بەڕاستی چیرۆکەکە چڕ بوو و بە باشی نووسرابوو. لەسەرەتادا پێمان وایە تێدەگەین قوربانییەکە کێیە، بەڵام لەگەڵ بەردەوامبوونی فیلمەکەدا هەموو شتێک ئەگۆڕی یاری بە مێشکمان دەکات وای ئەکرد هەموو شتێک بخەینە ژێر پرسیار ئاڵۆز بوو لەسەرەتادا من زۆر ئەو پەیامەم لاجوان بوو کەفیلمەکە نیشانی دەیات کە دەرکەوتنەکان دەتوانن فریودەر بن ئەو وێنەیەی لە سەرەتاوە دروستی دەکەن هەمووان لۆمەی ژنەکە دەکەن، وامان لێدەکات باوەڕ بە یەک شت بکەین کەژنەکە خەتابارە، پەیامێکی گرنگ کە هەستم پێکرد سەبارەت بە ژنان بوو و چۆن دەبێت پشتگیری یەکتر بکەین لەبری ئەوەی کێبڕکێ بکەین یان یەکتر لەناو ببەین هەروەها فیلمەکە ئاماژە بەوە دەکات کە چۆن پەروەردەکردنی خڕاپ، بە تایبەت لەلایەن دایکەوە، دەتوانێت کەسێک لە قاڵب بدات بۆ ئەوەی ببێتە کەسێکی نەخۆش لەو دیالۆگانە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەندرۆ هەمیشە لەمنداڵیدا بەو شێوازە سزا دراوە کەسزای میلی و ژنەکەی دەیا بە گشتی خۆش بوو


ئەنیمەیشنێکی زۆر خۆشە بەتایبەت کە باس لە پۆپ و شت دەکا زۆر تایبەت بوو چیرۆکێکی خۆش بوو 🥹💘💘


فلیمێکی نایاب بوو بەراستی خۆشەویستی ئەو پیاوە لۆ ژنەکەی خۆشەویستیەکی یەکجار زۆر بوو،



dramayke xrap nabu xosh bu aloz bu bo tegashtn la gsht rudawaknn abu warze zeatre habuya

بەڕاستی فیلمێکی زۆر نێهنی ئامێزە یانی پێشبینی هیچ کام لە ڕوداوەکان ناکەیت هەمویی پێچەوانەی بیرکردنەوەتە خۆزگە میشیل زیاتر ڕۆڵی ئەبینی حەزمەکرد کارەکتەری سەرەکی بوایە😂💔

فلیمێکی تایبەتە بەڵام بەحساب باسی پەیوەندی دوو هاوسەر دەکات و پێویستە ڕۆمانسی بێت، بەڵام بەم هەموو شەڕە و بەزمەوە هیچ لە ڕۆمانسیەت ناچێت، بەڵام تایبەت بوو کۆتایەکەشی خۆشبوو



زنجیرەیەکی جوانە کە باس لە زانست و تەکنەلۆژیای ئێستا و داهاتوو دەکات کە دەکرێت چی ڕووبدات بەو تەکنەلۆژیانە بێگوومان باس لە لایەنە خراپەکانی دەکات، هەر ئیپسۆدێک و باسی شتێک دەکات هیچ پەیوەندی بەیەکەوە نییە ئەوەیان شتێکی جیاواز و جوانە تا ڕادەیەک، بەڵام هەرشتێک بێت بە سوود بێت یان زیان بەخش بەبێ تەکنەلۆژیا ژیان نابێت تەنانەت ئەو موبایلە زیرەکەی دەستیشمان بۆیە بتەوێت یان نا زانست ناوەستێت ئەکرێت ڕۆژێک هەریەکێک لەم ئیپسۆدەنەی ئەم زنجیرە ببێتە ڕاستی! ئەکرێت ئێستاش یەکێکیان بووبێتە ڕاستی!


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026