بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بهڕاستی له بهر چیرۆكه دووبارهكان وازم له سێركردنی درامایی مێژوویی هێنابوو بهڵام بهڕاستی درامایهكی ههتا بڵێی بهچێژبوو وه پهیامی زۆر جوانی تێدابوو ئهكتهرهكان بهڕاستی نایاب ڕۆڵیان دهگێڕا وه زۆر سپاس بۆ كورد سهبتایتڵ بۆ ژێرنوسكردنی ئهم شاكاره جوانه🥹❤️🔥

ڕەنگە بۆ زۆرێک کۆتایی فلمەکە کاریگەر و تەواو هەژەندە بووبێت تا سەرسامیان بکات و واقیان بوڕمێت، بەڵام بۆ من وا نەبوو. لە چرکەی سەرەتاوە گومانم لە کینت هەبوو. لەبەر دوو هۆکار؛ یەکەم ئەو پەکەوتە بوو، هیچ کەسێک بیری بۆ پەکەوتەیەک ناچێت کە بکوژێکی بلیمەت بێت. هەر وەکو ئاشکرایە پڵۆتی زۆربەی فیلمەکان هەر ئەمەیە. دووم… ‘ئەو کەسەی لە هەمووان زیاتر قسە دەکات، شتێک دەشارێتەوە’ هەموو کاتێک چیرۆکەکان و بەسەرهاتەکان لەلایەن بێتاوانەکانەوە ناگێڕدرێنەوە. خراپەکارەکانیش دەتوانن ببنە فریشتە لەنێو چیرۆکێک کە خۆیان دەیگێڕنەوە.

زۆر خۆش بوو نمونەیەک لە فیلمە تایبەتەکان وە دەستخۆشی لە سایتی کورد سەبتایتڵ ئەکەم نمونەتان زۆربێت باشترین سایتی کوردی 🌚👌💖⭐🌷🌺

ئەمە سێیەمین جارە سەیری دەکەمەوە یەکەمین جار ساڵی ٢٠١٥ بوو تەماشام کرد تەمەنێکی منداڵی بەڵام بەڕاستی ئێستاش هەر چێژی ئەوکاتی لێ دەبینم دەمگەڕێنێتەوە بۆ ئەو سەردەمە! ١٠ ساڵ لەمەوپێش! چەند زوو تێپەڕی ١٠ ساڵ.. You, Bilbo, are a reminder that gold cannot feed the heart, and power cannot warm the soul. 🕊️🤍


سەرەتایەکەی کەمێک بێزارکەر بوو بەڵام ناوەڕاست و کۆتاییی فیلمەکە سەرەتاکەی بیربردمەوە، سوپاسی خوا دەکەم کە زوو بڕیارم لەسەری نەدا و تا وەکو کۆتایی بینەر بووم فیلمێکی پڕ لە مانا و کۆتاییەکی ئازاربەخشی هەبوو کوالێتیەکەشی باشبوو بەگشتی چیرۆکەکەشی جوان بوو سوپاس بۆ وەرگێڕانی.

ئەوەنە بەهێزە ئەونە بەچێژە ئەوەنە هەستبزوێنە بێ شک بۆ ماوەیەکی زۆر لە هزرت ئەمێنێتەوە

شایەنی ڕەیتینگێكی باشترە لەوەی کە بۆی دانراوە، زۆر لەوە خۆشتر بوو کە چاوەڕێم دەکرد.

باشبوو بەڵام زۆر ناوازەو پێرفێکت نەبوو لەڕوئ چیرۆکەوە کەمێک لاوازبوو هەوڵیشدراوە زۆر کۆمیدی بێت بەڵام یەکجار واش نیە و دەستی ستافیش خپشبێت بۆ ئەو ژێرنوسە جوانە لەشتان ساغبێت💙
