بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
خۆشبوو بەڵام دەکرا لەوە باشتربێت وە تەنها گۆرانیەکانی ناوی ناوازە بوون ،وە چیرۆکەکەشی جیاوازبوو بەڵام کۆتاییەکەی شتێکی وانەبوو ،،،دەستی کوردسەبتایتڵ خۆشبێت و ماندوونەبن باشترینن سەرکەوتن بۆ ئێوەیە 💜🫰👏

یەکێک لە باشترینەکان، هەنێک دەڵین کۆتایەکەی هیچ نییە بەرای من جوان بوو کۆتاییەکەی کە پۆلیسەکەی کوشت و گرنگی نەدا بە پارەکە سەرەرای ئەوەی هەموو شتێکی کرد بۆ پارە، بۆی دەرکەوت کە پارە هەموو شتێک نییە لە خێزان گرنگ تر نیە و نابێت ناکرێ پارە هەموو شتێک بێت ئەگەر وای نەکردبا لەوانەیە چەندین کەسی تر بەدەستی ئەو پۆلیسە لەناو چوبا هەرنا وەک ئیسراحەتیەک بۆ خۆی ئەو پۆلیسەی کوشت ئەوان ٢ کەسی ئەویان کوشت ئەمیش ١ ، بەگشتی فلیمێکی یەکجار نایاب بوو کە پارەمان چەند بۆ گرنگە ئیستا و دەڵێن پارە هەموو شتێکە وەک دیار بوو برا برای خۆی دەکوشت لەبەر پارە پیاو ژنی خۆی دەکووشت لەبەر پارە لە بەداخەوە هیچ شتێک لە خێزان گرنگ تر نییە ، وە شتێکی تر کە بینەر زۆر دیقەتی نەدابێت، وەک سکوید گەیم بوو کە کەسانی تر هەبوو بینەری یاریزانەکان دەبوون و سەرسامیان دەبوون وەک باسکرابوو، دیار بوو کە پارەکەش لەلایەن ئەوانەوە داراوە کە کەسانی دەوڵەمەندن بەڕاستی یەکێکە لە هەرە باشترینەکان🖤

ئەمجارە نوسەر رەحمی بەدلی بینەر نەکرد 😓لە فلیمیکا فێری کۆڵ نەدان و ئومێد و هیووات ئەکات تا دوا هەناسە

بینەری ئازیز من بەراستی پێتان ئەڵێم فلیمێكی خراپ نییە و خۆشیش نییە چونكە لە دوو فلیمی تری كۆریەوە زۆر نزیكە The Grotesque Mansion & ghost train چیرۆكەكان زۆر نزیكن لە یەك یانی جیاوازی تەنها ئەوەییە ئەگەری هەییە ئەمەیان بەشێكی تری هەبێت بەڵام بە پێی بینەر و بۆچونی كەسەكان ئەگۆڕێت وە ئەگەر بینەی ئەبن تكاییە ڕیڤیو یان پێداچونەوەكانتان بنوسن سوپاسی ستافی بەرێز ئەكەم ماندوو بوون

کە سەیری ئەم فیلمە ئەکەیت ئەوکات ڕۆڵ و گرنگی خێزانت زئاتر بۆ دەرەکەويت، پشت گوێ خستن مناڵ وێران دەکات. فیلمەکە ئەوەنە کاریگەر و تێکەڵ بەخۆیت ئەکات کە پاش تەواو بوونیشی کاریگەری ئەم فیلمەت بەسەرەوە ئەمێنێ. لیلیا و ڤۆڵۆدیا دوو مناڵ کە ژیانێکی باشتریان ئەویست💔

نایاب بوو زۆر خۆش بوو نازانی وەسفی ئەنێمیەکە بکەی یان وەسفی کەی پۆپەکان بکەی

نایابترین و بەچێژترین کەی درامابووە کە تا ئێستا سەیرم کردبێت وە ئەمە بۆ جاری سێیەمە کە دووبارە سەیری وەرزی یەکەمی دەکەمەوە بەرای من وەرزی یەکەم خۆشترە لە وەرزی دووەم وە بە پەرۆشیەکی زۆرەوە چاوەرێ وەرزی سێیەم دەکەم

زۆر تایبەت بوو، جارێ بە تایبەت هەستم ئەکرد کە کارەکتەری سەرەکی کورەکە وەک من بێت هەر چەن هەوڵم ئەیا دەرەجەی خراپم ئەهێنا،لە کۆتایشا هەر دەرەجە خراپەکان بردیانەوە، بەس لەم درامیەوە تۆزێ ورەم بۆ پەیابوو خۆ هێشتا لە زانکۆ وە ئەگیرێم ئەوە بای هەموویەتی


بە جدی شاز و ڕاقی بوو هەم ڕۆڵگێڕانەکەی هەم چیڕۆکەکەی ئەمن یەکەمەکان زۆر دوو در بووم تەماشا بکەم یان نا بەس بە جدی راقی و کاریگەر بوو سەدد لە سەد شایەنی بینینە🔥💯

بەجدی زحر تایبەتە قەت باوەڕم نەئەکرد ئەوەندە بەچێژ بێت 🥺💔
