بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فیلمەکە دەریخست کە چۆن تووڕەیی و هەستی تۆڵەسەندنەوە دەتوانێت مرۆڤ بگۆڕێت بۆ شتێکی نەناسراو لە کۆتاییدا هەموومان لە ناو خۆماندا دڕندەیەکمان هەیە گرنگ ئەوەیە کە چۆن کۆنتڕۆڵی دەکەین. باشترین فیلمی براد پیت🖤 🖤🗣️What is in the box بی

ئەمە شەشەم جارمە سەیری هەموو بەشەکانی ئەم شاکارە ناوازەیە بکەم دووبارە، بەجدی تایبەتە♥️..

ماوەیەکی زۆربوو ئەم فلمەم دەهاتە پێش چاو بەڵام بەهۆی کاتی زۆری فلمەکە بۆ من نەدەبوو لەکۆتاییدا بڕیارم دا سەیری بکەم، ڕاستی بڵێم زۆر سەیری فلمەکانی ماڕتن ناکەم بەڵام ناڵێم هەر سەیرم نەکردوە، فلمەکە لەڕوی هەموو شتێکەوە بێ کێشە بوو چی لە نواندن چی لە دەرهێنان بەڵام ئەوەی دڵگرانی کردم زۆری دیمەنە نەشیاوەکان بوو کە شتێکی ئاسایە بۆ هۆڵیود بەڵام زۆر بەکەمی ئەبینین ئەم جۆرە فلمانە من کە سەیری زیاتر لە 300 فلم و زنجیرەم کردوە بۆیە ئەتوانم فلمی ( بابیلۆن ) و ئەمە یەکسان بکەم بۆ دیمەنە نەشیاوەکان بەڵام ئەوە هیچ شتێکی کەم نەکردەوە لە فلمەکە

