بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
Hazar jare tr sery bkamawa ley bezar nabm awana taybata🌸🌹

جەوێکی سارد و سەردەمێکی کلاسیکی و چیڕۆکێکی زانستی خەیاڵی هەر ئەو شاکارەی لێ دەردەچێ بەڕاستی تایبەت بوو.

" The Tomorrow War " ئەی ئافەرین نووسەر ئەی ئافەرین دەرهێنەر ئەی ئافەرین دەرهێنەری داڕشتە و نوێنەر ئەی ئافەرین دەرهێنەری میوزیک و ساوندتراک، من گرنگی نادەم ڕەیتینگی چۆن بووە لەم پێگەیە و لەو پێگەیە ئەگەر تۆ کەسێکیت حەزت لە ژانەری ئاکشن و زانسنی خەیاڵی و تا ڕادەیەکی زۆر هەستبزوێنە ئەم فیلمە بۆ تۆیە. منی برا بچووکتان نامەوێت بێم باسی خاڵی لاوازی فیلمێک بکەم و لەبەرچاوی کەسێک بکەوێت..لەجیاتی من باسی جوانی فیلمەکەت بۆ ئەکەم چونکە تۆ وەک عاشقێکی سینەما شایەنی ئەوەیت جوانیەکانی فیلمێک ببینیت، بۆ من ئەم فیلمە هیچ کەم و کوڕیەکی نەبوو بگرە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو وە من نمرەی تەواوی پێئەدەم و بەجێیئەهێڵم بۆ تۆی بینەر بۆ ئەوەی ئەزموونی بکەیت و چێژی لێوەربگریت.

فیلمەکە لە ڕووی دەرهێنانەوە وەسفنەکراوە وەهەروەها پەیامێکی زۆر جوانی هەیە:هەندێکجار، ئەو ڕاستییەی کە دەتەوێت لەژێر خاکدا بێت، وەک ڕەگێکی بەهێز لە ناو ناختدا گەشە دەکات، تا ئەو کاتەی هەموو ئەو دیوارانە دەڕووخێنێت کە بە درۆ بۆ خۆتت دروست کردبوون.

یەکێک لە باشترین زینجیرەکان تا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی ناوازە بوو کاملی سیزنەکان ناوازە بوون تەنها سیزنی کۆتایی نەبێ تۆزێ لاواز بوو ئەوەش بەهۆی چەن شتێک ئەگەر نا بەگشتی زینجیرەکی نایابە و شایەنی سەیرکردنە 9/10

فیلمێکی زۆر بە چێژی ئەمساڵە درامایەکی تەخت و تاریکی هەیە دیارە لە ڕۆمانێکی ناوازەوە هاتووە، لەڕووی بەرهەمهێنانەوە کارەساتە سینەماتۆگرافی فیلمەکە هی ئۆسکارە وە ڕۆڵگێڕانی ناوازەی هەیە. بە هیچ شێوەیەک کات بە فیڕۆدان نییە تەنها مەگەر حەزت بە چەشنی دراما نەبێ.

بەجدی زنجیرەیەکی زۆر تایبەت بوو هەموو وەرزەکانی یەک لە یەک خۆشترە وەرزی کۆتایش خۆشبوو بەڵام شایەنی ئەو چاوەڕوانییە نەبوو ئەڵقەی کۆتایش هیچ نەبوو چاوەڕێی زۆر زیاترم ئەکرد بەڵام ئاوا دەرچوو بە گشتی وەرزی کۆتای ئەو وەرزە نەبوو کە خەڵکی چاوەڕێڕوانی بوو🥀 بەڵام وەرزەکانی تر زۆر خۆشبوون شایەنی سەیرکردنە🤩

سەرەتاکەی زۆر خۆش بوو بەڵا کۆتایەکەی زۆر ئاڵۆزیان کردبو بەڕاستی فیلمەکەی لاواز کرد خۆزگە هەر سەرەتاکەی بوباو تەواو کۆتای هاتبا دڵنیام نایاب دەبوو

فیلمی Divergent هەر بەجدی زۆر بێ حەلە یانی بە هیچ شێوەیەک وەسف ناکرێ ئەو Acting ئەو دیالۆگانە ئەو چیرۆکە سەرنجڕاکێشە کارەکتەری تریس و فۆر زۆر ناوازە بوو ئاکشن و سەرکێشی ئەو چێژەی قەت تەواو نابێت
