فیلمەکی ناوازە بوو زۆر و هەروەک خاتون chonsa ئاماژەی پێداوە بیرۆکەکەی جیاوازە و سوپاس لۆ ژێر نوسەکە 🪐🎥


چونکە لە ژیانی راستیەوە وەرگیراوە دەروونم زۆر بە رسمەکان تێکچوو شایەنی وا نەبوون دوو کچی بچوکی هەرزەکار فیلمەکەش بە کوالێتیەکی زۆر سادە کردرابوو وەک ئەوە وابوو خۆت لەناوی بیت نەک فیلم دەستانبخۆش شاز بوو


لای من درامایەکی خۆش بوو تەنها کۆتاییەکەم بەدڵ نەبوو بۆیە هیوادارم سیزنێکی تری هەبێ سوپاس بۆ کوردسەبتایتڵ👏👏👏


بەڕاستی فیلمێکی نایاب بوو بەدەر لەوەی فیلمەکەم بەدڵ بوو کریسچن بەیلم زۆر بەلاوە نایاب بوو بەڕاستی ئەو نواندنە ئەو گۆڕانکاریە سەیر و سەمەرەیە لە جەستەییدا بەڕاستی بینەران تووشی شۆک دەکات کریسچن لە هەر فیلمێک بەشداربووبێت حەقی تەواوی بە نواندنەکە داوه و هەمیشە باشترینی خۆی پێشکەشکردووە پێم وایە نواندنی خراپی نەبووە و نیەتی ، جیا لەوەش ئەم پیاوە ڕوخسارێکی تایبەتی هەیە کە لەگەڵ هەموو جۆرە نواندنێکی دەگونجێت ، ئەم فیلمە لە زۆر ڕووەوە جەخت لە تەنهایی دەکاتەوە زیاتر تیشک دەخاتە سەر زیانەکانی تەنهایی و بێ دادی پێم وایە سامناکیشە فیلمەکە هەستبزوێنیش بوو بەڵام زیاتر سامناک دیاربوو بۆ من ، بە سەیرکردنی ئەم فیلمە پێم وایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماوەیەک لە بیر و هۆشتدا بمێنێتەوە و بیر لە ڕووداوەکان بکەیتەوە، بەگشتی فیلمێکی زۆر باشبوو و شایەنی بینینە. دەست خۆشی لە وەرگێڕانەکان دەکەم.

یەکێک لە باشترینەکانی کۆریا و باشترینی دەرهێنەرەکەیەتی خاوەن نهێنیەکی تەم و مژاوی ناڕوون بە ڕۆڵگێڕانێکی زۆر نایاب، وە هەروەها سینەماتۆگرافی کارەساتبوو😍 ( شایەنی باسە لە فێستیڤاڵی کان بەرزترین نمرەی مێژوویی وەرگرت لە لایەن پانێڵی ڕەخنەگرانەوە) بێگوومان گەر ئەم فیلمەت نەبینیوە پارچەیەکت لەبیرچووە لە سینەمای کۆریا 🙌🔥

تایبەتە دوو جار سەیرم کردوە بەشی یەکەم زۆر خۆش بوو🤍

بەڕاستی مێشکی تێکدام خەریکە خێزانم لەبەر چاو دەکەوێت تکایە سەیر نەکردنی باشترر وەک لەوەی کاتی خۆت بکوژیت

پێشەکی:ئەو.زیرەکە ئەو.خۆشەویستە ئەو.دێکستەر.مۆڕگنە کە بە ڕۆژ خەریکی چارەسکردنی تاوان و بە شەو ئەنجامدانی تاوانە.💀 بەڕاستی نازانم چۆن وەسفی بکەم ڕۆڵگێڕانی کارەکتەرەکان زۆر ڕاقیبوو بە تایبەت دلکس و دێبرا. چیرۆکی زنجیرەکە زۆر جوان بەڵام لاوازی زۆر تێدایە وەرزەکانی سەرەتا زۆر بە قوەت بوون وەرزی پێنج و حەوت زۆر باشبوون وەرزی کۆتایش خراپنەبوو کۆتایەکەی ئەو خراپەش نییە کە باس ئەکرێت بە گشتی زنجیرەیەکی باشبوو بەتایبەت چوار وەرزی سەرەتا شایەنی سەیرکردنە😍 وەک لاوازی و خاڵی لاوازی زنجیرەکە زۆر غەدریان لە کارەکتەرەکان ئەکرد لەوانە مردنەکەی فرانک.لەندی بە دەستی هیچێک کوژرا وە ئاشکراکردنەکەی دێکستەر لە لایەن لاگوێرتا زۆر بێ مانابووئەو کارەکتەرێک بوو تەنها بەدوای دەسەڵات ئەگەڕا هیچ زیرەکیەکی وای تێدانەبوو ببێتە هۆی ئاشکرابوونی دێکس ئەبوایە ئەو ئاشکرا کردنە بە دەستی لەندی بوایە ئەکرا چیرۆکەکەی زۆر باشتر بکرایە کۆتای جەیمس بە جۆرێکی تربوایە😕 لە کۆتایشا ئەمەوێ بڵێم بێ هیچ دوو دڵیەک سەیری بکەم چونکە شاکارە🌹

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026