بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فیلمەکە جۆرێکە لە فیلمە (یەک ژوورەکان) کە ئەم جۆرە فیلمانە بە ژینگەیەکی جێگیر تایبەتمەندە و پشت بە دیالۆگ و فلاشباک(ڕابردووی کەسایەتیەکان) دەبەستێت بۆ درووستکردنی ژینگەیەکی هەستبزوێن و چێژبەخش کە ئەم فیلمە زۆر بە باشی ئەم کارەی کردووە کە دیالۆگەکانیش بەشێوازێکی زۆر پڕۆفیشناڵانە و باش لەلایەن دوو کەسایەتیەکەوە دەگەیەنرێتە بینەران بەتایبەتی کەسایەتی (بکووژی زنجیرەی)ـیەکە فیلمەکە لە نیوەی دووەم دەچێتە ناو قاڵبێکی تر کاتێک ڕووداوەکان و چیرۆکی کەسایەتیەکان گشتی بەیەکەوە دەبەسترێتەوە و دەرهێنەر دەمانکاتە ناو گێژەڵۆیەک لە ڕووداو و چیرۆکی هەستبزوێن کە چیرۆکەکە بەتەواوی هەڵدەگەڕێتەوە و پڵۆت تویستێکی تەواو نایابمان پێشکەش دەکات بەگشتی فیلمی Murder Report فیلمێکی زۆر باشە و ناوازەیە کە بەڕای من یەکێک بوو لە باشترین فیلمە کۆرییەکانی ساڵ و بەتەواوی شایەنی بینەر بوون و تاقیکردنەوەیە

فیلمێک وات لێدەکات هەست بکەی ژیان هێشتا جوانە سەڕەڕای هەموو ئازار و زەحمەتیەکانی ، هەست بکەی بوونت چەندە گرینگە لە ژیاندا ، چەندە جوانە بژی .

بەکورتی باسی دنیای مۆدێرن ئەکات بە ماددەیەک ئەیچوێنێ لەڕووی دەرهێنانەوە زۆر باشە، بەڵام بەدڵی هەموو کەسێک نییە.

Baraste nawazabu ba mana bu lasar dadparware dasttan xosh har sarkawtu bardawam bn🥹🩷👏💐🫵

یەکێکە لە باشترین فیلمە دراماکان، ئاکتێکی زۆرباش و چیرۆکێکی زۆر بەچێژ. شایەنی بینینە

فیلمێکی بێ مانا بێ ڕەنگ بێ کوالێتی تەسویر کردنێکی ناشیرین بەس وەخت کوشتن بو ئەوە کەی فیلمە

خۆش بوو بەڵام هەر لەسەرەتاوە دەتزانی چی دەبێ واتا بەجۆشو خرۆس نەبوی بەڵام بەدڵم بوو
