لەنێو سەرجەم بەشەکانی ساو خراپترین ئەم بەشەیە

باشە هەمیشە فیلمەکانی ساو وایە کۆتاییەکەی دەتگەیەنێتە ڕادەی شۆک

باشە رۆڵی مارک هۆفمان چێژی خۆی هەیە خراپەکارێکی بێڕەحم


بەراورد بە زنجیرە جیاجیاکانی دێد سیتی و داڕڵ دیکسن ئەمەی ڕیک گرایمس تایبەترە

ڕاستە بەگشتی ئەم جیهانە و زنجیرەکە زۆر دوور و درێژە بەڵام هەرگیز چێژی خۆی لە دەست نادات داڕڵ دیکسن تایبەتە

باشە بەشی چوار بەڵام ئەم دوو بەشەی ڕابردوو بەراورد بە بەشەکانی یەکەم و دووەم باشترنین

چێژی خۆی هەیە باشە بەڵام بەشەکانی ڕابردوو باشترن

فیلمی Midnight Run" دەتوانم بڵێم پێش ئەوەی بینەری فیلمێک بم دەتوانم دەرەنجامی کۆتایی بهێنمە بەرچاوم کە ئایە چێژ لەفیلمەکە دەبینم یاخود نا ئەوەش کاتێک ڕوودەدات کە چیڕۆک و کاستی فیلمەکەت خۆشبوێت و فیلمەکە لە تایپی خۆت بێت، من وەک خۆم زۆر ڕقم لە رۆبێرت دی نیرۆ بووە پێشووتر بەڵام ئێستا هەرکاتێک لەفیلمێکدا نواندنی کردبێت من بەبێ دوو دڵی سەیری فیلمەکەم کردووە و چێــژم لێ بینیوە ، دی نیرۆ لەو فیلمەدا سەلماندی کە ئەو دەتوانێت جگە لە ڕۆڵی مافیایێکی کەلە ڕەق و بێ ویژدان دەتوانێت ڕۆڵی کەسێکی کۆمیدیش بەرجەستە بکات ، ئەم فیلمەی دی نیرۆ یەکێکە لە باسنەکراوترین فیلمەکانی بەلای منەوە ، سەرەتایەکی باش و کۆتاییـەکی باشی هەبوو فیلمێکی کۆمیدی ئەکشنی نایاب بوو شایەنی بینینە. دەست خۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026