بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
لە هەموو بوارەکانی ژیان کە دەیبینین هەمیشە کەسێک یاخوود سەردەمێک هەیە کە ڕێڕەوی ئەو بوارەی بۆ هەمیشە گۆڕیوە، بۆ نموونە؛ ئەفسانەی تۆپی پێ "پێلێ" توانی تا هەتایە ڕێرەوی ئەو وەرزشە بگۆڕێت، بێگوومان فیلمی "گادفازە - باوکی ڕۆحی"ـش توانی تا هەتایە ڕێرەوی سینەما بگۆڕێت، بێگوومان ئەم فیلمە پێویستی بە وەسف و سەنای کەس نیە، بێگوومان و بێ هیچ ڕازی نەبوونێک زۆربەی سینەما دۆستان کۆکن لەسەر ئەوەی باشترینی مێژووە، "فۆرس کۆپۆلا" کارێکی کرد کە بۆ هەتا هەتایە لە هزر و بیرەوەری سینەما دۆستاندا و تەنانەت ئاکتەرەکانیشدا بمێنێتەوە، فیلمێک لە هەموو ڕوویەکەوە کامڵ، سیناریۆی بەهێز، نواندنی بەهێز، سینەماتۆگرافی بەهێز، مەیکئەپ و شێوازی ڕیکخستنی جل و بەرگەکان بە شێوازێکی نایاب، فیلمێک کە تا هەتایە دیالۆگەکانی لە مێشکماندا هاتووچۆ دەکەن، شاکارێک کە هەر جارێک سێری بکەیت شتێکی نوێی لێ دەبینیت و شتێکی نوێ سەرت دەسووڕمێنێت، چیرۆکێک کە دەربارەی هەموو وانە و هەڵەکانی ژیان ئەدوێت و فێرمان دەکات دووبارەیان نەکەینەوە، ئەو فیلمە ناوازەیەی کە کارەکتەرەکانی بوونەتە ئایکۆنی سینەما، لە کۆتاییدا دەڵێم گەر کەسێک خۆی بە سینەما دۆست بزانێت و "باوکی ڕۆحی" نەدیبێت ئەوە دڵنیابێت سینەما دۆست نیە.

دەستان خۆش بێت بەڕاستی باشترتن کارەکان لەسەر سروشت ژێرنووس ئەکەن هیوام بەردەوامیتانە

بەڕاستی فیلمێکی چێژ بەخشە و شایەنی سەیرکردنە کەمێک سەیری بکەیت دواتر وازی لێ ناهێنی تا کۆتایی سەیری دەکەیت 🙂

فیلمێکی چێژبەخش و تۆقێنەر+وانەیەکی گرنگ... وەک ئەوە وایە دەرهێنەر ویستبێتی وەک چۆن گوێی منداڵێک ڕادەکێشی تا ئامۆژگاریت لە گوێ بگرێت بەم تەرزە پەیامەکەی بگەیەنێت، شایەنی بینینە بەڕاستی.

هەرگیز بێزار نابم لەبینین ئەم جۆرە دیکۆمێنتانە بەڕاستی بە چێژ بوو دەستان خۆش🖤

سێری مەکەن پەشیمان دەبنەوە بەس کات کوشتنە کۆتاییەکەشی کەس تێی ناگات بەس سێری مەکەن و تەواو .. سوپاس بۆ ماندوو بوونتان و ژێرنوسە نایابەکەتان .

فلمێکی باش بوو بەراورد بە بودجەکەی زور باش بوو خوشم فوبیام بە بەرزایی هەیە ئەمە وای لێکردم زیاتر بەسەری زاڵبم و لە هەندێک حاڵەتە تەزوو بە گیانم دەهات وە ڕەخنەیێکم ئەوەیە کە ئەتوانرا کورتری بکەنەوە بەس ئەمە نابێتە خاڵێکی لاوازی فیلمە بەس باشتر ئەبوو وە یە دوو شتی زیادەی تریشی تیابوو بەس بە کشتی زور باش بوو وە بەو برایەش بڵێن ]دیاکۆ[ کە توزێک سپویلە ئەگەر بوایە موبایلەکە بە دڕونکە وە ببەسترابایەوە ئەوە چوون کۆنتروڵیان ئەکرد؟ خوو بەڕێگەی موبایلەکە ئەیانزانی دڕونەکە شەحنی چەن و بوو کوێش ئەڕوات

بەڕاستی فیلمێکی ناوازەیە بە تایبەت دیمەنەکانی نزیک کۆتایی زۆر بە چێژن شایەنی بینەر بوونە 😍

بەڕاستی وەسف ناکرێ هێندە بە چێژە ناتوانم هیچ وشەیەک بدۆزمەوە بۆ وەسف کردنی ئەم زنجیرەیە لە کۆتایدا ئەوەی سەیری نەکردووە ژیانی لە دەست داوە ❤️❤️❤️❤️ زۆر سوپاسی کوردسبتایتلیش دەکەم بۆ ئەم بەرهەمە
