فیلمێکی زۆر بەچێژ هەرچەنە میڵی تەمەنی زۆر کەمە بەڵام فیلم و ڕۆلبینینەکانی تایبەتە🔥🔥

9/3/2024. دوای سێ جار سەیرکردن.ئەم زنجیرە فلمە هەرگیز چێژی تەواو نابێت.نیە و نابێت لەمە بەچێتر . هیوادارم زوو لە بیرم بچێتەوە بۆ ئەوەی بۆ جاری چوارەم سەیری کەمەوە. هەرچەنە روداوەکان لە بیر و هزردا دەمێننەوە

لە تایبەت تایبەتر، چەند جارە سەیری سیزنەکانی دەکەمەوە لە خۆشی ئەم درامایە تێر نابم ئەوەندە تایبەتە

بەڕاستی لە سەرەتا دینارسم زۆر خۆشویست بەس لەکۆتای مردنەکەی شایستە بوو وە زنجیرەکەش باش بوو بەڵام نەدەبوو زۆربەی هەرە زۆری کارەکتەرەکان مردبان

تایبەت و بەچێژە، شایەنی سەیرکردنە. وە یەکێکە لەباشترین فلیمە ڕۆژئاوایەکان، هەموو شتێکی کاملە بەتایبەتی چیرۆکەکەی، لە ماوەی ئەو 2:46 هەرگیز بێزاری نەکردم بەڵکو چێژی زیاتری داپێم، وە شایەنی ئەم ڕەیتنگە نیە، بەڵکو شایەنی زۆر زیاترە، دەشخۆش بەجدی فلیمێکی بێکێشەیە و شایەنی سەیرکردنە

باشتـــــرین و خــۆشترین♥.

فیلمێکی چێژ بەخش بوو هەرچەنە لە چوارچێەوەیەکی بچوکدا بوو بەڵام ئەکت و سیناریۆی ئەو فیلمە تایبەتە

جوانترینن ئەنیمەیشن تا ئێستا بینیبێتم، زۆر قەشەنگ بوو، پەیامەکەی زۆر بێ وێنەبوو، بەجدی ناتوانم پێداچوونەوەکی جوانی لەسەر بنوسم چونکە زۆر سەرسامی کردم، لوتکەی گەشبینی و دۆزینەوەی خودی خۆت، ژیان جوانە بەڵام ژیان بینینت ناشرینە، ژیان هەمیشە جوان بووە، مرۆڤەکان ناشرین بوون، مانای ژیانی خۆیان نەدۆزیەوە بۆیە تا کۆتایی ژیانیان لە هیچگەرای و ڕەشبینی ئەژین، دیدی بینینی ژیان لەکەسێکەوە بۆ کەسيکی دیکە دەگۆڕێت، دەبێت هەر کەسەو مانای ژیانی خودی خۆی بدۆزێتەوە، ئەوا ژیان بینینی بەرەو باشتر و جوانتر و قەشەنگتر ئەڕوا، دەستی وەرگێریش قەشەنگ بێت.


هەواڵگرەکانی ئێف بی ئای کاتێك خانەنشین دەبن فیلمەکانیان زیاتر بە چێژ و بەتام دەبێ بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە

بەجدی زۆر تایبەتە وات لێدەکات تا کۆ تا چرکە بەدڵ لەگەڵ چیرۆکەکەی دابیت ⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026