فەلسەفەی زنجیرەی "داڕک": گەشتێک بەنێو کات، چارەنووس و گەڕانەوەی هەتاهەتاییدا چارەنووسی حەتمی و ئازادیی ئیرادە: جەنگێکی دۆڕاو یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی "داڕک"، ململانێی نێوان چارەنووسی حەتمی و ئازادیی ئیرادە کارەکتەرەکانی زنجیرەکە، بەتایبەتی یۆناس کانڤاڵد، بە درێژایی سێ وەرزەکە هەوڵدەدەن ڕووداوە ناخۆشەکانی ڕابردوو بگۆڕن و چارەنووسی خۆیان و خۆشەویستانیان لەو بازنە بێکۆتاییە ڕزگار بکەن. بەڵام هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی ڕابردوو، دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەر ئەو ڕووداوانە ڕووبدەنەوە کە دەیانەوێت لێی هەڵبێن. ئەمە ئەو بیرۆکەیە دەچەسپێنێت کە هەموو شتێک پێشتر نووسراوەتەوە و هەر جووڵەیەک، هەرچەندە بە ئامانجی گۆڕانکاریش بێت، تەنها بەشێکە لە نەخشەیەکی گەورەتر و پێشتر دیاریکراو. ئەم چەمکە بە "پارادۆکسی بووتستراپ" ناسراوە، کە تێیدا شتێک یان زانیارییەک هیچ خاڵێکی سەرەتای دیاریکراوی نییە و خۆی هۆکاری بوونی خۆیەتی. بۆ نموونە، کتێبەکەی "گەشتێک بەنێو کاتدا" کە لەلایەن ئێچ.جی. تانهاوسەوە نووسراوە، لە ڕاستیدا هیچ نووسەرێکی سەرەتایی نییە، بەڵکو لە داهاتووەوە دەهێنرێتەوە بۆ ڕابردوو تا بنووسرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی ئامێری کات. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بەوەی کە لە جیهانی "داڕک"دا، هۆکار و دەرەنجام لە بازنەیەکی بێ کۆتادا گیریان خواردووە. گەڕانەوەی هەتاهەتایی نیچە: "ئەوەی ڕوودەدات، دووبارە ڕوودەداتەوە" فەلسەفەی "داڕک" بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەریی بیرۆکەی "گەڕانەوەی هەتاهەتایی فەیلەسووفی ئەڵمانی، فریدریش نیچە دایە. نیچە گریمانەی ئەوە دەکات کە ئەگەر کات بێکۆتا بێت و وزەش سنووردار، ئەوا هەموو ڕووداو و بارودۆخێک بە ناچاری بە شێوەیەکی بێکۆتا دووبارە دەبنەوە. زنجیرەکە ئەم بیرۆکەیە بە شێوەیەکی کرداری نمایش دەکات؛ کارەکتەرەکان لە هەمان خولگەدا دەخولێنەوە، هەمان هەڵەکان دەکەنەوە و ڕووبەڕووی هەمان ئازارەکان دەبنەوە لە چەرخە کاتییە جیاوازەکاندا (٣٣ ساڵ جارێک). ئادەم، کە وەشانە پیربووەکەی یۆناسە و سەرکردایەتی ڕێکخراوی "سیک موندوس" دەکات، باوەڕی بەم چارەنووسە حەتمییە هەیە و هەوڵی شکاندنی ئەم بازنەیە دەدات لە ڕێگەی لەناوبردنیەوە، کە ئەمەش خۆی دەبێتە هۆکاری بەردەوامبوونی. دروشمی (بەم شێوەیە جیهان دروست بوو) کە لەسەر دەرگای ئەشکەوتەکە و لەلایەن ئەندامانی "سیک موندوس"ەوە بەکاردێت، ئاماژەیە بۆ جیهانێکی خۆ-دروستکەر کە لەناو بازنەیەکی داخراودا بوونی هەیە و هیچ شتێک لە دەرەوەی ئەم بازنەیەوە نایەتە ناوەوە. ئەوەی دەیزانین دڵۆپێکە، ئەوەی نایزانین ئۆقیانووسێکە ئەم وتەیە، کە چەندین جار لە زنجیرەکەدا دووبارە دەبێتەوە و دەدرێتە پاڵ ئیسحاق نیوتن، کورتکراوەی دۆخی کارەکتەرەکان و بینەرانیشە. هەرچەندە کارەکتەرەکان زیاتر دەربارەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکان و گەشتی کات دەزانن، هێشتا تێگەیشتنیان سنووردارە و لە بەرامبەر ئەو نهێنییە گەورەیەی کە بوونیان داگیری کردووە، زانیارییەکانیان تەنها دڵۆپێکە لە ئۆقیانووسێکی فراواندا. ئەمەش وادەکات بینەر هەست بە بچووکی و بێدەسەڵاتیی مرۆڤ بکات لە بەرامبەر هێزە گەردوونییەکان و ئەو سیستەمە ئاڵۆزەی کە تێیدا دەژی. کاریگەریی ئازار و تراوما ئازار و لەدەستدان هێزێکی پاڵنەری سەرەکین لە زنجیرەی "داڕک"دا. کرداری زۆربەی کارەکتەرەکان لە ئەنجامی ئەو تراومایانەوە سەرچاوە دەگرێت کە خۆیان یان خێزانەکانیان بەسەریاندا هاتووە. بۆ نموونە، ئولریش نیلسن بەهۆی ونبوونی براکەیەوە (مادس) ژیانی وێران دەبێت و ئەم ئازارە پاڵی پێوە دەنێت بۆ ئەنجامدانی کردارگەلێک کە بازنەکە بەردەوام دەکەن. هەروەها، هانە و کاتریناش بەهەمان شێوە لەلایەن ئازارەکانی ڕابردوویانەوە ئاڕاستە دەکرێن. زنجیرەکە پیشانی دەدات کە چۆن ئازار دەتوانێت لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بگوازرێتەوە و ببێتە میراتێکی قورس کە چارەنووسی تاکەکان دیاری دەکات. وەرچەرخانی کۆتایی: شکاندنی بازنەکە وەرزی سێیەم، بە ناساندنی جیهانی هاوتەریب، ئاڵۆزییە فەلسەفییەکە دەباتە ئاستێکی نوێ. لێرەدا دەردەکەوێت کە ململانێکە تەنها لەناو یەک جیهاندا نییە، بەڵکو لەنێوان دوو جیهانی ئاوێنەیی دایە کە بەهۆی یەکترەوە دروست بوون و لەناو هەمان بازنەدا گیریان خواردووە. کۆتایی زنجیرەکە، کە تێیدا یۆناس و مارتا (لە جیهانی هاوتەریبەوە) درک بەوە دەکەن کە هەردوو جیهانەکەیان هەڵەیەکی سەرەتایین و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ "جیهانی سەرەکی" تا ڕێگری لەو ڕووداوە بکەن کە بووەتە هۆی دروستبوونیان، وەرچەرخانێکی گرنگە لە تێگەیشتنی فەلسەفیی زنجیرەکەدا. ئەمە پیشانی دەدات کە ڕزگاربوون لە چارەنووسی حەتمی، لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕووداوەکان لەناو خودی بازنەکەدا بەدەست نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی تێگەیشتن لە سەرچاوەی بازنەکە و لەناوبردنی لە ڕەگەوە دەبێت. لەم ڕوانگەیەوە، "داڕک" وەڵامێکی ئەرێنی بە پرسیاری ئازادیی ئیرادە دەداتەوە، بەڵام بە مەرجێک: ئازادیی ڕاستەقینە لە قبوڵکردنی چارەنووس و هەوڵدان بۆ گۆڕینی نییە، بەڵکو لە تێگەیشتنی سیستەمەکە و هەنگاونانە بۆ دەرەوەی. یۆناس و مارتا کاتێک سەرکەوتوو دەبن کە واز لە خواستە تاکەکەسییەکانیان دەهێنن و کردەیەک ئەنجام دەدەن کە دەبێتە هۆی سڕینەوەی خۆشیان، ئەمەش بەرزترین ئاستی قوربانیدانە بۆ شکاندنی ئەو گەڕانەوە هەتاهەتاییەی کە هەمووانی بەدیل گرتبوو.

