زۆر خۆشو نایاب بوو بەس گوومانم هەیە وەرزی دووی بێت چوونکە لەکۆتایدا هاوسەری کیم یۆنگ کانگ دەگەڕێتەوە 😉💜💯

ئەم فلیمە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە گەڵ دایکم سەیرم کرد زۆر خەمناک بوو هەر ئەگریام🥺🥺💖


من هەمیشە دژی جیاکاری ڕەگەزییم، بۆیە بەلای منەوە ئەم فیلمە مانایەکی زۆر قووڵتر و جوانتری هەبوو لەوەی کە کەسانی دیکە دەیبینن، دەبێت دان بەوەدا بنێین کە لە خۆشەویستیدا زۆر خۆپەرستین، بەداخەوە ئێمەی پیاو فێری ئەوە نەکراوین بەرگەی ڕەتکردنەوە بگرین، بەشێکیان پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن، بەشێکیان دەستدرێژی و بڵاوکردنەوەی مەلەف، بەشێکیشیان کوشتنی ئەو ئافرەتەی کە ڕەتی کردوونەتەوە، هەموویان خراپن بەڵام باشترینەکەیان جۆری یەکەمە، ئێمە دەبێت فێر بین ڕەتکردنەوە بە ئاسایی وەرگرین، ئەوان مافی خۆیانە کێ هەڵدەبژێرن و دەیانەوێت لەگەڵ کێدا بژین ….. بەڕاستی ئەو ئاکتینگەی مرونال لەم فیلمەدا کردی تایبەت بوو، زۆر زۆر جوان بوو، بەجۆرێک کە بە تەواوی قووڵ دەبوویتەوە تێیدا، مرونال یەکێکە لە باشترینەکانی ئەم سەردەمە بەڵام وەک پێویست قەدری نازانن، دەبووایە هاوشانی شارۆخان و رانبیر و ڕانڤیر بەشداری لە فیلم بکات نەک ڤیجەی راز و هوما قورەیشی


فیلمی جوان و باش و پێرفێکت هەر لە مرونال جوانە پێش ئەوەی سەیریشی بکەم دەمزانی ئەوها بە دڵم دەبی! بژین دەستان خۆش


ئەنیکێت خراپ نەبوو ، هەڵە بوو .. فیلمێکی زۆر جوان بوو دەستتان خۆش بێ❤️


پەشیمانم سەیرم کرد تەنیا گەورەکراوێکە شایەنی ئەم ڕەیتینگەش نیە

فیلمێکی سەیر بوو لام بەڵام بەڕااستی سەرسامم بە ئۆسکار ئیسحاق و کریستۆفەر واڵتز . ئەگەر بچوکتریش ڕۆڵیشیان بدەیتێ لە فیلمێکا هەر جێ پەنجەیان دیار ئەبێ لە فیلمەکەو بە نواندنەکەیان وا ئەکەن کارەکتەرەکەت خۆشبوێ تەنانەت ئەگەر خراپە کاریش بن

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026