راستە چیرۆکی فلیمەکە زۆر خەمبارکەرە بەس ئەوە لە جوانی و تایبەتی فلیمەکە کەم ناکا ئەگەر لۆ یەکجاریش بی دەبی هەموو ئافرەتەک هەموو کچەک ئەو فلیمە ببینیــــــ ، وە ئەگەر ئەکتەرەکی ئافرەتی موسڵمانیش با باوەر ناکەم وەکو یامی بتانی ئەو رۆڵە بەرجەستە بکاا

لەسەرەتا وامزانی کە کچەکە مرد زۆر سەیر بوو لام بەس دوای لێ تێگەیشتم ☺️بەس زۆر خۆشە دراماکە بەراستی ناوازەیە ✨🎀 دەستان خۆش بێت بۆ ژێرنوسکردنی بەراستی تایبەتبوو 👏🖤🌚بەزمی ئەو سیانە زۆر خۆش بوو

فیلمەکە زۆر واقعیانە درووست کراوە، زۆر بە جوانی باسی هەموو ڕاستیەکان دەکات، ئەم گرووپە چەکداریە بەناو ئیسلامیانەی وەک داعش و قاعیدە و زۆرێکی تر سەرجەمیان خراپترین مرۆڤەکانی دونیا لەخۆیان کۆ دەکەنەوە و دەیانەوێت ناوی ئیسلام پیس بکەن، بۆیە هەرگیز سەرکەوتوو نابن و هەر لەناو دەچن، خودا تۆڵەی خوێنی یەک بەیەکی سەرجەم شەهید و بێ تاوانەکانتان لێ بکاتەوە یاڕەب ئەوەی لەناویانە و لەگەڵیانە و مەیلی بۆیان هەیە دوو ئەوەندە ئازاریان بدەیت کە خەڵکی بێ تاوانیان ئازار داوە خودا زوڵم و ناحەقی قبووڵ ناکات…. فیلمەکە پەیامێکی جوانی گەیاند، بە جیهانی نیشاندا کە ئەوان چ دڕەندەیەکن.


بەراستی هەموومان پیووستمان بەم جۆرە فلمەیە ریک ژیانمان نیشان دەدات لەهەر شکستیک سەرکەوتنیکی تر دیتە ئاراوە بەراستی نایابە سەیری کەن هەرگیز پەشیمان نابم 10/10🥹❤️


بەجدی زۆر تایبەت بوو،،، سەرەتا کە سەیرم کرد هەستم نەکرد ئەوەندە خۆش بێ وازم لێ هێنا دواتر وتم نا با ئەڵقەی یەکەم تەواو کەم و بزانم چۆنە ، بەس کە ئەڵقەی یەکەمم تەواو کرد زانیم چەنێ تایبەت و خۆش بوو یانی بەجدی وەسف ناکرێ ، بێ دوو دڵی سەیری کەن،،،

زۆر کەس ستایشی ئەم بەشە ناکەن، بەڵام بۆ من شاکار بوو. گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ڤینسێنت و ئەو کۆتاییە تراجیدییەی ماری، مۆسیقایەکی خەمناک بوو بۆ ژیانی مایکڵ کۆرلیۆن. کاردانەوەی مایکڵ بۆ کوژرانی کچەکەی نواندنێکی ئەفسانەیی بوو کە تەنها لە 'ئال پاچینۆ' دەوەشێتەوە. شایەنی ٩/١٠یە بە دڵنیاییەوە.

ئێستا یەکەم ئەلقەم سەیر کرد پێویست ناکا تا کۆتای سەیری بکەم تا بزانم چەند تایبەتە لە یەکەم ئەلقەوە دیارە چەند تایبەتە. 2026/27/3 2:35am

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026