەکەت لێ دەدزێت، بۆیە پەنا دەبیەیتە بەر شەراب یان ماددەی هۆشبەر، گەر ئەوانەش سەری نەگرت لە پردێک خۆت فڕێ دەدەیت و خۆت دەکوژی"