"هەموو ئاژەڵەکان یەکسانن، بەڵام هەندێکیان زیاتر"،
لە شاکارێکی ئەدەبی نووسەری گەورە (جۆرج ئۆریوڵ) وەرگیراوە، کە تێیدا ڕەخنە لە شۆڕشی ڕووسی ساڵی ١٩١٧ دەگرێت بە چیرۆکێک کە ئاژەڵانی کردووەتە سیمبول لەبەر ئەوەش ئەگەر حەزت بە سیاسەتیش نەبێت زۆر کێشە نابێت چون لەهەر بوارێک بخوێنیتەوە یان لە هەر ژانەرێک سەیری فیلم کەیت هەر تامەزرۆی و حەوسەڵەی ئەوەت ئەبێت کە تەواوی ڕۆمانەکە بخوێنێتەوە یان تا کۆتایی سەیری ئەنیمەیشنەکە کەیت ، پێناسەی ئۆرویل بۆ شۆڕش جیاوازە، عەڕزکردنی ڕووداوەکانی پشت پەردەی شۆڕش و کەین و بەینی سەرکردەکانی شۆڕش، وەک وتم ڕەخنەیە لە شۆڕشی ڕووسی ١٩١٧، بەڵام ڕەنگە بەبێ مەبەستی نووسەر ڕەخنەکان و پەیامی ڕۆمانەکە لەسەر زۆر وڵات طەتبیق ئەبێت هەتتا لە کوردستانی خۆمان ڕێک ئەڵێی نووسەرەکەی کورد بووە و بۆ ئەم سەردەمەی نووسیوە، کە ئاژەڵەکان حکومەتێکی خراپ ئەڕوخێنن و حکومەتێکی خراپتر دێننە جێگای، لەیەکەم ڕۆژەوە بەرازەکان کە شوبهێنراون بە بەرپرسەکان یاساگەلێک دادەنێن دواتر بەهۆی تەماح و چاوبرسێتی خۆیان ئەوە دەکەن کە ئارەزوویانە با بە پێچەوانەی یاساش بێت، بۆ خۆی حەڵاڵە بۆتۆ حەرامە، هەر کەسێکیش لەدەرەوەی دەسەڵات و ناوەوەی دەسەڵات ڕووبەرویان بێتەوە ئەگەر بۆیان بکرێ لەناوی ئەبەن ئەگەرنا تا لەتوانایانا هەبێ زەرەری لێ ئەدەن، پەیامەکەی سادە و ڕوونە بەڵام ئەگەر بە وردی شیکار بۆ ئەم شاکارە نەکەین کاملی مەبەست و پەیامی جۆرج پێمان ناگات وە لێرەش مەجال نیە بە نووسێنێک و دووان نابێت، تەنها ئەوەنەش بزانن خراپ نیە، ڕۆمانەکەی جۆرج هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لە مەترسیەکانی دوای شۆڕش و سیاسەت کە هەموو شۆڕشێک دەرەنجامی باشی نابێت، بە وتەیەکی نووسەر کۆتایی بە قسەکانم دێنم کە ئەڵێ ( سیاسیەکان وەک مەیموونن لەناو کێڵگەدا بەشەڕ هاتن هەموو بەرووبوومەکە لەناو ئەبەن، ئەگەر ئاشتیش بوونەوە هەموو بەرووبوومەکە ئەخۆن)