پیاوێک بەناوی (دەیڤد دان) دوای توش بونی بە ڕوداوێکی مەترسیدار شتێکی نائاسایی لەبارەی خۆیەوە دەزانێت کە هێزێکی سەروسروشتیە
دەزانیت ترسناکترین شت چییە ؟ ئەوەیە شوێنی خۆت نەزانیت لەم جیهانە ، ئەوەیە کە نەزانیت بۆچی لێرەیت ! ئەوە خراپترین هەستە بۆ مرۆڤ کە هەیبێت ، فیلمێکی تاڕادەیەک باشبوو چیرۆکێکی خۆش و نامۆی هەبوو کە بریتیبوو لە بەرجەستەکردنی توانایەکی سەرو سروشتی لە کەسێکدا کە ئاوێتەکردنی بە کۆمیک هەبوو ، وەکو سەرەتایەک بۆ ئەم بەشەیان خراپ نەبوو لە ناساندنی پالەوان و توانا لاوەکیەکانی پرسیار گەلێکیش لەم بەشەیان جێماوە ئەبی لە بەشەکانی تر شی ببنەوە ، بابەتە هەرە جوانەکە بەلای منەوە لە فیلمەکە ئەوەیە کە بەدەر لەوەی شارەزایت و هێزت تیای باڵایە دوور بویت شێواو و نارێک ژیان بەڕێ ئەکەیت بە جۆرێک خۆشترین کات و گەورەترین شوێن بۆت چوار دیوارە جوانترین ئاوێتە دانەوەی ئەم باسە لەم فیلمەدایە
" Unbreakable " شایەنی ئەزموونکردنە بەڵام سەیری دوو بەشەکەی تریش بکەن نمرەی 9/10 ی پێئەدەم.
شازە
يەکێک لە باشترين زانستى خەياڵيەکانە بەراى خۆم زۆر نايابه
بەرهەمێکی جوان خەیاڵی کە دووبارە بوونەوەی ئەستەمە لە ئێستاوە بە پەرۆشم بۆ سەیرکردنی بەشەکانی تر
ئەكشن | 2022
ئەكشن | 2016
ترسناك | 2024
تاوانکاری | 2016
دراما | 2012
خێزانی | 2017
ئەنیمەیشن | 2002
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی