بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
فلمێکی سەرنجڕاکێشە کەوا لە بینەر ئەکا تێکەڵی سات بەساتی فلمەکە بێ شایەنی سەیر کردنە

سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە! فیلمێکی زۆر تایبەت بوو وە چێژێکی نایابی هەبوو لە ڕووی چیرۆک کارێکی جوانیان کردوە وە ئەوەی وای کرد زیاتر لە فیلمەکە تێبگەم بەهۆی باشی وەرگێران و کاری تەکنیک بوو کە وردەکاریەکان بە جوانی پشان دەدران بە ژێرنووسی کوردی دەست خۆش بۆ ئەو دوو بەڕێزەی کاریان لەسەر فیلمەکە کردوە نمونەیان زۆربێ.

بەڕاستی فیلمێکی ناوازەی بوو ناتوانیت پێش بینی ڕوداوەکان بکەیت چیرۆکی ناوازە باشترین ئەکتەرەکان

ئەدریان بڕۆدی یان ڕۆڵ ناگێڕێت یان کە ڕۆڵی گێڕا کارکتەرێکی ئایکۆنی درووست ئەکات کە کەس لە بیری نەچێتەوە بەڕاستی یەکێکە لەو شاکارانەی کە دووبارە بوونەوەی نیە

فیلمێکی باشە بە دڵنیاییەوە شایەنی بینینە. وەرگرتنی سەرنجڕاکێشی هەیە لە نەخۆشی کوشندە و پێموایە هاوسەنگییەکی خۆشی لە نێوان کۆمیدی و درامادا هەیە. بە تایبەتی ئەو نوکتە خۆشویستە کە وا دەکات پرسیار بکەیت ئایا پێکەنینیان باشە یان نا. هەروەها نمایشی هەردوو ئەکتەری سەرەکی ئاسا باتەرفیڵد و مایسی ویلیامز زۆر زۆر باش بوون. وە لە کۆتایشدا زۆر سوپاسی وەرگێڕ دەکەم کە زۆر بە وردی کارەکانی کردبوو بە ئەگەریش من هەڵەم تیایدا نەدی

باشترینی جیم کاری، هەمیشە باشترینە لای من، زۆر بەچێژ بوو، شایەنی بینینە، لە کۆتایە ئەڵێم هەرچەنە من تۆ نابینم نێوەڕۆت باش،ئێوارەت باش،شەوت شاد…..

زۆر نایاب بوو لە کۆتایەکاندا بینەر شۆک دەبێت سەیری بکەن یەکێکی لە فیلمە هەر خۆشەکانی ۲٠۲۲ دەستی ستافیش خۆش بێت 🤍

نایاب بوو بە ڕاستی فیلمێک چێژبەخشە، نواندنەکەی ئەدریان لە سەروی هەموو شتێکەوە.
