ناوازە بوو دەستان خۆش هەرچەندە لە سەرەتای چیرۆکەکە هەنێ کەمو کوڕی تیا بوو بەڵام بە گشتی لە بەشەکانی پێشوی باشتر بوو.


ناخۆشترین زنجیرە لەدوای وەرزی ٤ پەشیمانم لە سەیرکردن تەبعەن زۆرێک لە بینەران هەمان رایان هەیە و زۆربەی زۆری بینەران بینەری وەرزەکانی تری زنجیرەکە نەبوو بەراستی بەمانای وشە بێمانا و درێژکردنەوەی پێوە دیارە

ماندوووووو نەبن. بۆ چیرۆکەکە لەبەر ڕێزێک نەبوایە بۆ ئەوانەی بە دڵیانە و ڕەیتینی بەرزیان پێ داوە یەک ئەستێرەم ئەدایە لەبەر ئەوەی هیچ ڕوداوێکی گرنگی وای تیا نەبو کە پێشبینی نەکراو بێ(سوپڕایز بێ) بەس هەست ئەکەم بەتەمای بەشی تری بن!!!

بەرهەمێکی جوان بوو بەس لەماوەی ئەو شەش ساڵەی کە لە سجن بوو زۆر بەکورتی بڕاندیەوە خۆشتر دەبوو کەمێ باسی ژیانی سجنی بکردایە

فلیمێکی نایابی خۆش وە باسی ڕووداوێکی لەناکاو دەکات بە گشتی بە سەر پێنج کەس دەدێت کە توش ڕووداوێک دەبن لە بۆشای ئاسمان ئەم ڕووداوەش دەبێتە هۆی پەیابوونی هێزی نا سروشتی وە باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی هێزەکە و کۆنتڕۆڵ کردنی و بەرەنگار بوونەوەی دوژمن دەکات وە گرینگترین پەیامی ناو فلیمەکە بریتیە لە هاوڕێیەتی

درامایەکی زۆر شازە ئەوەش لەبەر ئەوەی ناوەڕۆکی چیڕۆکەکەی زۆر جیاوازە کە باس لە دوو جیهانی جیاواز دەکات ،بە هیوای سەیر کردن😍👌🏿

فلیمێکی کۆنی شاز وە جوانترین شت لەناو فلیمەکە ئەوەیە کە له پشت جانتای گیتارەکەوە چەکەکان حەشار دراون

ڕاستە سیسنی ١ تا ٣ بێزار کەرە بێتاقەت دەبی لێی بەڵام مەبەستی زنجیرەکە لەوەیە کە ژیانی واڵتەر وایت چەندە بێزارەرکەرە چەندە ژیانێکی تاڵی ھەیە بەڵام سیسنی ٤ و ٥ تۆڵەی ھەمووی دەکەنەوە زۆر شازە بەڕاستی شایەنی بینینە ❤️😍

سەرسامی ئەو وردەکاریانەم کە چەند گرنگە و دەکرێت ژیانی کەسێک ڕزگار بکات بۆیە هەتا کەسێکی وردتر بیت لە ژیانت سەرکەوتوو تر دەبیت ❤

ئای ھاوار ئەی ھاوار لە خۆشی و جوانی و یەکەێک لەو فلیمانەی ھەر گیز لێی بێزار نابم شازە شاز 🤗❤️

شتێکی نوێ لە هولیود کە بۆ یەکەم جارمە ئەم فلیمانە ببینم چیرۆکێکی ناوازە باس لە ژورێک دەکات هەر شتێکت بوێت بۆت دابین دەکات گەر ملیۆنان دۆلاریش بێت بەڵام تاکە شت ئەوەیە کە هەر کەلوپەلێک لەگەڵ خۆت بەریتە دەرەوە ئەوە دەبێتە خۆڵەمێش نامێنێت

بەڕاستی فیلمێکی ناوازەیە بەڵام کۆتایەکەی زۆر خەمناکە💔🥺

ئەم فلیمە تا ڕادەیک چێژی فلیمی باشەکە و خراپەکە و ناشرینەکەم پێ دەبەخشێ

هەتا یەک بۆ دوو دەقە پێش کۆتایی نایاب بوو. بەدڵم بوو بەڵام یەک دەقەی کۆتایی فیلمەکەی تێکدا هەر لەبەر ئەوەش ٣ ئەستێرە بە یەک دەقە چیرۆکەکەی ١٨٠ پلە هەڵگێڕایەوە هەرچەنە لەوانەیە بەدڵی هەنێ کەس بێ بەڵام بەڕای من زۆر بێ مانای کرد

یەکێکە لە نایاب ترینەکانی ئادەم زۆر ئاڵۆزە و خۆشە ئاڵۆزیکەش لە ئەوەیە کە هەتا کۆتای کەس نازانێ کێ کێی کوشتووە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026