پیاو ڕاستی بڵێ ئەوەنە باش نییە بەس چوونکە سەر بە جیهانەکەیی ئاڤەتارە شایەنی گرینگی پێدانە

شایەنی سەیرکردنە بەڵام ئەو کۆتایەی دەبوو کەمێک درێژتربێت

ئەگەر چی فیلمەکە زۆر کۆنە و ٥٥ ساڵ بەر لە ئێستا دەرچووە وە سارد و سڕیش لە فیلمەکە هەیە ئەمەش ئاساییە چونکە فیلمەکە کۆنە و تازە نییە فیلمێکی تایبەتە و شایەنی سەیرکردنە

zor nawaza bww taybatt u dadparwarr u be jyeawazee 🥰❤


هەندێک فلیم تەنها چیرۆکێک ناگێڕنەوە، بەڵکو شێوازی بینینی ژیان و مرۆڤایەتی دەگۆڕن. Incendies (2010) یەکێکە لەو شاهکارانەی کە تا دوای کۆتاییهاتنیشی، ناتوانیت بە ئاسانی لە مێشکت دەریبکەیت؛ چونکە ئەوەی لە کۆتاییدا ئاشکرا دەبێت، تەنها نهێنییەکی چاوەڕواننەکراو نییە، بەڵکو ڕاستییەکی تاڵە کە هەموو ئەوەی پێشتر بینیوتە بە مانایەکی نوێ دەبەخشێت. چیرۆکی دوو کەس کە بەدوای ڕابردووی دایکیاندا دەگەڕێن، بەڵام لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی ڕاستییەک دەبنەوە کە سنووری خەیاڵ و ئەندێشەش تێدەپەڕێنێت. ئەوەی ئەم فلیمە دەیکاتە شتێکی بێهاوتا، تەنها plot twist ـەکەی نییە؛ بەڵکو چۆنیەتی گرێدانی جەنگ، خۆشەویستی، نەفرەت، ناسنامە و تاوانەکانی ڕابردووە بە ژیانی ئێستای مرۆڤەوە. ئەو ساتەی پەیوەندی نێوان ڕووداوەکان تێدەگەیت، هەموو شتێک لەبەرچاوتدا دەگۆڕێت. لەناکاو، ئەو شتانەی پێشتر بە شێوەیەک لێکت دابوونەوە، مانایەکی تر وەردەگرن؛ و ئەوەی لە کۆتاییدا دەمێنێتەوە، تەنها سەرسوڕمان نییە، بەڵکو قورسایی ڕاستییەکەیە کە لە ناخدا جێگیر دەبێت. لە ڕووی چیرۆکگێڕان، نووسین و دروستکردنی پەیوەندییەکانەوە، فلیمەکە نموونەیەکی دەگمەنە لەوەی چۆن دەتوانرێت تراژیدیایەکی مرۆیی بگێڕدرێتەوە بە شێوەیەک کە تماشاکەر تا کۆتایی بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت، بێ ئەوەی بزانێت ئەو ڕاستییە چەندە وێرانکەرە. ئەمە ئەو فلیمەیە کە دوای کۆتایی هاتنی فلیمەکەش هەرگیز لەبیرت ناچێتەوە بەڕاستی شاکارێکە بۆ خۆی.🖤 🎬

بێ وێنەیە ئەوەی تایبەتی کردبوو دیمەنی شەوی تێدا نەبوو. دەستی وەرگێڕەکان خۆش


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026