بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
barastyyy taibatyy jonka kamey jerokakayy jewazz bo la spider mnakaniyy deka

Barastyyy filmikyy xosha WA jerokakay jiyawaz haya balam aby ley tebgayyy agr tenagyyy hich xoshy le nabiniyt nmuna bashi 1 bashi 2 wa bashi 2 bashi 1 WA bashi 3 barasty trsnaka kaa basiiiy awkaa shaetanaka la jeyawaa hatuwa ka nawyy tuboya harwahaa BA etfon joyy leragra xoshtr abiyt

فیلمێکی باش بوو تەبعەن دەرهێنەرەکە بەلاش ئەم فیلمەی دەرنەهێناوە تا مرۆڤایەتی ئاگادار بکاتەوە لەو هەموو تاوانکاریەی کە دەکرێ سەرئەنجام ژیانی خۆشی لەسەر دانا ئەو چەند دەقەی کە پردراوە زۆر گرینگە بۆ ئاشکرا کردنی زۆر شت کە تەنها سیاسەتمەدارە گەور و میلیادێرەکان بۆ خۆشی خۆیان ئەنجامی دەدەن لەسەر خەڵکی هەژار هەروەکو ئەوەی لە سکوید گەیم زۆر فیلمی ترمان بینی ...

نازانم چی بڵێم بۆ وەسف کردنی 🖤 جۆسێف مۆرگن رێک بۆ ڕۆڵی کڵاوس لەدایک بووە بە چێژترین زنجیرەی ژیانم سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە 😍 Always And Forever


هەموو شتێک لەسەر نهێنی وەستاوە ئەو کەسەی نهێنی خۆی پاراست بردیەوە لە کۆتاییدا، کریستۆفەر نۆڵان هەر لە سەرەتاوە بە نا ڕاستەوخۆ وەڵامەکانی پێ گوتین.


ئەوە دووەم جارە سەیری دەکەمەوە بەجدی زۆر تایبەتە ئەم شاکارە گەورەی کریستۆڤەر نۆڵان🔥

فیلمی «ئامێری پڕتەقاڵی» (A Clockwork Orange) تەنها بەرهەمێکی سینەمایی نییە، بەڵکو نەشتەرگەرییەکی بێبەزەییانەی دەروونی و کۆمەڵایەتییە کە ستانلی کوبریک بە لێهاتووییەکی ترسناکەوە ئەنجامی داوە. ئەم فیلمە وێنەی جیهانێکی شێواو دەکێشێت کە تێیدا توندوتیژی دەبێتە هونەر و مۆسیقای کلاسیک دەبێتە پاشخانی تاوان کوبریک لە ڕێگەی کارەکتەری ئەلێکس دێلارجـەوە، ڕووبەڕووی لایەنە تاریکەکانی مرۆڤمان دەکاتەوە. ئەلێکس گەنجێکی شەیدای توندوتیژی و مۆسیقای بێتۆڤنە؛ ئەو شەیتانێکی چاوگەشە کە بەبێ هیچ پەشیمانییەک لە ناو شەقامەکاندا وێرانکاری دەکات. بەڵام جوانیی فیلمەکە لەوەدایە کە دوای توندوتیژییەکانی ئەلێکس، توندوتیژییەکی سیستەماتیکمان نیشان دەدات کە لەلایەن دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێت فیلمەکە پرسیارێکی فەلسەفی قووڵ دەورووژێنێت: ئایا مرۆڤێکی "خراپ" کە بە زۆر کرابێتە "باش"، هێشتا مرۆڤە؟ کاتێک ئەلێکس لە ڕێگەی "تەکنیکی لۆدۆڤیکۆ"وە مێشکی دەشۆردرێتەوە و توانای خراپەکردنی لێ زەوت دەکرێت، کوبریک پێمان دەڵێت کە مرۆڤێک ئیرادەی ئازادی لێ سەندرابێتەوە، چیتر مرۆڤ نییە، بەڵکو تەنها **«ئامێرێکی پڕتەقاڵی»**یە؛ واتە شتێکی سروشتی (پڕتەقاڵ) کە لە ناوەوە کراوەتە ئامێرێکی بێ ڕۆح وێنەگرتن: بەکارهێنانی ڕەنگە تۆخەکان و دیزاینە نامۆکانی نێو فیلمەکە، هەستێکی نائارامت پێ دەبەخشن کە هاوشێوەی خەونێکی ناخۆشە. مۆسیقا: تێکەڵکردنی مۆسیقای بێتۆڤن و ڕۆسینی لەگەڵ دیمەنە توندوتیژەکان، دژایەتییەکی هونەری دروست دەکات کە لە مێژووی سینەمادا هاوشێوەی کەمە. ئامێری پڕتەقاڵی ئاوێنەیەکە کە کوبریک گرتوویەتییە بەر ڕووی کۆمەڵگا؛ نیشانی دەدات کە چۆن توندوتیژیی تاکەکەسی و توندوتیژیی سیاسی دوو ڕووی هەمان دراون. ئەم فیلمە تەنها بۆ بینین نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە دوای تەواوبوونی، بۆ ماوەیەکی زۆر لە مێشکتدا بمێنێتەوە و وات لێ بکات لە مانای "مرۆڤبوون" و "ئازادی" ورد ببیتەوە

