هەر خاکەکەی خۆمم دیت شاکار بوو جا بێتە سەر فیلمەکە و رۆڵگێڕان تایبەتە لە ناو ئێمەدا شتی وا کەمە بەڕاستی شازە🔥

بەجدی ئەم فیلمە نەک هەر ١٠/١٠ـە، بەڵکو ستانداردێکی نوێی بۆ ئەنیمەیشن دانا و شایەنی ئەو هەموو ساڵە چاوەڕوانییە بوو! ئەوەی زۆر سەرسامی کردم ئەوە بوو کە چۆن جیهانی زوتۆپیا گەورەتر کرابوو، بە تایبەت هاتنی خشۆکەکان و کارەکتەری "گاری" کە ئاکشنێکی جیاوازی دابوو بە چیرۆکەکە. نیک و جودی وەک هەمیشە بێحەل بوون و ئەو گاڵتەوگەپەی دەیکەن نیوەی تامی فیلمەکەیە. ئەنیمەیشنەکە ئەوەندە ورد و جوان بوو مێشکی دەوەستاندم، چیرۆکەکەشی ئەوەندە زیرەکانە بوو کە هەم پێت دەکەنیت و هەمیش دەیخستیتە ناو بیرکردنەوەی قووڵەوە. بە کورتی، دیزنی نەک هەر بێ هیوای نەکردین، بەڵکو باشترین ئەزموونی سینەمایی ئەمساڵی پێ بەخشین؛ ئەگەر سەیری نەکەیت غەدرت لە خۆت کردووە! 🦊🐰🔥


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026