یەکێکە لەباشترین کەیدراماکانی ساڵی 2026، چیرۆکێکی ناوازە وسەرنجڕاکێشی هەیە جیا لەوەی ژانەری ئاکشنی نایابە وزۆر بەسوودە بۆ مامۆستا وقوتابیان سەیری بکەن🖤 دەستان خۆشبێت💜


سەرەتا بەفلمێکی ئاسای تەماشام کرد بەڵام لەگەڵ تێپەڕبونی کات لەفلیمەکەدا و تێکەڵ بوون بە ناوەڕۆک و پەیامی فلمەکە زیاتر سەرسامی کردم کە باس لە خواست و تەماحی مرۆڤ دەکات کەچەند جوان ڕوونی دەکاتە مرۆڤ ئامادەیە چی بکات بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی بەهەر شێوەو بەهایەک بێ ، بێ گوێدان بە مرۆڤەکانی دەور بەری بێ گوێدان بەوەی کە بمرن تەنەها خۆی بگات بە ئامانجەکەی و ئەوان بکات بەقوربانی بۆ سەرکەوتنی خۆی ، فلیمەکە ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە لەپشت ئەو سەرکەوتن و شکۆییە هەندێک لەمرۆڤەکان کە ئێمە سەرسامیان دەبین ئەکرێ چەندان کەسی نزیکی خۆیان کردبێ بەقوربانی خۆپەرستی و خواستی خۆیان چەندین کەسیان بریندار کردبێ چەندین ڕووحیان کوشتبێ لەپێناو (تەماح) لەڕاستیدا سەرکەوتن لەژیاندا هەستێکی زۆر خۆشە بەڵام نابێ مرۆڤایەتی خۆمانی لەپێناوا دانێن سەرکەوتن لەسەر حیسابی کەسانی تر و لەدەسدانی مرۆڤایەتی خۆت سەرکەوتن نیە بەڵکو دڕندەی و چاوچنۆکیە نەک سەرکەوتن ، ئەوکات هیچ جیاوازیەکت نابێ لەگەڵ ئاژەڵێک کەیاسای جەنگەڵ پەیڕەو دەکات ئەوانی تر دەخوات تا خۆی بمێنێتەوە

ئەگەر بۆ ئەوە هاتوی بزانی خۆشە یان نااا بێ گومان و ١٠٠/١٠٠ سەیریبکە پەشیمان نابیتەوە زۆۆررر زۆۆرر خۆشە


فیلمێکی زۆر خۆشە وە خۆشتریش دەبوو گەر هەندێک ژیانی ترومەنیان پیشان دابا دوایی کۆتاییەکەی

سەرەتا کە بڵاو کرایەوە زۆر کەس ئەیان وت بەشی دووەمی ئینتەرستێلەر بەڵام بەڕای من وانیە و بگرە زۆر لە خوار فیلمێکی ئاوهاوەیە زۆر خۆشنەبوو شایەنەی ئەو هەموو باس و وەسفکردنە نییە کە خەڵکی ئەکەن بەڵام لە میوزیک و ڕۆڵگێڕان و کەش و ژینگەی فیلمەکە وە سینەماتۆگرافی ناوازەبوون لەو ڕوەوە زۆرباشبوو بەڵام وەک چیرۆک وانەبوو شایەنی سەیرکردن نییە بەڕای من زیاتر کات کوشتنە🥀

بەڕاستی ناوازەیە وەک وەرزی پێشوی چاوەڕێی شتی باشترین

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026