۲۲.۱۱.٦۳

11.22.63

346,476
81 خولەک
Russian
8.2

مامۆستایەکی قۆناغی ئامادەیی گەشتی کات دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە کوشتنی جۆن ئێف کەنەدی

ژمارەی وەرزەکان:1
ژمارەی ئەڵقەکان:8
بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2016-02-15
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Hulu
ئەکتەرەکان:
Advertisement banner for tvshows
پێداچوونەوەکان
محمد دیبالا
5 ساڵ پێش ئێستا

چی دەکەیت کاتێک هەلی ئەوەت هەیه داهاتوو بگۆڕیت؟ بێگومان شتانێکی زۆر له دڵمان هەن بمانەوێ بیکەین وەک گەڕانەوەی ئازیزێکی مردووت، بەڵام بیرت لەوە کردۆتەوە چی دەبێت ئەگەر ئەوەی تۆ دەتەوێ ڕووبدات؟ ئایا شتەکان باشتر دەبن؟ لەم زنجیرە ناوازەیەوە ئەتوانی وەڵامت دەستبکەوێ، باشترین کورتە زنجیره💙

باران
4 ساڵ پێش ئێستا

ئێمە داوای ئەم ژوور یان داوای ئەم مۆسیقایەمان نەکردووە کە بۆی بانگێشت کراوین ، لەبەر ئەوەی تاریکی دەورمان دەدات بهێلە با ڕوو بکەینە ڕوناکی ، بهێلە بەرگەی سەختیەکان بگرین ، زۆر سوپاس گوزار دەبین بەوەی لە ژیان ئازامان پێدراو بۆ ئەوەی بە خۆشیەوە بیگونجێنین و بەهێز بین ، ژیانمان پێ بەخشراوە بۆ نکۆڵی کردن لە مردن ، راستە ئێمە بانگێشتی ئەم ژوور یا ئەم مۆسیقا نەکراوین بەلام مادام لێرەین با سەما بکەین ! کات تێپەر دەبێت لەناو کاتدا ئێمە کارلێک لەگەل ژیان دەکەین کارلێکەکانمان بە شێوەی باش و خراپ دەبنە دەرەنجام کە بەسەر رابردوو و داهاتوو خۆیان ساغ دەکەنەوە ، کاتێک ئەم کارلێکانە دەرەنجامی خۆیان دابەش کرد بەسەر رابردوو و داهاتومان ئەبێ لە باشیەکانیەوە باشتر بەدی بکەین و باشتر رێ بکەین لە خراپی و نالەباریەکانیشی ئەزمون و چۆنیەتی بەرگەگرتن و بە هێز ژیانکردن فێربین ، مانەوە و ئاوردانەوەمان لە رابردوو دەرەنجامی کەوتن و ئازارچەشتنە زۆر جار ، زنجیرەیەکی نایاب بوو بیرۆکەیەکی تەواو جیاوازی هەبوو گەشتێک بۆ رابردوو بۆ گۆرینی داهاتوو جیاواز لە هەموو گەشتەکانی تری کات ، چیرۆکی زنجیرەکە هەلگری کۆمەلێک پەیامی سیاسی و درامی و کۆمەلایەتی هاوبەشە بە ژیانمان کە شایەنی لێ تێگەشتن و تێڕامانە ، لە هەموو ڕویەکەوە زنجیرەکە نایاب بوو ماوەی روداوەکان کارەکتەر و رۆلگێران و کات و دیمەنەکان تەواو گونجاو و کاریگەرن لەسەر دەرونی بینەر بۆ ئەم ساتە تەواو بینەر نغرۆی خۆی ئەکات بەوەی ئایا من بوام چیم ئەگۆری ئایا ئێستا گۆریم چی رویدا ئەوە بوو کە چاوەرێم دەکرد ! شایەنی بینینە

Sr
5 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لە خۆشترین ئەو زنجیرانەی کە لە ژیانم بنیبێتم بەرەستی کاری لێکردم وانەیەکە وەری دەگری کە لەوانەیە ئەو شتەی روودەدات لە ژیانت خۆشنەبێت بەڵام وا باشترە /سوپاسی کورد دەبتاتڵ دەکەم 🖤

🐆🍓
ساڵێک پێش ئێستا

زۆر زۆر بێ وێنەبوو، بەس کۆتاییەکەی چاوەڕێی ئەوە نەبووم💔💔

وەرز و ئەڵقەکان
1 وەرز
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026