ئەم جۆرە فیلمانە دڵخوازی من نین ترسناک و مرۆڤ خۆری تەنها لەبەر ئەوە سەیرم کرد پێشتر هەندێکیم بینیبوو ،،، پێشنیاری ناکەم سەیری بکەن .

ئەگەر ئاشقی زنجیرەی خەیاڵی و نهێنی ئەوە خۆشیەکەی تەواو نابێت بە تامەزرۆوەی بۆ هەموو ڕووداوەکان و دەقە بە دەی زۆر نایاب بوو، لێی ورد ببیتەوە زۆر باش لێی تێدەگەیت کە باسی چەند جیهان دەکات بە یەکەوە بەستراون ❤️🔥دەستان خۆش بێت🫶🏻

ۆر مانا دار بوو زۆریش تایبەت بوو پر بوو لە مانا کۆ بۆ گەنجی وەک ئێمە وە دەبێ بێ دوودڵی سەیری بکەی کۆتایەکەشی جوان بوو هەرچەند هێشتا کاسی لە بیر نەچوبوو و وە هیچ کات باوەری بە قسەی دایکی نەکرد بەڵام دایکەکان هەموو کات ڕاستن🌚

ئەگەر زنجیرەی دارک و بینی بێت ئەمە بەلاتەوە ڕوون دەبێت زۆر ئاڵۆز نابێت ، شایەنی سێرکردنە زۆرر بەچێژ بوو ، ئەگەر وەرزی دووی تەواو بکرێت و هەبێت زیاتر ڕوون دەبێتەوە🤩

بۆ جاری دووەم بینینەوەی گۆت، بینینەوەی ئەو دیمەنانەی کە لەبیر ناکرێت، یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو؟ بەڵێ،بەتەواوی، ئەم زنجیرە سەرسوڕهێنەرە تەنیا یاری تەخت و دەسەڵات نییە،وە ئەم زنجیرەیە تەنیا درامایەک نییە،کۆمەڵێک ڕاستی توند و تیژە کە مرۆڤایەتی، سیاسەت، خیانەت، و ئازادی لەگەڵ یەکدا تێکەڵ دەکات. ئەڵقەی سوور"، "شەڕی باوەکان"، "سەرکێشییەکانی تیریۆن"... هەر ئەڵقەیەک وەک پەرتوکێکی سەرنجڕاکێشە" جۆن سنۆوی بێ باوک، دێنێریسی ئاگرین، و ئاریای تۆڵەسێنەرەوە... کەسایەتییەکان هێندە ڕاستەقینەن کە وات لێدەکەن پێیان بگەیت و پێکەوە بژیت. "Valar Morghulis" (هەموو مرۆڤەکان دەمرن) – بەڵام مێژووی "Game of Thrones" هەرگیز نامرێت! ✨🐉**

لە کۆتایدا دوای ۲ هەفتە واز هێنان تەواوم کرد بەجدی نایاب بوو خۆشترین سیزنی سیزن ۳ بوو وە کارەکتەری دلخوازم بۆنی بوو بەجدی شایەنی سەیرکردنە کێشە سێرڤەرم هەبوو بەس چارەم کرد سوپاس بۆ خودای گەورە دەستخۆشیش لە ستەفی کورد سەبتایتل دەکەم بۆ ئە کارە جوانانە
