پێشتر زۆر دودڵ بووم لە سەیر کردنی ئەم فلمە دوای تەنها یەک کلیک ڕام گۆڕا بوبە یەکێک لە خۆشترین فلمەکان کە سەیرم کردبێت زۆر ناوازەبوو 10/10 شایەنی سەیرکردنە بژین بۆ خۆتان و ستافتان کارتان زۆر جوانە

بەجدی خۆشترین دراما بو تا ئێستا بینیومە!! زۆر تایبەت بو و دراماکانی جیسوو هەموکات خۆشن!!


لەمێژە تەماشام کردیە بەس تازە کۆمێنت دەکەم بەس بەجدی خۆش بوو تایبەتە😭😭😭♥️،


درامایەکی زۆر باشە بەجدی ئەو کورە زۆر قشتە بەجدی رۆلگێرانی ئەوجە گوناحە ئەوە هەبی و تەماشات نەکردبی😭😭😭


بەجدی زۆر زۆر خۆشبوو و سوپاس بۆ ژێرنووسکردنی بەس من ئێستاش لە کۆتاییەکەی تێنەگەشتم یانی ڕەی خۆی ژن و مناڵەکەی کوشتبوو یان نا؟


فیلمی Valkyrie کە لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە تەنها بەڵگەنامەیەکی مێژووی نیە بەڵکو شاکارێکی سینەماییە لە ڕووی دروستکردنی گوشاری دەرونی و گێڕانەوەیەکی ورد و زیرەکانەیە بۆ یەکێک لە بوێرانەترین هەوڵەکانی مێژوو بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی جەنگی جیهانیی دووەم. دەرهێنەر بە باشترین شێوە وێنەی ژوورە تاریکەکانی بڕیاردان و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ناو سوپای ئەڵمانیا پێشان دەدات بەبێ ئەوەی کەش و هەوای فیلمەکە خاو بێتەوە ڕۆڵگێڕانی ( تۆم کروز لە کەسایەتی شتۆفنبێرگ ) یەکسانی لە نێوان دڵسۆزی بۆ نیشتمان و ڕق بەرامبەر ڕژێمی نازی پیشان دەدات خاڵی هەرە بەهێزی فیلمەکە ئەوەیە کە هەرچەندە پێشتر ئەنجامە مێژوویەکە دەزانین بەڵام داڕشتنی پلانەکە و دانانەوەی بۆمبەکە ڕێک وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو هەناسەی بینەر دەبڕێت ئەم فیلمە ئەزمونێکی لەبیرنەکراوە.


ئەم کورتە فیلمە سەرەتای دروستبوونی عەقڵیەتی مرۆڤایەتی و بەتایبەت لەناو بەشێک لە خێزانی کورددا لەماوەی ١٢ خولەکدا پیشان دەدات کە بیرکردنەوەکان چەند ناشرین و قێزەون بووە و ئامادەبوون لەپێناو کوڕێکدا هەموو شتێک بکەن بێ بیرکردنەوە.


کورتە فیلمێکی زۆر جوان، زۆر وانەی جوانی تێدایە کە شایەنی ئەوەیە بینەری بیت...!


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026