خراپ نییە، بەڵام ئەگەر لەبەر ژانەری کۆمیدی بینەری ئەبیت سەیری مەکە چوونکە ئەوەندە کۆمیدی نییە

فلیمێک و زنجیرەیەک ئەکتەرێکی وەک (ئاڵان)ـی تێدابێت چاوەڕێی دەکەیت چۆن بێت؟ بێگومان تایبەت دەردەچێت🔥


زنجیرە ئەنیمیەکەی بێت یان هەر شتێک تایبەتە ئەم دووانە هەرگیز بەزم و کێشەیان لێنابڕێت، لە ڕووی چیرۆکیشەوە بێ حەلە، بەڵام بەداخەوە زنجیرە ڕەسەنەکەی وەرگێران نەکراوە لەبەر زۆری ئەڵقەکانی بەڵام ئەگەر حەزت بە ژانەری خەیاڵ و سەرکێشی و سەروسروشتی هەبێت ئەوە ئەو زنجیرە بۆتۆ کراوە


چیرۆکێکی جیاواز و تایبەت، ئاکتێکی یەکجار نایاب، تەنها لە یەک فلیمدا کۆ بووەتەوە بەڕاستی شایەنی ئەو ڕەیتینگەیە!


بەداخەوە کە لێرە هیچکام لە کڵاوس و ئیلایجا نابینینەوە بەڵام چیرۆکی ئەو خێزانە لەم زنجیرەیەدا زیاتر ئەروات تایبەتە بێگوومان بەڵام هەرگیز ناگاتەوە بە ڕەسەنەکان ئەگەر چاوەڕێی ئەو چێژەی لەوێ وەرت گرتووە لێرە بینینیت؟ ئەوە نایبینیت بەداخەوە، دەستان خۆشبێت


زنجیرەیەکی نایاب و گەورەنەکراو کورد بەس خەریکی گەورەکردنی زنجیرەی بێمانا و چیرۆکی دووبارەوەیە بەداخەوە بینەری شتی نوێ کەمن ئەمەش یەکێکە لە بابەتە نوێکان کە بەڕاستی تایبەتە و شایەنی سەیرکردنە


تایبەت و کورت، بەڵام ناگات بە زنجیرەکەی دیکەی کە man vs beeـە ئەویان کاتی زیاتر و بەچێژتربوو

تایبەت و کورت، بەڵام ناگات بە زنجیرەکەی دیکەی کە man vs beeـە ئەویان کاتی زیاتر و بەچێژتربوو

کاستی فلیمەلە زۆر بەقوەتە وە فلمەکەش خۆی زۆر جوان و بەهێزە پێم سەیرە داهاتەکەی زۆر نیە👀


ئەمە چ فلیمێ بوو ئەهبرا بەخوا 100/100 بۆ ئەو فلیمە شازوو ئەکشندارە دەستان خۆشیش بۆ ئەو وەرگێڕانە جوانە

هیچ شتێک نییە تاوەسفی ئەم فیلمەی پێ بکەم،تا بڵێی فیلمێکی تایبەتەو کۆتاییەکی پڕ چێژی هەیە، پەشیمان نابنەوە لە سەیر کردنی

درامایەکی زۆرر خۆش بووو🥹🥹 هەردووک کەسایەتی گۆ داریم و گۆنگ جی هیۆک ناوازە بوون زۆ جوان بوون پێکەوە وە سیناریۆیەکی جوانی هەبوو یانی کە سەیرت ئەکرد بێزار نەئەبووی لێی❤️🔥😍 دەستی ئێوەش خۆش بێت🤍🌸



یەکێک لە فیلمە نایابەکان کە پێویستە هەموو کچێک سەیری بکات بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (١٣-١٨) ساڵیدایە فیلمێک کە پێویستە بۆ ئەم سەردەمەی ئێستای کوردستان، کە زۆربەی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە ڕەگەزی کچ لەو تەمەنەدان و خێزانەکان هێشتا ئاشنایەتیەکی وەهایان نییە کە چۆن ڕفتار لەگەڵ کچەکانیان بکەن لەو تەمەنەدا بە ئەگەرێکی زۆرە ئەکرێت تووشی ئەو هەڵانە بن کە (مێگن) تووشی بوو و وەدواتر هاوڕێکەیان وەک (ئێمی) تووش بکەن هەرچەندە سوپاس بۆ خودا کوردستان بەو ڕادەیەش خراپ نەبووە کە بگاتە ئاستی بەکارهێنانی ماددە و ئاهەنگی شەوانە و خواردنەوە، بەڵام با ئێمە سەرنجمان لەسەر پەیوەندی بەناو خۆشەویستی بێت کە زۆر بەئاسانی ئەتوانیت کچان لەو تەمەنەدا هەڵبخەڵەتێنیت بە دوو قسەی خۆش و جوان وەک (تۆ جوانی، جلەکانت جوان، هتد…) کە دوای ئەوەت ڕەگەزی بەرامبەر کارەکەی خۆی تەواو کرد واز لە کچەکە بهێنێت و هەموو جوانی و ناسکی و خەونەکانی ئەو تەمەنەی و تەمەنی دواتریشی تێکبشکێنێت بۆیە تکایە سەیری ئەم فیلمە بکەن و هەرگیز لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە باوەڕ بە کوڕ مەکە تا لەو تەمەنە تێدەپەڕیت تکایە! تکایە! دەست و چاوی ستاف خۆش بێت، ماندوو نەبن❤️


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026